88

رابه‌ری گشتی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان ده‌كات

بسم اللە‌ الرحمن الرحیم
﴿ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ﴾
بە‌بۆنە‌ی ھاتنە‌وە‌ی جە‌ژنی قوربانی پیرۆز لە‌ تە‌واوی گە‌لی كورد و موسوڵمانان پیرۆزبایی دە‌كە‌م،ئومێد دە‌كە‌م ئە‌م جە‌ژننە‌ ببێتە‌ ھاندە‌ری زیاترمان بۆ لێك نزیك بوونە‌وە‌و بتە‌وكردنی گیانی برایە‌تی لە‌ نێوانمان،ھە‌روە‌ھاخوازیارم ئارامی باڵ بكێشێت بە‌ سە‌ر وڵات و نیشتیمانمان و لە‌ دڵە‌ ڕاو كێ و ترس و قە‌لە‌قی ڕزگارمان ببێ،ئە‌م جە‌ژنە‌ بۆ ئێمە‌ زۆرمانای ھە‌یە‌ كە‌ دە‌بێ لێیە‌وە‌ فێر بین و گیانی قوربانی كردن لە‌ خۆمانا بە‌ر جە‌ستە‌ بكە‌ین و شیعارە‌كانی بكە‌ین بە‌دروشم و پە‌یڕە‌وی ژیانمان،لە‌ خوای پە‌روە‌رگار ئە‌خوازین حە‌جی حاجیە‌كانمان قبوڵ بێ و تاعە‌تی ھە‌موومان گیرابێ و ئاسودە‌یی خوای میھرە‌بان بڕژێ بە‌سە‌رماندا، دوبارە‌ پیرۆزبایی خۆمانتان پێ ڕادە‌گە‌یە‌نین

وسلام علیكم

عیرفان علی عبدالعزیز
ڕابە‌ری گشتی بزووتنە‌وە‌ی ئیسلامی
٩ ز ح١٤٣٩ ھ
٢٠/٨/٢٠١٨

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *