92662017_kash2792014-o

سێ‌ شاری عیراقی بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمار دەكەن

 

وێستگەی (بلاسیرڤیلی) جیهانی كە بایەخ بە باری كەشوهەوا دەدات لە جیهان و بارەگاكەی لە كالیفۆرنیای ئەمریكایە، خشتەیەكی بۆ ئەو ناوچانە دیاریی كردووە كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تێدا تۆماركراوە.

بەپێی خشتەی وێستگەكە، لەنێوان 15 شاردا كە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركردووە، سێ‌ شاری عیراقی هەن كە دەكەونە پارێزگاكانی بەسرە و واستەوە.

شەممەی رابردوو، شاری خانەقین كە شارێكی كوردستانييه، لەنێوان ئەو 15 شارەدا ناوی هاتبوو كەلەلایەن وێستگەی (بلاسیرڤیلی)ەوە دیاریی كرابوون، وەك ئەو ناوچانەی گەرمترین پلەكانی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركردووە.

بابەتی دواتر

606x303_cmsv2_11b0e27f-d43c-5520-90ac-ada0b1966f49-3330764

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەهوازی لەئەستۆ گرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نمایشێكی سەربازی و بەدەیان كەس …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *