ئەرشیفی تاگ پارتی

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

FB_IMG_1502981068644

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە بەرێزان محسن محمدامین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئارام کمال ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان و سلام کریم ئەندامی سەرکردایەتی و محمد شارباژێری بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلیمانی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان یان کرد لە …

درێژەی بابەت

سبەینێ پارتی و یەکێتی بۆ بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆدەبنەوە

1272016103133566Image1

باسک نێت: مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، سبەینێ پارتی و یەکێتی بۆ بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کۆدەبنەوە. ئەمڕۆ مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە و پرسگەلێکی گرنگ …

درێژەی بابەت

گۆڕان: دوای ھەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن وەڵامی پارتی بۆ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی دەدەینەوە

GORRAN

باسک نێت: وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان لەسەر ئاستی باڵا پارتی پەیوەندیی پێوە کردووین و وتومانە دوای ھەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن وەڵامیان دەدەینەوە. شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند”ئێمە پێمان وتوون لەئێستادا خەریکی ھەندێ پرس و ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی گۆڕانین و دواتر وەڵامیان دەدەینەوە”. …

درێژەی بابەت

پارتی ڕێگە بەخۆ کاندیدنەکردنەوەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم نادات

3820161345534201Image1

باسک نێت-ھەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارێکی بارزانی لەبارەی خۆ کاندیدنەکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم رەتدەکاتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش رادەگەیەنێت: گەلی کورد پێویستی بەڕەمزێکە بۆئەوەی سەرۆکایەتی بکات و بیگەیەنێتە کەناری ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتن. نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند:”لەبەرئەوەی بڕوامان وایە کە گەلی کورد پێویستی بەڕەمزێکە بۆئەوەی سەرۆکایەتی …

درێژەی بابەت

فازڵ میرانی: پارتی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی گۆڕان داناخات

124201710ImageThumb

باسک نێت-ھەولێر فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند حیزبەکەی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی بزووتنەوەی گۆڕان داناخات، ئەوەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان. فازڵ میرانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، ئەوان وەک پارتی “دۆخی ناوخۆیی گۆڕان لەبەرچاو دەگرن، بەتایبەتی دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، بۆیە دەرگایان بەڕوودا داناخەن”. لەبارەی ئەوەی …

درێژەی بابەت

یەکێتی لە بارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

KurdistanParliament

باسک نێت-سلێمانی یەکێتی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، کە دوور لە چاوی میدیاکان لە شاری ھەولێر بەڕێوەچووە، چەند پرسێکی گرنگ یەکلاکراونەتەوە، بەتایبەتیش کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە دەستەی سەرۆکایەتی فەرمی پەرلەمانەوە. بە گوێرەی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکە، شاندی باڵای یەکێتی پێکھاتبوو لە ھەریەک لە کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری …

درێژەی بابەت

بە فشاری کۆسرەت رەسوڵ بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا

181362017_106172182013_ko 1

باسک نێت-سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە فشاری جێگری یەکەمەی سکرتێری گشتی یەکێتی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا بە ھەمان دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا. مەسعود مەلا ھەمزە، بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند:”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و …

درێژەی بابەت

پارتی زانیاری لەبارەی بکوژانی بەرپرسەکەی لەکەرکوک ئاشکرادەکات

71152017_eishlasdgf

باسک نێت: لوقمان کاکەیی، کارگێڕی لقی ٣ی پارتی دیموکرات لەکەرکوک ڕایگەیاند، سێ کەس دەستیان لە “شەھیدکردنی (محەمەد یونس)دا ھەبووە”و ناوەکانیان دراون بەپارێزگاری کەرکوک‌و ئاشکراشیکرد، کە ھەرسێ تۆمەتبارەکە سەر بەھێزەکانی پۆلیسی ئامادەن‌و لەکاتی ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبیڵێکی ژمارە سلێمانییان لابووە. لوقمان کاکەیی، بۆ پێگەی فەرمی حیزبەکەی راشیگەیاند، ”دوای ڕووداوی شەھیدکردنی (محەمەد یونس)، جێگری …

درێژەی بابەت

یەکێتی پێشنیاری نوێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەداتە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتیش پێی ڕازییە

15752017_s388whhw3

باسک نێت-سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوو پێشنیاری تری بۆ پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە کردوە و پارتیش بەو پێشنیارانە رازییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی گۆڕان ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧ بڵاویکردونەتەوە، یەکێتی بەھۆی بێھیوابوونی لە رازیکردنی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی …

درێژەی بابەت

پارتی بۆ یوسف محەمەد: ئیمینیکی دەتوانێت پەرلەمان بەڕێوەببات

لۆگۆى پارتى ديموكراتى كوردستان

باسک نێت-ھەولێر دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، لەدوای پەکخستنی پەرلەمان ھەر نوسراوێک لەپەرلەمان دەرچوبێت گوزارشت لەسەرۆکایەتی پەرلەمان ناکات، فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ھاتەدەنگ و پەرلەمانتارێکی ئەو فراکسیۆنەش دەڵێت:”جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی ھەیە و دەتوانێت کارەکانی پەرلەمان بەڕێوەببات”. شوان محەمەد ئەندامی فراکسۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:”بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان …

درێژەی بابەت