29820181734600_perwerde

‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دوو بڕیاری‌ بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رۆژی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ مامۆستایانی‌ دیاریكرد و بڕیاریشی‌ دا پشووی‌ رۆژی‌ شه‌ممان نه‌مێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی‌ ئابی‌ 2018 وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاگادارییه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ رۆژی ده‌ستبه‌كاربوون و پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، هاتووه‌ “وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2018/9/6ی زایینی ده‌بێت”.

هاوكات وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاری‌ دا “رۆژانی شه‌ممه‌ كه‌ به‌ پشوو هه‌ژمار كرابوو، له‌م ساڵی نوێی خوێندندا پشوو نییه‌ و له‌ رۆژی شه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌وام فه‌رمی ده‌بێت”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *