ئەرشیفی تاگ سوريا

روسیا ڤیدیۆی بۆردومانکردنی داعش لەدەریای ناوەڕاستەوە بڵاودەکاتەوە

92362017_mushakrusiaa

باسک نێت: وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، کەشتیگە جەنگی و ژێردەریاییەکانیان، پێگەکانی داعشیان لە سوریا بە موشەکی کالیبر بە ئامانج گرتووە. بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، کەشتیگەلە جەنگییەکانی روسیا ئەمڕۆ شەش موشەکیان بەسەرکەوتویی ئاڕاستەی پێگەکانی داعش کردووە لەپارێزگای حەمای سوریا، لەئەنجامدا بنکەی سەرکردایەتی داعش و کۆگای چەکی ئەو رێکخراوە تێکشکێنراون. بەپێی بەیاننامەکە، موشەکەکان …

درێژەی بابەت

“ئەمریکا ئاگاداری رێککەوتنەکە بووە” روسیا شەرڤانانی کورد بەرێککەوتن لەگەڵ داعش تۆمەتباردەکات

41162017_yapagamrika

باسک نێت: سێرگی سورویکین، فەرماندەی ھێزەکانی ڕوسیا لەسوریا ڕایگەیاند، ھێزە کوردییەکان لەگەڵ چەکدارانی داعش رێککەوتوون‌و ئەمریکاش ئاگاداری رێککەوتنەکە بوون. سێرگی سورویکین، لەمیانی لێدوانێک، کە میدیا رووسییەکان بڵاویانکردووەتەوە، راشیگەیاند رێککەوتنەکەی ھێزە کوردییەکان‌و ئەمریکا داعش بۆ ئەوە بووە، چەکدارانی داعش بێ شەڕ لەڕەققە بکشێنەوە، بۆ ئەو ناوچانەی لەرژێر ھێرشی رژێمی سوریادایە. فەرماندەکەی …

درێژەی بابەت

حەشدی شەعبی ناوچەیەکی دیکەی لە سنوری سوریا کۆنتڕۆڵکرد

19162017_HASHD

باسک نێت: فەرماندەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنتۆڵکردنی ناوچەیەکی دیکەی لە سنوری سوریا و عێراق راگەیاند. ئێوارەی ئەمرۆ پێنج‌شەممە ١/٦/٢٠١٧ ھادی عامری ئەمینداری گشتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەیەکی دیکەی لە سنوری سوریا و عێراق راگەیاند. ھادی عامری رایگەیاند “ھێزەکانمان توانیویانە ناوجەی یەکەمی ھیڵی بەرگری رێکخراوی داعش ناوچەی “دەروازەی جایر گالڤاس″ی …

درێژەی بابەت

ڕەققە؛ لە چەند ھەفتەی رابردودا نزیکەی ١٠ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی ئاوارە بون

19162017_AWARA

باسک نێت: رێکخراوێکی نێودەوڵەتی رایدەگەێنێت تەنھا لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردودا نیکەی ١٠ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی لە شارەکە ئاوارەبون. ئەمڕۆ پێنجشەممە ١/٦/٢٠١٧ رێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێسنور رایگەیاند “تەنھا لە چەند ھەفتەی رابردودا نزیکەی ١٠ ھەزار ھاوڵاتی لە شاری رەققەوە بەرەو کەمپەکانی پەنابەرانی عەین عیسا ئاوارە بون”. ناتالی رۆبەرتۆس پزیشک لە …

درێژەی بابەت

بارودۆخی سوریا دوای راگەیاندنی ناوچەی ئارام

20752017_aram

باسک نێت: بارودۆخی ناوچەی ئارام لە سوریا دوای راگەیاندنی ناوچەی ئارام. ئاژانسی حەمیمی روسی بڵاویکردەوە دوێنێ یەکشەممە دوای ٢٤ کاتژمێر لە راگەیاندنی ناوچەی ئارام ١٨ جار پێشێلکاری لە سوریا ئەنجامدراوە. پێشیلکارییەکانی ناوچەکانی دژە فڕین و ناوچەی ئارامی سوریا چەند ناوچەیەکی جیاوازی گرتۆتەوە. ١٠ پێشێلکاری لەو پێشێلکارییەی کە ئەنجامدراوە لە چواردەوری …

درێژەی بابەت

سوپای سوریا لە حەما پێشڕەوی دەکات

سوپای‌ سوریا له‌حه‌ما

باسک نێت: سوپای سوریا توانی گوندێک لە باکوری پارێزگای حەما کۆنترۆڵبکاتەوە دوای تۆپبارانێکی زۆر، ئەوەش سەرەڕای رێککەوتنی دروستکرنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەو وڵاتە لە دواین کۆبوونەوەی ئەستانە. ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، رایگەیاند:”سوپای سوریا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و گوندی زەلاکیات لە باکوری پارێزگای حەما …

درێژەی بابەت

ڕۆحانی: دیپلۆماتکارانی ئێرانی ھاوشانی ھێزە سەربازییەکانمان شەڕی سوریا دەکەن

حەسەن ڕۆحانى

باسک نێت: حەسەن ڕۆحانی رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ پاراستنی مافەکانی ئێران لە سوریا دەمێننەوە شانبەشانی نوێنەرە دیپلۆماسییەکانمان شەڕی چارەسەری دۆخی سوریا دەکەن. ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی ئایاری ٢٠١٧، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێستا و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٩ـی ئایاری ئەمساڵ لە میانەی کەمپێنێکی بانگەشەی ھەڵبژاردندا مانەوەی ھێزە …

درێژەی بابەت

عەبادی ھێزی زیاتر بۆ سنوری سوریا دەنێرێت

حەيدەر عەبادى، سەرۆك وەزيرانى عێراق

باسک نێت: سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریداوە ھێزی سەربازی زیاتر بۆ سنوری سوریا و عێراق بنێرێت بۆ رێگری لە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە. بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەیدەر عەبادی فەرمانیکردووە بەناردنی ھێزی زیاتر “بۆ شکستپێھێنانی داعش لەناوچە سنورییەکانی سوریا و عێراق”. عەبادی ھەروەھا، دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە کە “توانیویانە …

درێژەی بابەت

روسیا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەکانی ئەمریکا دادەخات

8552017_1645tanak

باسک نێت: ئاژانسی ھەواڵی روسیا بڵاویکردەوە، کە ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی نوێنەری روسیا لەگفتوگۆکانی ئاشتی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دادەخات. ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی راشیگەیاندووە، جگە لەفڕۆکەکانی ئەمریکا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەی ئەو وڵاتانەش دادەخرێت، کە ھاوپەیمانی ئەو وڵاتەن بۆ شەڕی داعش لەو وڵاتە. دوای گەڕانەوەی …

درێژەی بابەت

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردومانەوە کوژراون لەوە زیاترە ئەمریکا رایگەیاندووە

7552017_awsxesdf

باسک نێت: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی نا بەکوژرانی سەدان کەسی مەدەنی ئەوەش بەھۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکراکراوە لەساڵی ٢٠١٤ەو بەھۆی شەڕی دژ بەداعش دەستیپێکردووە زیاتر لە٣٥٢ کەسی مەدەنی لەعێراق‌و سوریا بەھۆی ھەڵەی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژراون. بەپێی چاودێران، …

درێژەی بابەت