هەواڵ

پارتی بۆ یوسف محەمەد: ئیمینیکی دەتوانێت پەرلەمان بەڕێوەببات

لۆگۆى پارتى ديموكراتى كوردستان

باسک نێت-ھەولێر دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، لەدوای پەکخستنی پەرلەمان ھەر نوسراوێک لەپەرلەمان دەرچوبێت گوزارشت لەسەرۆکایەتی پەرلەمان ناکات، فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ھاتەدەنگ و پەرلەمانتارێکی ئەو فراکسیۆنەش دەڵێت:”جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی ھەیە و دەتوانێت کارەکانی پەرلەمان بەڕێوەببات”. شوان محەمەد ئەندامی فراکسۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:”بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان …

درێژەی بابەت

عێراق و ھەرێم پێکەوە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریدەکەن

2017-Ramadan-Kareem-300x175

باسک نێت: وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی بەغدا پێکەوە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاریدەکەن و ئەندامێکی لیژنەی بینینی مانگیش لەعیراق دەڵێت:”یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لەنێوان ٢٥و ٢٦ی ئەم مانگەدایەو ئامادەکاریشمان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەستپێکردوە”. سەلام کەریم سیدان ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم و ئەندامی بینینی لیژنەی مانگ لەعێراق ڕایگەیاند:”زۆربەی …

درێژەی بابەت

ڕۆحانی: دیپلۆماتکارانی ئێرانی ھاوشانی ھێزە سەربازییەکانمان شەڕی سوریا دەکەن

حەسەن ڕۆحانى

باسک نێت: حەسەن ڕۆحانی رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ پاراستنی مافەکانی ئێران لە سوریا دەمێننەوە شانبەشانی نوێنەرە دیپلۆماسییەکانمان شەڕی چارەسەری دۆخی سوریا دەکەن. ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی ئایاری ٢٠١٧، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێستا و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٩ـی ئایاری ئەمساڵ لە میانەی کەمپێنێکی بانگەشەی ھەڵبژاردندا مانەوەی ھێزە …

درێژەی بابەت

عەبادی ھێزی زیاتر بۆ سنوری سوریا دەنێرێت

حەيدەر عەبادى، سەرۆك وەزيرانى عێراق

باسک نێت: سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریداوە ھێزی سەربازی زیاتر بۆ سنوری سوریا و عێراق بنێرێت بۆ رێگری لە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە. بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەیدەر عەبادی فەرمانیکردووە بەناردنی ھێزی زیاتر “بۆ شکستپێھێنانی داعش لەناوچە سنورییەکانی سوریا و عێراق”. عەبادی ھەروەھا، دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە کە “توانیویانە …

درێژەی بابەت

لە بۆردوومانی رۆژئاوای موسڵ دەیان کەس کوژران و برینداربوون

لە بۆردوومانی گەڕەکی فەتح زیاتر لە 50 کەس کوژران و برینداربوون

باسک نێت: ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی ئایاری ٢٠١٧، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە بەھۆی بۆردوومانکردنی گەڕەکی فەتح لە رۆژئاوای شاری موسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران و برینداربوون. بەپێی ھەواڵی میدیا عەرەبییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی گەڕەکی فەتح لە رۆژئاوای شاری موسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٥٠ …

درێژەی بابەت

روسیا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەکانی ئەمریکا دادەخات

8552017_1645tanak

باسک نێت: ئاژانسی ھەواڵی روسیا بڵاویکردەوە، کە ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی نوێنەری روسیا لەگفتوگۆکانی ئاشتی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دادەخات. ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی راشیگەیاندووە، جگە لەفڕۆکەکانی ئەمریکا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەی ئەو وڵاتانەش دادەخرێت، کە ھاوپەیمانی ئەو وڵاتەن بۆ شەڕی داعش لەو وڵاتە. دوای گەڕانەوەی …

درێژەی بابەت

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردومانەوە کوژراون لەوە زیاترە ئەمریکا رایگەیاندووە

7552017_awsxesdf

باسک نێت: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی نا بەکوژرانی سەدان کەسی مەدەنی ئەوەش بەھۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکراکراوە لەساڵی ٢٠١٤ەو بەھۆی شەڕی دژ بەداعش دەستیپێکردووە زیاتر لە٣٥٢ کەسی مەدەنی لەعێراق‌و سوریا بەھۆی ھەڵەی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژراون. بەپێی چاودێران، …

درێژەی بابەت

عەبادی رەتیدەکاتەوە ھیچ رێککەوتنێک بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کرابێت

چەند سەربازێكى ئەمريكا لە عێراق

باسک نێت: نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیکردەوە، ھیچ رێککەوتنێک کرابێت، بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەعێراق. نووسینگەکە ئەمڕۆ ھەینی لەروونکردنەوەیەدا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستییەوە، کە باس لەوە دەکەن، عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتووە بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، ئەوەش دوای شەڕی داعش. نووسینگەکە راشیگەیاندووە، ئەمریکاو عێراقیش پابەندن بەرێککەوتنەکانی …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ.. کاندیدە ژنەکەی سەرۆکایەتی فەرەنسا ھێلکەباران دەکرێت

4552017_chawasxasd

باسک نێت: مارین لۆپانی ژنە کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەحیزبی “بەرەی نیشتمانی” ھێلەکەباران کرا، ئەوەش دوای ئەوەی سەردانی ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای فەرەنسای کرد. ھێلکەبارانکردنی لۆپان لەشاری دۆل دی بەریتانی فەرنسا بوو، کە بۆ مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەردانی ئەو شارەی کردبوو، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بوو. لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، کاتێک کاندیدە …

درێژەی بابەت

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە

189201512132kasho-hawa..2-7-2015

باسک نێت: بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینی کەش و ھەواو پلەکانی گەرمای بۆ ئەمرۆ و سبەینێی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان راگەیاند. بەپێی ڕاپۆتەکانی کەشناسی سبەینێ ئەگەری لێزمە باران ھەیە لە ھەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما لەنێوان، ١٤ بۆ ٣١ پلەی سەدیدا دەبێت. ئەمرۆش ئاسمان ھەوروو خۆردەبێت و پلەکانی …

درێژەی بابەت