کوردستان

پێشبینی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

images

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.   بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و لە سلێمانی ١٦ پلە‌و لە دهۆك ١٧ پلەو لە كەركوكیش ١٩ پلە دەبێت.   ڕاشیگەیاند، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٠ پلە و لە سلێمانی …

درێژەی بابەت

بومەلەرزەیەک باشور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و عێراقی ھەژاند

news

باسک نێت: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ـی کانونی ٢٠١٨، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر سنوری نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستانی ھەژاند. بەپێی ماڵپەڕەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، بومەلەرزەکە کاتژمێر ٩:٥٩ خولەک ڕوویداوە و قوڵاییەکەی ٤٠ کیلۆمەتر بووە. بوومەلەرزەکە باشووری کوردستانی ھەژاند و لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە …

درێژەی بابەت

بەمەبەستی پیرۆزبایی شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد

FB_IMG_1515602580131

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠ـی کانونی دووەمی ٢٠١۸، بەناوی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە شاری سلێمانی. شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکھاتبوو لە بەڕێزان م.سەلام کەریم و ئارام کەمال ئەندامانی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی جەنابی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامییان گەیاندە …

درێژەی بابەت

كەش و هەواي ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

images

  بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و لە سلێمانیش ١٦ پلە‌و لە دهۆكیش ١٥ پلە دەبێت‌و لە كەركوكیش ٢١ پلە دەبێت. كەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٠ پلە و …

درێژەی بابەت

دیدگای بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ

FB_IMG_1515525188846

باسک نێت: دیدگای بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ: لەکۆمەڵگەی فرە حزبی و پلۆرالدا ئاساییە ھەر خاوەن دیدگاو ئایدیایەک حزب و رێکخراوێکی سیاسی بۆ خۆی ھەبێت و لەو ڕوانگەیەوە مەبەستی خزمەتکردن و باشترکردنی ژیانی خەڵک بێت، کۆمەڵگەی کوردستانیش لەئێستادا نغرۆی دەیان قەیرانی لەسەر یەک کەڵەکەبووی چەندین ساڵەیە کە …

درێژەی بابەت

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی پەیەدەی کرد

FB_IMG_1515520818951

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ـی کانونی دوەمی ٢٠١۸، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن ئەندامانی نوێنەرایەتییەکەوە پێشوازییان لێکرا. شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکھاتبوو لە بەڕێزان ئارام کەمال ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و مەلا محەمەد شارباژێڕی و عوسمان عەلی ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیە کوردستانیەکان، سەردانی نوێنەرایەتی …

درێژەی بابەت

دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان نەخراوەتە بەرنامەی كاری كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان

77777777

پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکات، بەڵام باس لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و پڕکردنەوەی پۆستەکەی نەکراوە. بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ پەرلەمان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە …

درێژەی بابەت

لە سلێمانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ خۆی کوشت

news

باسک نێت-سلێمانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ فیشەکی بەخۆیەوە ناوە. بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کچە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، بەڵام بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشە و گیانی لە دەستدا. راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستا …

درێژەی بابەت

قەزای خورماتوو بەچڕی بۆمباران کرا

received_1694809247207758

باسک نێت: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. ناو قەزای خورماتوو بەچڕی ھاوەنباران کرا، حەشدی شەعبیش چەکدارە کوردە خۆبەخشەکان تۆمەتباردەکات و کوردیش ھاوەنبارانکردنەکە بە پلانی گروپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی دەزانێت. عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە:”ئەمڕۆ لەپشت شاخی ھەنجیرەوە کە …

درێژەی بابەت

بانکی نێودەوڵەتی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات

received_1694814503873899

باسک نێت-دەربەندیخان بانکی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەیەکی تایبەت تەرخان دەکات بە مەبەستی چاککردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو. ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە:”تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان کردوە و بە مەبەستی …

درێژەی بابەت