کوردستان

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی گەڕایەوە کوردستان

received_1692203344135015

باسک نێت-سلێمانی دوای نزیکەی دوو مانگ لەوەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی ٢٠١٧، کۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان. مەسعود مەلا ھەمزە سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول رایگەیاند:”کاک کۆسرەت گەیشتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتییەوە پێشوازی دەکرا. کۆسرەت …

درێژەی بابەت

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر بوومەلەرزەكەی ئەمشەو بڵاوكردەوە

images

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك ڕوویدا، كە سەنتەرەكەی لەدەرەوەی هەرێم بووە و دەشڵێت: “گوڕی بوومەلەرزەكە 5.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 8 كم بووە لە سەرپێڵی زەهاو”. بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنرواێكدا، كە وێنەیەكی دەست (باسك نێت) كەوتووە …

درێژەی بابەت

سبەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم بەڕێوەدەچن

112018174800_exam11

باسك نێت سبەی یەكشەمە 7-1-2017 تاقیكردنەوەكانی وەزری یەكەمی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچن و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بایكۆت كاریگەری دروست نەكردووە و ئامادەباشی تەواو بۆ تاقیكردنەوەكان كراوە. بە پێی زانیارییەكانی (باسك نێت) سبەی یەكشەمە دەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی ساڵی 2017-2018 دەكرێت و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ ئەو …

درێژەی بابەت

كەشناسی پلەكانی گەرماو رێژەی باران بارینی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە

images

  بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، كەش و هەوای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەك دەبێت كە پلەكانی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 10 پلەو لە دهۆك 13 پلە و هەور هەتاو دەبیـَت و بارانیش …

درێژەی بابەت

روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت

93152016_xazzzr-18-620x330

تائێستا موچەی ژمارەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە دابەشنەكراوەو ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانیش ڕونكردنەوە لەوبارەیەوە دەدات و دڵنیایش بەهێزەكانی پێشمەرگە دەدات. فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: پێشتر موچەی ژمارەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە ئەوانەی لەئەركدان دابەشكراوەو بۆ دابەشكردنی موچەی ئەوهێزانەش تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین. دەنگۆی …

درێژەی بابەت

سلێمانی؛ ئامارەکانی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لەساڵی ٢٠١٧

5512018_43082017_haw30-8

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ئاماری ساڵی رابردووی ھاوسەرگیری و جیابوونەوەکانی سنووری پارێزگاکەی راگەیاند. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە نۆ ھەزار ھاوسەرگیری تۆمارکراون و زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ حاڵەتی جیایوونەوەی ھاوسەرەکان تۆمارکراون. ئامارەکانی جیابوونەوە، بەجۆرێکە لە مانگی کانونی دووەم ( ١١٦ )حاڵەت تۆمارکراون، شووبات( ١٠٤) ئازار( ١٠٨)، نیسان( ١٥٤)، ئایار( …

درێژەی بابەت

داهاتی رۆژانەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 37 هەزار دۆلارە

8412018_tahr

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماری ساڵی 2017ی خستەڕوو كە داهاتی ڕۆژانەیان 37 هەزار دۆلار بووە. تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داخستنی فڕۆكەخانی سلێمانی زەربەیەكی گەورەی لەفڕۆكەخانە و هاڵاتیان داوە، بۆیە ئومێدەوارن بەزووترین كات چاو بەو بڕیارە نایاساییەدا بخشێننەوە. ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی 2017دا ژمارەی گەشتە نێودەوڵەتییەكان نەماوە، بۆیە ئێستا …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ شاندەكەی هەرێم و بەغدا موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی تاوتوێ دەكەن

1730122017_para2432015

بەیانی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی تایبەتمەند بۆ دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە گەشتنە بەغدا و بریارە لەگەڵ ئەو لیژنەیەدا كۆببنەوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەوبارەوە پێكیهێناوە. بە گوێرەی زانیاریەكان، شاندەكەی هەرێم لە هەریەكە بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی وپەروەردە پێكهاتوون‌و ئەمڕۆ كاتژمێر 10 كۆبوونەوەكەی …

درێژەی بابەت

وتەبێژی حكومەت لەسەر ناردنی موچە لە بەغداوە روونكردنەوە دەدات

sefin_dizey

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا باس لەناردنی موچە ناكرێت، بەڵكو ئەوەی هەیە پێكهێنانی لیژنەیەكە لەبەغدا لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەمەبەستی پێداچونەوەی میلاكی وەزارەتەكان. سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە میلاكی وەزارەتەكان، حكومەتی ناوەند داوای نوێنەری وەزارەتی تەندروستی‌و پەروەردەیان لەهەرێم كرد نوسراوی …

درێژەی بابەت

پەرلەمانتارێکی کوردستان: هەر پاسەوانێک دەوام نەکات دوور دەخرێتەوە

7312018_26001097_1742696529084116_4599268964684673443_n

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بە مەبەستی چاكسازیكردن، پێداچوونەوە بە لیستی پاسەوانی بەرپرساندا دەكرێت و ھەر پاسەوانێكیش دەوام نەكات دووردەخرێتەوە. نازم ھەركی بە ماڵپەری فەرمی پارتی وتووە: بڕیاردراوە لە پەرلەمانی کوردستانەوە پێداچوونەوە بە لیستی پاسەوانی بەرپرساندا بكرێت، چونکە لیستی پاسەوانی بەرپرسان بێسەروبەرییەكی زۆری پێوەدیارە و …

درێژەی بابەت