401460_277424655649950_842656691_n

عیرفانیزم

عیرفانیزم

ن. ئاری عەبدولەتیف

بڕوام بە فەردانییەت و بە شەخسەنەکردن و تەقدیسی سەرکردە و بە پەیکەرکردنی کەسایەتیی نییە، بەڵام کاریزما لای من ماکی وەدیهێنانی ئازادیی و چاکەی گشتیی و ڕەگەزی خێرە بۆ گەل و خاک.
هەر نەتەوەیەک سەرکردە و ڕابەری نەبێت بۆ (پێشەنگایەتیی و پێش کاروان چوون) و ڕێزی نەگرێت، بزانە ئەو گەلە نابێتە گەل، مێگەلە.
کورد بە درێژایی مێژوو سەدان سەرکردەی هەبووە، بەڵام نەتەوە وەک پێویست ڕێزی نەگرتووە، زۆرجاریش کەوتۆتە بەر نەفرەتی بێ بنەمای ڕەشایی خەڵک.
ئەم ئەزموونەی ئێمە لە باشوور، دەیان سەرکردە و ڕابەری مەزن جڵەوی شۆڕش و چارۆکەکەیان گرت، حەیف چەندینیان مەرگ و نەیار و بێ وەفایی سەری پێ نانەوە، ئێستا هەن و دەبن چەند ڕابەر و سەرکردەی تر لە کوردستان، با قەدریان بگرین، ناڵێم ببینە کۆیلە و ئەوان تەقدیسکراو، بەڵام پشتیان بین، ناڵێم ببینە توتی و هەرچییان وت بیکەین و وەک دیکتاتۆر هەڵیان تۆقێنین و بیان پەیکەرێنین، بەڵام خۆشمان بوێن، هانیان بدەین بۆ چاکە و ببینە هێز بۆ بیر و مەچەکیان.
ئەوەش دەزانم سەرکردە هەبوون لوتکەی نەهامەتیی بوون، هەبوون دین و خاکیان فرۆشتووە بە بێگانە، هەبوون خودی نەهامەتیی بوون، هەبوون وەک ستەمکار، قوڕ و بەردیان باراندووە بەسەر کۆمەڵگەدا، بەڵام هەشبوون ئیلهامی ڕزگاریی و ئارامیی، هەشبوون بێکەس مردوون، هەشبوون ئازار سەری خواردوون و هەبوون بونەتە فریادڕەس.
ئێستا و ئایندەش هەن و دەبن ڕابەر و سەرکردە، هەن و دەبن شۆڕشگێڕ و خەمخۆر و خاکی، وەک چۆن هەیە ئەندازیاری برایەتیی ئیسلامیی.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

10888775_978867758808748_4146759750523283446_n

ڕەونەقی ئاهەنگەکانی مەولودی پێغەمبەر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و کاڵبونه‌وه‌ی سوننه‌ته‌کانی   لیلی علی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(درودی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *