6672018_19572018_hurmz

به‌رپرسانی ئەمەریکا: ناهێڵین ئێران کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بکات

به‌رپرسانی باڵای ئەمەریکا دواترین قسەکانی ئێرانیان بەلاوە ناوە لەمەڕ دەسەڵاتداریه‌تیان بەسەر کەنداوی فارسدا و دەڵێن واشنتن ئاوەکان بە کراوەیی دەهێڵێتەوە، ئەمەش ڕێگەی سەرەکی هەناردەی نەوت لەڕێ تەنگەی هۆرمز دەگرێتەوە.

برایەن هووک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ بابه‌ته‌كانی پەیوەست بە ئێراندوێمێ سێ شه‌ممه‌ لە کۆنفرانسێک لە واشنتن کە لەلایەن مەڵبەندی بەرگری لە دیموکراسییەکان میوانداری کرا وتی ئێرانییەکان بۆ چەندەها ساڵە هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمز دەکەن.

وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمەریکا و هاوکارانی دڵنیادەبن لەوەی تەنگەی هورمز کراوە دەبێت بە ڕووی هاتووچووی بازرگانی و لە پێگەی ئێستاکەی و دواڕۆژیدا وەک دەروازەیەکی نێودەوڵەتی بمێنێتەوە. جێ باسە یەک لە سەر سێی بازرگانی نەوت بە ڕێگەی دەریا لە تەنگەی هورمزەوە تێپەڕ دەبێت.

هەروەها رۆژێک پێشتر مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە هەمان شێوە راگەیاندنەکانی ئێرانییەکانی بەلاوە نا سەبارەت بە کەنداوی فارسی و لەسەر تویتەری خۆی نووسی ئەوان کۆنتڕۆڵی تەنگەی هۆرمز ناکەن.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *