کوردستان

مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

15036703_334341710261306_7009138017163018242_n

ئه‌مڕؤ دووشه‌ممه‌ (20/3/2017) به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێر مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ر یانی گشتی خه‌ڵك كراو …

درێژەی بابەت

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەستى لەكاركێشايەوە

3625559c06adba9fc442

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕايگەياند، بەهۆی بەردەوام بوونی کێشەکانی کەرتی تەندروستی و چارەسەر نەکردنیان دەستم لەکار کێشایەوە. جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ تەحسين كەريم، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـى ئازارى ٢٠١٧، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانيدا ڕايگەياند:”به‌هۆی به‌رده‌وامی و بوونی گرفت و كێشه‌ له‌ سێكته‌ری ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر نه‌كردنیان بریارمدا ده‌ست له‌كار بكێشكه‌وه‌”. ڕاشيگەياند:”له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی …

درێژەی بابەت

كۆبوونەوەى لايەنە سياسييەكانى هەرێم دەست پێدەكاتەوە

5 laian

بەرپرسێكى پارتى ديموكراتى كوردستان ڕايدەگەيەنێت، پارتى سەردان و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى هەرێم دەستپێدەکاتەوە و گۆڕانکاری بەسەر ھەڵوێستی لایەنەکانيشدا ھاتووە. بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەحمەد كانى، رایگەیاند:”لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ھەرێمى كوردستان دەستپێدەکاتەوە. ڕاشيگەياند:”گۆڕانکاری بەسەر ھەڵوێستی …

درێژەی بابەت

فەرمانگەى ئاوى سلێمانى ئاگادارييەكى بەپەلەى بڵاوكردەوە

awi-slemani

فەرمانگەى ئاوى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـى ئازارى ٢٠١٧، ئاگادارييەكى بەپەلەى بۆ ئەو هاوڵاتيانە بڵاوكردەوە كە سبەينێ دەچنە گەشت و سەيرانگاكان و داوايان لێدەكات كە بەهيچ شێوەيەك ئاوى قەشقۆڵى بۆ خواردنەوە بەكارنەهێنن. بەپێى ڕاگەياندراوێكى فەرمانگەى ئاوی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست باسك نێت کەوتووە، هاتووە:”لەکاتی گەشت و سەیراندا لەرۆژانی نەورۆز و دواتر، …

درێژەی بابەت

كەش و هەواى هەرێم لە ڕۆژانى نەورۆزدا

930112016_831102016_fghghhgj

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ش و هه‌وای‌ رۆژانی‌ نه‌ورۆزی‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێم به‌ كه‌شێكی‌ ناسه‌قامگیردا تێده‌په‌ڕێت.

درێژەی بابەت

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوا ده‌كات كار به‌ ساڵنامه‌ی كوردی بكرێت

IMK

وتەبێژى بزووتنەوەى ئيسلامى ڕايدەگەيەنێت، لەجیاتی كاركردن به‌ساڵنامه‌ی گریگۆری رۆژئاوایی، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ساڵنامه‌ی كوردی و به‌فه‌رمی كاری پێ بكرێت و پێش هه‌ر هه‌نگاوێكيش به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێت كورد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كلتوورو مێژووی ره‌سه‌نی خۆی. كامیل مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە نوسينێكيدا لە هەژمارى تايبەتى …

درێژەی بابەت

مانگى داهاتوو پارەى ڕێكخراوە ئەڵمانييەكە دەدرێتە مامۆشتايانى سلێمانى

Chrka-upload_Z1_739859282

وا بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو پارەی رێکخراوە ئەڵمانییەکە لەسنووری پەروەردەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و رانیە دابەشبکرێت، ھەر مامۆستایەکی دەرەوەی شارەکانيش دەرماڵەی سێ مانگ بەسەریەکەوە وەردەگرن کە بڕەکەی (٢٢٥ – ٣٠٠) دۆلار دەبێت. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕاز عەبدولكەريم، رايگەیاند:”بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، رۆژی دووی نیسان دابەشکردنی …

درێژەی بابەت

لەلايەن هێزێكى دەمامكدارەوە مامۆستايەكى ئاينى لە حاجياوا ڕفێندرا

291010Image1

  ئەمشەو ١٩ـى ئازارى ٢٠١٧، هێزێكى دەمامكدارى نەناسراو مامۆستايەكى ئاينى لە ناحيەى حاجياواى خوارووى سەر بە ئيدارەى راپەرين دەڕفێندرێت و بەڕێوبەرى ناحيەكەش دەڵێت، لێكۆڵينەوە لە چۆنييەتى رفاندنى مامۆستا ئاينييەكە دەستى پێكردووە. د.شوان قەڵادزەيى ئەندامى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى كوردستان لە لێدوانێكدا بە باسك نێتى ڕاگەياند:”لە حاجیاوای خواروو لە مزگەوتی شێنیەییەکانی …

درێژەی بابەت

سبەينێ مووچەى ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت 

171220161102581201513189444171592014_11

  بەپێى ئەو خشتەيەى كە وەزارەتى دارايى و ئابوورى حكومەتى هەرێم لە سەرەتاى مانگى ئازاردا بڵاويكردەوە و تيايدا مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت، وابڕيارە سبەى مووچەى مانگى يەكى وەزارەتى ناوخۆ دابەشبكرێت. بەپێى خشتەكە، سبەينێ يەكشەممە ١٩-٣-٢٠١٧ مووچەى مانگى يەكى وەزارەتى ناوخۆ دابەشدەكرێت و ڕۆژى دووشەممەش ٢٠-٣-٢٠١٧ مووچەى وەزارەتەكانى هەريەكە …

درێژەی بابەت

لە سلێمانى بتڵێك لە كارگەيەكى ئاسندا تەقييەوە و كەسێك گيانى لەدەستدا

silemani

ئێوارەى ئەمڕۆ يەكشەممە ١٩ـى ئازارى ٢٠١٧، بتڵێك لەنێو كارگەيەكى ئاسن لە ناوچەى بازيانى سەر بە سلێمانى تەقييەوە و پۆليسيش دەڵێت، كەسێك گيانى لەدەستداوە و چوار كەسى ديكەش برينداربوون. وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی نه‌قیب سائیب سه‌لام ، ڕايگه‌یاند:”كاتژمێر پێنجی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ بتڵێك له‌ناو كارگه‌ی‌ ئاسنی‌ سلێمانی‌ ستیل ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك …

درێژەی بابەت