کوردستان

پۆلیسی ھەڵەبجە: بەھۆی پێکدادانی ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا

هاوينەهەوارى ئەحمەد ئاوا

باسک نێت-ژیار کامیل-ھەڵەبجە پۆلیسی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ھاوینە ھەواری ئەحمەد ئاوادا لە ناحیەی خورماڵ بەھۆی پێکدادانی ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لە دەستدا. ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە باسک نێتی ڕاگەیاند:”شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای ھاوینە ھەواری ئەحمەد ئاوادا لە ناحیەی خورماڵ، بە ھۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک …

درێژەی بابەت

کەلار: تەرمی فەقێیەک لە مزگەوتێکدا بە ھەڵواسراوی دۆزرایەوە

18652017_shirwana

باسک نێت-گەرمیان پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی فەقێیەکی بە ھەڵواسراوی لە مزگەوتی سیراج الدینی شاری کەلار دۆزیوەتەوە. ھاوڵاتیەکە ناوی فاروق ناجی محەمەدە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ لە نێو حەمامی مزگەوتی سیراج الدین دۆزراوەتەوە. لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەمە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠١٧، ئاگادارکراونەتەوە لەبونی تەرمێک لەمزگەوتێکی سەدماڵەکەی قەزای کەلار. ئاماژەی …

درێژەی بابەت

یەکێتی لە بارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

KurdistanParliament

باسک نێت-سلێمانی یەکێتی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، کە دوور لە چاوی میدیاکان لە شاری ھەولێر بەڕێوەچووە، چەند پرسێکی گرنگ یەکلاکراونەتەوە، بەتایبەتیش کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە دەستەی سەرۆکایەتی فەرمی پەرلەمانەوە. بە گوێرەی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکە، شاندی باڵای یەکێتی پێکھاتبوو لە ھەریەک لە کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری …

درێژەی بابەت

بە فشاری کۆسرەت رەسوڵ بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا

181362017_106172182013_ko 1

باسک نێت-سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە فشاری جێگری یەکەمەی سکرتێری گشتی یەکێتی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا بە ھەمان دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا. مەسعود مەلا ھەمزە، بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند:”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و …

درێژەی بابەت

کەمپی خازر؛ بەھۆی جۆرە مریشکێکەوە ۸۰۰ ئاوارە بوونە قوربانی

campmresh-snn890

باسک نێت-ھەولێر لەیەکێک لەو کەمپانەی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەھۆی دابەشکردنی مریشک بەسەر ئاوارەکانی موسڵدا، تائێستا ۲ منداڵ گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکی زۆرتریش بێھۆشن و بەبەردەوامیش ھاوڵاتی زیاتر بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر دەگوازرێنەوە، بەرپرسێکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، “لەڕێگەی ٤٠ ئەمبوڵانسەوە بەبەردەوامی خەڵک بەرەو نەخۆشخانە دەگوازرێنەوەو ژەھراوی بونێکی زۆر بڵاوبۆتەوە”. نزار ساڵح …

درێژەی بابەت

لە سبەینێوە ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە ھاوڵاتیان

201162017_karaba11-6

باسک نێت-سلێمانی وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند کە لە سبەینێوە رۆژانە ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە ھاووڵاتیان. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند:”لە سبەی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ەوە ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە ھاووڵاتیان و کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە لە رێگەی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەھلییەکانەوە دابیندەکرێت”. وتیشی:”دوای ٦ کاتژمێر لەپێدانی کارەبای …

درێژەی بابەت

قائیمقامی نوێ بۆ چەمچەماڵ دیاریکرا

141262017_114059Image1

باسک نێت-چەمچەماڵ بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق، بۆ شوێنگرەوەی قائیمقامی چەمچەماڵ دیاری کرا. ڕەمک ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق ڕایگەیاند:”بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ وەک قائیمقامی چەمچەماڵ دەستنیشانکراوە”. وتیشی:”ئەمڕۆ لە وەزارەتی ناوخۆوە فەرمانی دەستبەکاربوونم …

درێژەی بابەت

ناوی ئەو پەرلەمانتارەی دەچێتە شوێنی ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرا دەکرێت

151262017_19114549_1708672049435481_944716812_n

باسک نێت-سلێمانی دوای دورخستنەوەی ئاڵا تاڵەبانی، لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی بەغدا بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی حزبەکەی، پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، کە بەپێی زانیارییەکان ئارێز عەبدوڵا دەکرێتە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا. بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە لە ١٢\٦\٢٠١٧ دەرچووە و وێنەیەکی دەست باسک نێت کەوتووە، …

درێژەی بابەت

ئاسایشی شارەزوور سێ تۆمەتبار دەستگیردەکات

FB_IMG_1497284098598

باسک نێت-ژیار کامیل-ھەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، توانیویانە لە سەیدسادق سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیربکەن. بەێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە وێنەیەکی دەست باسک نێت کەتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەرواری ٣-٦-٢٠١٧ بەھاوکاری ئاسایشی سەیدسادق کەسێکیان بەناوی (ک.ح.م) دەستگیر کردووە، کە بڕی ٢ ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختە کردبوو لەجۆری (۱۰۰$) …

درێژەی بابەت

یەکێتی ئاڵا تاڵەبانی لەپۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لادا

151262017_ala---talabany942017

باسک نێت: ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لە پۆستی سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکە لادراوە، بەپێی بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەمڕۆ جێگری سکرتێری گشتی ئەو حزبە بڕیارەکەی بۆ جێبەجێکردن ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی کردووە. لەنوسراوەکەی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دا ھاتووە، ئاماژە بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی لە ٢٠-٨-٢٠١٦ و …

درێژەی بابەت