thumbs_b_c_cd172a8398eec0bdeb1ef925c71f2139

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: له کەرکوک کۆبووەوە و لەگەڵ لێپرسراوانی سلێمانیدا لە پەیوەندیداين

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە شاری کەرکوک لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ لێپرسراوانی سلێمانیدا لە پەیوەندیدان.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  فاتيح يه لدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایگەیاند: لەگەڵ لێپرسراوانی سلێمانی لە پەیوەندیدان بۆ ھێنانە کایەوەی بۆچوونێکی ھاوبەش کە سوودی دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا.
لای خۆشییەوە، ئەڵماس فازیل، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: تەواوی کێشەکانی کەرکوکیان لە رووی سیاسی و ئیداری و ئەمنییەوە بۆ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق روونکردووەتەوە، داواشیان کردووە، تورکیا ھاوکاریان بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *