32804963_447050485740185_512926727022837760_n

له ئارشيفى مه ردانه وه .. تۆ ڕاستت کرد باوکە گیان

لەپاش ڕوخانی صدام منیش یەکێک بوم لەو کەسایەتیانەی کە دەعوەت کرابوین بۆ” کۆنگرەی نیشتمانی عێراق” بۆئەوەی پەرلەمان وحکومەتی دوای صذام حسین پێک بهێنرێت .وهیکەلی ئیدارەی عێراقی نوێ لەسەر بنەمای فیدراڵی دابمەزرێ
چەند ڕۆژێک بو بەردەوام بەتەلەفۆن و بەسەردان لایەنەکان تەکلیفیان لەباوکم ئەکرد بەڕەحمەت بێت بەشداری ئەو کۆنگرە بکات و دکتۆر فواد معصوم یش بەردەوام وەکو سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکە پێداگری ئەکرد و قەناعەتی بە باوکم کرد کە بەشداری بکات …
ڕۆژی 14ی 8 \2004منیش لە خزمەت باوکم و وەفدێکی بزوتنەوە لە سلێمانیەوە بەرەو بەغدا ڕۆشتین ولە مەقەڕەکەی خۆمان لە ئەعەزەمیە دابەزین نەچوینە هوتێل و ئەوشەوە هێزێکی زۆری ئەمریکی بە هەلی کۆپتەری داپاچی وهێزی زڕێ پۆشی زەمینی دایان بەسەر ئەعەزەمیە و پاش چەند کات ژمێرێک هاوار و قیژە وناڵە بەرز بویەوە و بەیانی دوای نوێژ هەر ژن و پیاو ی پیربوون بە هاوار و قیژە خۆیان کرد بە مەقەڕەکەدا وپەنایان بۆ باوکم هێناو ئەپاڕانەوە و ئەیانووت فریامان کەوە هەرچی کوڕی گەنجمان بوون بران …
باوکم زۆر خەفەتی خوارد و هەڕلەبەر خۆیەوە دوعای ئەکرد ..
سعات 7ونیو ی بەیانی ڕۆژی 15/8/2004 چوین بۆ مەنتیقەی خەزرا بۆ شوێنی کۆنگرەکە لەوێ چەندەها نوقتەی حەرەسیات و پشکنین دانرابو چەند مەتر جارێک ئەو مسئول و نوخبە عێراقیانەیان ئەپشکنی بە سەگ تێ بەردان و بەجیهاز باوکم زۆر توڕە بو
.ووتی :واللە نایەمە شوێنی ئاوا لەوڵاتی خۆما و ئەم کافرانە ئاوا بمپشکنن قد قبوڵی شتی وا ناکەم . چەند مسئولێک لەویا بون وتیان مامۆستا بۆ خاتری خوا کاتی نیە مەیکە بە هەرا ..ووتی نایەم ئەگەڕێمەوە
ویستمان بڕۆینەوە پیاوێکی سوری امریکی زل ڕای کرد بە شوێنمانا و سیارەیەکی لەم سەربەتاڵە ماتۆڕیانەی هێناو ووتی: فەرموون سەرکەون و دوبتڵ ئاوی ساردی یاینێ و…بسەرکەوتین و بێ تەفتیش بە vipبردینی و تا ناو هۆڵی کۆنگرە هات لەگەڵمان و دەرگای ژورێکی vip یان بۆ کردینەوە جارێ میوانەکانی تر نەگەشتبون ئەوەندەی پێ نەچو دکتۆر فواد معصوم هات بۆ بەخێرهاتن ولەگەڵ باوکم دانیشتن و باسی پلانی کۆبونەوە و کۆنگرەکەی کرد وتی ئەم کۆبونەوەیە بۆ تەشکیل کردنی پەرلەمانی عێراق و ڕێک کەوتنی لایەنە سیاسیە سەرەکیەکانی عێراقە وجەنابیشت یەکێک یت لەو سەرکردانەی کە ئەمریکا وبێل کلینتۆن ناوی هێناویت بۆ بدیل ی دەسەڵاتی دوای سەدام و بزوتنەوەی ئیسلامیش یەکێکە لە حەوت هێزە سەرەکیەکەی عێراق وبۆیە داوات لێ ئەکەین جەنابت سەرۆکایەتی کۆبونەوە کە بکەیت و کوردیش سەرۆکی پەرلەمان بگرێتە دەست و ئەو پۆستەش بۆ جەنابت بیت ….باوکم بەڕەحمەت بێت ووتی کام عێراق کامە پەلەمان چواردەورمان بەهێزی ئەمریکی دەورە دراوە ئەمە پۆستە ئەمشەو لایەک لەگەنجی بەغایان برد تۆ ئەزانیت بۆ کوێ براون و لەکوێن بەسەگ نوخبەی عێراقی لەدەرەوە تەفتیش ئەکرێت ئەم هەموو عالم و دکتۆر و استازە بەرز وناوبانگانە ڕۆژانە شەهید ئەکرێن بە خۆیان و ماڵ ومناڵیانەوە کێ ئەیکات و کێ دەسەڵاتی هەیە ئەمە چاک بکات و ڕێگری لێ بکات وعێراق بوە بە گۆمی خوێن…قد شتی واناکەم لەبەردەستی داگیرکەرا ئیش بکەم .قطعیا…دوای جەلەسەی یەکەم دیسانە وە ئەو کەسانەی لای باوکم ڕەحمەتی خوای لێ بێت خاتریان هەبو هاتن وەکو دکتۆر مستەفا زەڵمی و دکتۆر عدنان دلیمی و کاک طلعت قایم قامی ساڵی هەشتاکانی هەڵەبجە وهەندێک عولەمای گەورەی سوننە زۆر تەکلیفیان کرد کە باوکم بەڕەحمەت بێت پلەیەکی باڵا وەرگرێت وقبوڵی پۆستێک بکات باوکم ووتی :عادەتی داگیر کەر وەهایە خاوەن عیزەتەکان زەلیل ئەکات وبۆ مسئولەکان ئالیک و دان دائەکات وشەعبەکەش ئەفەوتێنێ و هیچ دەسەڵاتیشت نابێ هەر بۆ ناوبانگە .من پێویستم بەو پارە و پۆستە پیسانە نیە ..کە ناوئومێد بون لە باوکم بە ڕەحمەت بێت ووتیان دەی باشە با کچەکەت بێت چەندەها پۆستی باڵا هەیە کە ئەبێت بە ژن پڕ بکرێتەوە وتی نابێت من وەکو خۆم و مناڵی خوم نایکەین بەڵام لەگەڵ مەکتەب سیاسی بزوتنەوە دانیشن و ڕێک بکەون .
هەر لەوماوەی دو ڕۆژە کە لەوێ بوین زۆربەی لێدوانەکانی کۆنگرە من ئەم دا لەلایەن بیتی شیعە و سوننە و کوردەوە پشتیوانیان لێ ئەکردم پۆستێک وەربگرم وهەرلەو کۆنگرەیەش دا بو کەمن بوم یەکەم جار پرۆژەی ربە البیت ..ژنی ماڵم باس کردو وتم ڕژێمی پێشوو ئیشی باشی بۆ پیرە ژن و نەخۆش و هەندێک لە چینەکان کردوە ئەبێت ئەو سیستمەی پێشو چاکتر بکرێت و بەرەوپێشەوە ببرێت و گرنگی بە ژنی ماڵ بدرێت کە زۆر ترین ئەرکیان لەسەرە وکەمترین مافیان هەیە ..دوای دو ڕۆژ گەڕاینەوە لەکاتی گەڕانەوە ئەو هەمو نوخبەیان ڕیز کردبو بۆ گێڕانەوەی خەرجی یەکانیان ئێمە نەوەستاین هاتینە وە …
لەوکاتەدا کەهەموی هەڵپەی ئەکرد قاژە کێکێکی گەورەی بەر بکەوێت ئەم شەقی لە کێک و کورسی دەستی داگیرکەر هەڵدا و نەیخوارد ….
دوای گەڕانەوەشمان دکتۆر فواد تەلەفۆنی بۆکردم وتی مامۆستام زۆر خۆش ئەوێت پێم ناخۆشە ئەو هەمو تێکۆشان وخەباتەی هەر وا بڕوات و هیچ پلەو پۆستێک مەعاشێک وەرنەگرێت ..تۆ وەرە لەگەڵ جوان ی کچم فەرقت ناکەم پلە یەک وەرگرە …زۆر سوپاسم کرد و…ووتم بەخوا قەناعەتی تەواوم بە قسەکانی باوکم هەیە جگە لە کاری ئیسلامی کە واجبی ئەزانم هیچ کارێکی تر ناکەم

ئەمڕۆش کە سەیر ئەکەم ئەڵێم ڕەحمەتی خوات لێ بێت باوکە گیان تۆ ڕاستت کرد …لەم سەردەمەدا مسئولیەت هەڵگرتن تەنها پارە خواردنە.

ش.ك

 

39387629_518743795237520_7615801606579159040_n

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

کۆنگرەى میانەرەِوى سەرکردە”سەللاحەدینى ئەیوبی” و چەند سەرنجێک

کۆنگرەى میانەرەِوى سەرکردە”سەللاحەدینى ئەیوبی” و چەند سەرنجێک ن. شۆرش کەمال پەیامى کۆنگرەى میانەڕوى سەرکردە سەللاحەدینى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *