جیهان

ئەردۆغان: ھێرشەکەی ئەمەریکا لە سوریا ئەرێنی بوو بەڵام بەس نەبوو

17742017_gjhikl742017

باسک نێت: سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھێرشە سەربازیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی چەکی کیمیایی لە سوریا ” ھەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام بەس نەبوو”. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە پارێزگای ھەتای ڕایگەیاند:”ئێمە ئۆپراسیۆنەکە بە ئەرێنی دەبینین ، و ھەنگاوێکە لە دژی تاوانەکانی جەنگی …

درێژەی بابەت

ھەموو شتێک دەربارەی ئەو فڕۆکەخانەیەی سوریا کە ئەمریکا لەناوی برد

بنکەی ئاسمانی شەعیرات

باسک نێت: فڕۆکەخانەی سەربازی (تەیاس) یان شعەیرات، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا بە (٥٩) موشەکی تۆماھۆک ھێرشی کردە سەری، (٢٥%)ی ھێزی ئاسمانی رژێمی سوریای پێکدەھێنا و چەکی سەرەکی دەستی بەشار ئەسەد بو بۆ روبەڕوبونەوەی نەیار و بەرھەڵستکارەکانی. فڕۆکەخانەکەی شعەیرات، دەکەوێتە سەر رێگاس حمس- تەدمور نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی شعەیرات و (٣١) کیلۆمەتر …

درێژەی بابەت

ئێران ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر سوریا

به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران

باسک نێت: ئێران بەتوندی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ سەر سوریا. بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەوبارەوە ڕایگەیاندووە:”ئێران بەوپێیەی گەورەترین قوربانی چەکی کیمیاییە لەمێژووی ھاوچەرخدا بەھەموو شێوەیەک بەکارھێنانی چەکی کیمیایی ڕەتدەکاتەوە بەبێ گوێدانە ئەوەی بکەر و قوربانییەکان …

درێژەی بابەت

بەریتانیا و پۆڵەندا و ئیسرائیل پشتیوانی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکەن لەسوریا

بنکەی ئاسمانی شەعیرات

باسک نێت: بەریتانیا و پۆڵەنداو ئیسرائیل پشتیوانی خۆیان بۆ ھێرشە موشەکییەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسوریا ڕاگەیاند. مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ھێرشەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی “بە تەواوی پشتیوانی ھێرشە موشەکییەکە دەکەن”. ئەوەشی خستەڕوو” داوا لەبەریتانیا نەکراوە بەشێوەی سەربازی لەسوریا بەشدار بێت بەڵام لە ھێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە …

درێژەی بابەت

بەڤیدیۆ؛ شەوی ڕابردوو ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا

6742017_t7-4

باسک نێت: ‌ شەوی رابردوو ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی بۆ سەر سوریا ئەنجامداو ٥٩ موشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد، دۆناڵد ترەمپیش رایگەیاند، لە تۆڵەی ھێرشە کیماییەکەی ئیدلیب ئەو ھێرشەیان ئەنجامداوە. دوای فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بە ھێرش بۆ سەر سوریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شەوی رابردوو چەند موشەکێکی تۆماھۆکی ئاراستەی سوریا کردووە. کاتژمێر …

درێژەی بابەت

روسیا ڕێکەوتننامەی سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکانی لەسوریا لەگەڵ ئەمەریکا ھەڵپەسارد

8742017_fr7-4

باسک نێت: ‌ روسیا ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکان لە سوریا ڕاگرت. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ رایگەیاندووە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە دوورخستنەوەی مەترسییەکان و زامنکردنی گەشتی ئاسمانی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لەسوریا کە لەگەڵ ئەمەریکا واژۆکرابوو، ھەڵدەپەسێرێت. ھەروەھا داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە …

درێژەی بابەت

سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

17542017_gj542017

باسک نێت: سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، بەهۆی لێدوانەكانی سەبارەت بە هیتلەر. جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئەو وڵاتە رایگەیاند “كێن لیڤینگستۆن سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن بەرداوەمە لەسەر لێدوانە شەڕانگێزییەكانی لەو كاتەی وەرگرتنی هەر پۆستێكی گشتی و نوێنەرایەتی كردنی لەناو پارتەكەی لێ قەدەغەكراوە، ئەوەش وادەكات رووبەرووی لێپرسینەوە …

درێژەی بابەت

ترەمپ بۆ سیسی: ئەمەریكاو میسر پێكەوە شەڕی تیرۆر دەكەن

17342017_guil342017

باسک نێت: سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە بەهاوتا میسرییەكەی راگەیاند كە پشتیوانێكی بەهێزی دەسەڵاتەكەیەتی و هەردووكیان پێكەوە كار دەكەن بۆ شەڕكردن لەدژی تیرۆر. دۆناڵد ترەمپ لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی كەلە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو ووتی” دەمەوێت هەموولایەك بزانن بێ هیچ دوودڵییەك پشتیوانی لە سەرۆك سیسی دەكەین. كارێكی ئێجگار مەزنی لە …

درێژەی بابەت

“هاوپەیمانان ده‌یانه‌وێت فرۆكه‌خانه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بكه‌نه‌ جێگره‌وەی بنکەی ئەنجەرلیک”

17242017_HAW2-4

باسک نێت: لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی تەبقا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئێستا پێنج بنکەی ئاسمانییان لەهەرێمەکەدا لەبەردەستدایەو هەندێکیش وای دەبینن هاوپەیمانان دەیانەوێت جێگرەوەیەک بۆ بنکەی ئەنجەرلیکی تورکیا بدۆزنەوە. دوو بەرپرسی ئەمەریکی بە ماڵپەڕی دەنگی ئەمەریکایان راگەیاندوە ئەندازیارو تیمە ئەمەریکییەکان کار دەکەن بۆ چاککردنەی فڕۆکەخانەی سەربازیی تەبقا کە هەفتەی رابردوو …

درێژەی بابەت

ئێف بی ئای جارێكی‌ تر وێنه‌ی هێرشه‌كانی‌11ی‌ سێپته‌مبه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌

_95414088_9-11pentagonoverhead1

ماڵپه‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا (FBI) جارێكی تر وێنه‌ی دوای هێرشه‌كانی  11ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن، بڵاوكرده‌وه‌ دوای شه‌ش ساڵ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ یه‌كه‌م جار. ئه‌و وێنانه‌ كه‌ژماره‌یان 27وێنه‌یه‌ تێیدا تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون كه‌هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ڕزگاركردن و لێكۆڵه‌ران له‌ناو پاشماوه‌ی‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن. …

درێژەی بابەت