ئەرشیفی تاگ ئەمەریکا

ھاوپەیمانەکانی ئەسەد: ھێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ھێڵە سورەکانی بەزاند

18942017_jkl

باسک نێت: ناوەندی سەرکردایەتی ھاوبەشی ڕوسیا، ئێران و ھاوپەیمانی کۆمەڵە چەکدارەکانی پشتیوانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد رایدەگەیەنن، ھێرشەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکەی سوریا “ھێڵە سورەکانی بەزاندووە” و وەڵامی ھەر ھێرشێکی نوێی لەو جۆرە دەدەنەوە. رۆژی ھەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک وەڵامێک بۆ ھێرشی کیمیایی بۆ سەر ھاوڵاتیانی پارێزگای …

درێژەی بابەت

ڕوسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی دەداتە سوریا

7842017_saroox-2018

باسک نێت: حکومەتی مۆسکۆ رایگەیاند چەکی دژەفڕۆکە دەداتە سوپای سوریا بۆ ئەوەی وەک خۆپارێزییەک بەکاری بێنێت دژی ھەر ھێرشێکی ئاسمانی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائلەوە بکرێتەسەری. ئاژانسی دەنگوباسی سبوتنیک ئاشکرایکرد، روسیا سیستمی بەرگریی پێشکەوتووی ئێس ٤٠٠ و ئێس ٣٠٠ دەداتە سوپای سوریا. ئەم پێشھاتەیش دوای ھێرشە مووشەکیەکەی ئەمریکا دێت بۆ …

درێژەی بابەت

ئەمەریکا پلان دادەڕێژێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر سوریا

5842017_usasyria234567

باسک نێت: ئەمەریکا پلان دادەڕێژێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر سوریا، ئەوەش لەچوارچێوەی وەڵامەکانی ئەمەریکا بۆ ھێرشە کیمیاییەکەی سەر ئیدلیب کە وڵاتانی خۆرائاوا دەڵین لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدراوە. ستیف منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئامادەن بۆ راگەیاندنی سەپاندنی سزای دیکەی ئابوری بەسەر سوریا لە داھاتویەکی نزیکدا، لەچوارچێوەی …

درێژەی بابەت

عەبادی: لەسەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعشدا نزیکبووینەتەوە

5842017_habadi54321

باسک نێت: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانیان نزیکبوونەتەوە لە “سەرکەوتنی کۆتایی” بەسەر داعشداو توانایان ھەیە بەربەستەکان تێپەڕێنن. ئەو وتانەی عەبادی لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھات لەگەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی عەبادی. عەبادی رایگەیاند، لە ئێستادا ھەوڵی ئەوان بۆ تێکشکاندنی داعشەو و نزیکبوونەتەوە لە …

درێژەی بابەت

مووشەکەکانی ئەمریکا بۆسەر سوریا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

6742017_t7-4

باسک نێت: ئاراستەکردنی موشەکە ئەمریکیەکە بۆ یەکێک لەسەربازگەکانی سوریا، نرخی نەوتی لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزکردۆتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. دوێنێ ھەینی سوپای ئەمریکا ھێرشێکی بەموشەکی (تۆماھۆک) کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا، کە بەوتەی واشنتۆن، لەو بنکەیەوە سوریا ھێرشی کیمیایی کردۆتە سەر ناوچەی خان شیخون لەئیدلیب، کە …

درێژەی بابەت

ئەردۆغان: ھێرشەکەی ئەمەریکا لە سوریا ئەرێنی بوو بەڵام بەس نەبوو

17742017_gjhikl742017

باسک نێت: سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھێرشە سەربازیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی چەکی کیمیایی لە سوریا ” ھەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام بەس نەبوو”. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە پارێزگای ھەتای ڕایگەیاند:”ئێمە ئۆپراسیۆنەکە بە ئەرێنی دەبینین ، و ھەنگاوێکە لە دژی تاوانەکانی جەنگی …

درێژەی بابەت

ھەموو شتێک دەربارەی ئەو فڕۆکەخانەیەی سوریا کە ئەمریکا لەناوی برد

بنکەی ئاسمانی شەعیرات

باسک نێت: فڕۆکەخانەی سەربازی (تەیاس) یان شعەیرات، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا بە (٥٩) موشەکی تۆماھۆک ھێرشی کردە سەری، (٢٥%)ی ھێزی ئاسمانی رژێمی سوریای پێکدەھێنا و چەکی سەرەکی دەستی بەشار ئەسەد بو بۆ روبەڕوبونەوەی نەیار و بەرھەڵستکارەکانی. فڕۆکەخانەکەی شعەیرات، دەکەوێتە سەر رێگاس حمس- تەدمور نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی شعەیرات و (٣١) کیلۆمەتر …

درێژەی بابەت

حکومەتی سووریا بۆچی خان شیخۆنی کیمیاباران کرد؟

5420171743800_syria

باسک نێت: ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠١٧، فڕۆکە سەربازییەکانی حکوومەتی سوریا بۆردومانی ناوچەی خان شیخۆنی پارێزگای ئیدلبیان لە باکوری ئەو وڵاتە بە بەکارھێنانی گازی ژەھراوی کرد، کە بەو ھۆیەوە ١٠٠ کەس کوژران و نزیکەی ٥٠٠ی تریش بریندار بوون، لە یەکێک لە تاوانە گەورەکان لەدژی ھاووڵاتییانی سووریا، رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاماژە بۆ …

درێژەی بابەت

ئێران ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر سوریا

به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران

باسک نێت: ئێران بەتوندی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ سەر سوریا. بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەوبارەوە ڕایگەیاندووە:”ئێران بەوپێیەی گەورەترین قوربانی چەکی کیمیاییە لەمێژووی ھاوچەرخدا بەھەموو شێوەیەک بەکارھێنانی چەکی کیمیایی ڕەتدەکاتەوە بەبێ گوێدانە ئەوەی بکەر و قوربانییەکان …

درێژەی بابەت

بەریتانیا و پۆڵەندا و ئیسرائیل پشتیوانی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکەن لەسوریا

بنکەی ئاسمانی شەعیرات

باسک نێت: بەریتانیا و پۆڵەنداو ئیسرائیل پشتیوانی خۆیان بۆ ھێرشە موشەکییەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسوریا ڕاگەیاند. مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ھێرشەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی “بە تەواوی پشتیوانی ھێرشە موشەکییەکە دەکەن”. ئەوەشی خستەڕوو” داوا لەبەریتانیا نەکراوە بەشێوەی سەربازی لەسوریا بەشدار بێت بەڵام لە ھێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە …

درێژەی بابەت