کوردستان

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی دەڤەری گەرمیانی کرد

FB_IMG_1491985665472

باسک نێت-گەرمیان ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠١٧، بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی دەڤەری گەرمیانی کرد و لەگەڵ مەڵبەندی گەرمیانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا کۆبوویەوە و دواتر سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کرد. سەردانەکەی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری بەڕێزان حاجی حسێن …

درێژەی بابەت

دوو لیژنە لە نوێنەرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکدێت

بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕیفراندۆم و وتوێژکردن لەگەڵ بەغدایە

باسک نێت-ھەولێر دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، ھەردوولا راگەیاندراوێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند، بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەی باڵایان داوە بە ئەندامیەتی سەرجەم نوێنەرانی پێکھاتە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردستان. لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەو لیژنەیەی سەردانی بەغدای …

درێژەی بابەت

خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی لە ھەڵەبجە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا

5ee0de65a2

باسک نێت-ھەڵەبجە بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکارییەکیان، خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەڵەبجە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و داوای کەمکردنەوەی مەنھەج و زیادکردنی پشوی پێش تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان کرد. باسم ھادی نوێنەری خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی ڕایگەیاند:”بەھۆی بایکۆتی مامۆستایان و دواکەوتنی پڕۆسەی خوێندن، ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر ئێمەی خوێندکاران دروستبووە …

درێژەی بابەت

کەلار؛ ھاوڵاتیەک لەخانوو دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات

09192212015_4

باسک نێت-گەرمیان وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە، ھاوڵاتیەک لە سەربانی ماڵی براکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ڕایدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:”دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەکاتی ئاودانی خانووی ماڵی براکەی کەلەکاتی نۆژەن کردنەوەی خانوودان لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار ھاوڵاتیەک لەسەربان دەکەوێتە خوارەوە و …

درێژەی بابەت

بەوێنە؛ لە سلێمانی بڕێکی زۆر خۆراک لەناو دەبرێت

received_1356460797733004

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ـی نیسانی ٢٠١٧، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی ماوە بەسەرچوودا دەگرێت و سەرۆکی لیژنەی تەلەف رایدەگەیەنێت، بە ھۆی نەشیاوی بۆ خواردن لەلایەن قائیمقامی سلێمانیەوە بڕیاری لەناوبردنی دراوە. خالید محەمەد سەرۆکی لیژنەی تەلەفی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند:”لیژنە ھاوبەشەکان دەستی …

درێژەی بابەت

بەشێک لە لایەنە تورکمانییەکان پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەن

Turkamaic

باسک نێت-ھەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠١٧، ھەریەک لە لایەنەکانی پارتی و یەکێتی و لایەنە تورکمانییەکان لەھەولێر کۆبوونەوە و لایەنە تورکمانەکانی کۆبوونەوەکەش پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند. دوای کۆبوونەوەکە عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، تورکمانەکان پشتگیری ریفراندۆم دەکەن و کۆمیتەیەکی ھاوبەش لەنێوان لایەنەکان پێکدەھێنرێت. …

درێژەی بابەت

کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دواخرا

يەكێك لە كۆبوونەوەكانى ئەنجومەنى وەزيرانى هەرێم

باسک نێت-ھەولێر کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کە بڕیار بوو سبەینێ ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی کۆبونەوەی وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، کە بڕیارە سبەینێ لەشاری ھەولێر ئەنجام بدرێت، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. بڕیاربوو سبەینێ سێشەممە ١١ی نیسانی ٢٠١٧، ئەنجومەنی وەزیرانی …

درێژەی بابەت

جارێکی تر کاندیدانی لایەنە سیاسیەکانی ھەڵەبجە کۆبونەوە

كۆبوونەوەى كانديدانى لايەنە سياسيەكانى هەڵەبجە

باسک نێت-ھەڵەبجە بۆجارێکی تر کاندیدانی لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە بەبێ بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەڵبەندی ھەڵەبجەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەشدا چەند ڕێوشوێنێک تاوتوێ کراوە بۆئەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا بیخەنەڕوو بۆ دەستبەکاربونی ئەنجومەنی پارێزگا. ڕۆژی ١٢ـی ئازاری ٢٠١٧ لە کۆبونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکاندا بەئامادەبونی نوێنەری …

درێژەی بابەت

خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لەبینایی مەڵتی کەوتەخوارەوە

بيناى کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی

باسک نێت-سلێمانی خوێندکاری کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی لەقاتی سێی بیناى زانكۆكەوە کەوتەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس″ھەڵخلیسکاوە و لەئێستاشدا لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانییە و بێ ھۆشە”. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩ی نیسانی ٢٠١٧، خوێندکارێکی کۆلێجی بازرگانی/بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لەزانکۆی سلێمانی بەناوی(ئ.ئ.م) کەتەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵە، “لەقاتی سێی …

درێژەی بابەت

ھەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای نیشتمانی دەستپێدەکاتەوە

Rudaw.net

باسک نێت-سلێمانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆی کردنە سەر کارەبای نیشتیمانی دەستپێدەکاتەوە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، لەسێ مانگی رابردوودا ھەزارو ٥٠٠ ھاوبەشی کارەبا زیادیکردووە. ھیوا عەبدوڵڵا بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:”ھەڵمەتەکانمان بۆ نەھێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی کردنە سەر کارەبای نیشتمانی دەستپێکردۆتەوەو لەڕێگەی لیژنەیەکی فراوان، کارەکان ئەنجام دەدرێت”. وتیشی:”ھەموو …

درێژەی بابەت