thumbs_b_c_3590852d7aee704a386c780a6d7b35f8

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كات

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كات.

تره‌مپ به Bloomberg News، راگه‌یاند، پێویسته‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكات.

دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌،”ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌وه‌ سه‌ر رێگەی راست، له‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كشێمه‌وه‌”.

مانگی رابردوو تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ساڵانێكه‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردووه‌ و بۆ پێگه‌یه‌كی خراپ راپێچیكردووه‌ و رایگه‌یاندبوو، پێویسته‌ رێكخراوه‌کە گۆڕانكاری له‌ كار و چالاكییه‌كانیدا بكات.

نوێنه‌ری بازرگانیی ئه‌مریكا، رۆبێرت لایت هیزه‌ر مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌ندامێتیی چین له‌ ساڵی 2001دا له‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهاندا هه‌ڵه بووه‌.

شاره‌زایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی بكشێته‌وه‌، ئه‌مریكا و ئابووریی جیهان به‌گشتی لە بازرگانیی جیهانییەوە كاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌رده‌كه‌وێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *