60c0f14451bdc82afdd9e15953c13a06_L

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار ده‌دات

چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئه‌مرۆ  وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق بڵاوبونه‌وه‌ی‌ په‌تایه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ پیسبونی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌یه‌، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات و په‌یامێكی‌ دڵنیایی ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات.
 د.خاڵس قادر وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ئێس ئێس ئێنی‌ ڕاگه‌یاند، “له‌سه‌ره‌تای‌ وه‌رزی هاوینه‌وه‌ سكچون و ڕشانه‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش سه‌ریهه‌ڵداوه‌، هۆكاره‌كه‌شی به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رمایه‌ كه‌ تا كۆتایی مانگی‌ ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی‌ سكچون و ڕشانه‌وه‌ بگاته‌ حاڵه‌تی‌ په‌تاو به‌په‌له‌ له‌نێو هاوڵاتیاندا بڵاوبێته‌وه‌”.

وتیشی:”وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ عیراق باسیكردوه‌، له‌هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بونی‌ نییه‌، جگه‌له‌وه‌ش له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاوی خواردنه‌وه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌  كه‌مه‌ترسی بڵابونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ سكچون و ڕشانه‌وه‌ی لێبكرێت”.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت:”پێویسته‌ هاوڵاتیان دڵنیابن له‌به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ماده‌ خۆراكیانه‌ی‌ كه‌ گومانیان له‌سه‌ره‌ به‌تایبه‌ت شۆردنه‌وه‌ی‌ سه‌وزه‌و میوه‌و خواردنی‌ سه‌ر دانه‌پۆشراو”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *