1534780847whatsapp-image-2018-08-20-at-19.36.10

ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی ده‌وێت تاكو له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی نۆجه‌با وتی که‌ ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی له‌ عێراق ده‌وێت تا هیزه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌م وڵاته‌ پاساوی مانه‌وه‌یان هه‌بێت.
هاشم موسه‌وی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجه‌با وتی: به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ ناو نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ ئه‌مریکا به‌شێک له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ ئاشکراکانی واشنتنه‌ له‌ کاروباری ناوخۆیی عێراق و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌.
موسه‌وی جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ عێراق پێویستی به‌ هێزه‌ ڕاوێژکار و مه‌یدانییه‌کانی ئه‌مریکا نییه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م هیزانه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هیچ کات له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ نه‌بوون.
ناوبراو وتی: ناتوانین لێدوانه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق جیا بکه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ واشنتن حکومه‌تێکی به‌هێز و خزمه‌تگوزاری له‌ عێراق ناوێت و هه‌وڵی پێکهێنانی حکومه‌تێکی لاواز ده‌دات.
ئاماژه‌ی موسه‌وی به‌ چه‌ندین هه‌فته‌ هه‌وڵ و دانوستانی به‌رده‌وامی برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناو دژ به‌ داعش له‌ به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی ئه‌م وڵاته‌.

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *