هەواڵ

سەلیم جبووری لەگەڵ ئەفسەرانی سەردەمی بەعس کۆبوویەوە

سەليم جبورى، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق

باسک نێت: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراق لە سەردەمی بەعس کۆبوویەوە و رایگەیاند، یاسای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی ئەو ئەفسەرانە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە. سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند:”رایگشتی عێراق لە بارەی ئەو یاسایەوە وێنەیەکی ناتەواوی بۆ درووستکراوە و ھێشتا زۆر کەس …

درێژەی بابەت

سوپای سوریا لە حەما پێشڕەوی دەکات

سوپای‌ سوریا له‌حه‌ما

باسک نێت: سوپای سوریا توانی گوندێک لە باکوری پارێزگای حەما کۆنترۆڵبکاتەوە دوای تۆپبارانێکی زۆر، ئەوەش سەرەڕای رێککەوتنی دروستکرنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەو وڵاتە لە دواین کۆبوونەوەی ئەستانە. ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، رایگەیاند:”سوپای سوریا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و گوندی زەلاکیات لە باکوری پارێزگای حەما …

درێژەی بابەت

شەری ئەمرۆی ھێزە عێراقییەکان و داعش

14752017_tank7-5 (1)

باسک نێت: ئەمرۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شوقەکانی ناوچە ھەراماتیان لە بەشی راستی موسڵ دەستپێکردووە و لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەشدا دەیان چەکداری داعش کوژراون. فەریق رائید شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند:”ئەمرۆ نۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی یان تەقاندووەتەوە لەگەڵ پێنج ماتۆرسکێلی بۆمبرێژکراوو سێ دۆشکە و کۆگایەکی چەک و …

درێژەی بابەت

ماکرۆن بووە سەرۆکی نوێی فەڕەنسا

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆكى نوێى فەڕەنسا

باسک نێت: ئیمانیۆل ماکرۆن وەک سەرۆکی نوێی فەڕەنسا ھەڵبژێردراو مارین لوپێن-ی رکابەریشی دانی بە شکستی خۆیدا نا. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی خولی دووەمی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی حزبی “بۆ پێشەوە” سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لەسەدا ٦٥.٥ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا، ھەروەھا مارین لوپێن کاندیدی حزبی بەرەی نیشتمانی راستڕەو تەنھا لەسەدا ٣٥.٥ …

درێژەی بابەت

نەخۆشخانەی ھیوا ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

نەخۆشخانەى هيوا

باسک نێت-سلێمانی نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی، بەرامبەر بەکارھێنانی ناوی ئەو نەخۆشخانەیە بەمەبەستی دەستکەوتی مادی، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەکەش داواکاریەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات. سیامەند خەلیل، بەڕێوبەری پەیوەندیەکان لە نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند:”پاش پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بەمەبەستی دابەشکردنی رێبەڕی ناوەندە تەندروستییە ئەھلییەکان و دابینکردنی بڕێک لەداھاتی فرۆشتنی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، …

درێژەی بابەت

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشدەخرێت

2582012514460_270249_200820486631718_198355240211576_505934_6759955_n

باسک نێت-سلێمانی لەچەند خوێندنگەیەکی شاری سلێمانی وادەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشخراوە، پەروەردەی شارەکەش ھۆشدارییان دەدات. نورەدین عوسمان، بەرپرسی بەشی تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند:”ھیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان نییەو ھەر مامۆستایەکیش ئەو کارە بکات، بەسەرپێچی لەڕێنماییەکان بۆی ئەژمار دەکرێت. ڕاشیگەیاند:”لێرەو لەوێ بیستوومانە ھەندێک خوێندنگە سێ ڕۆژ …

درێژەی بابەت

حکومەتی ھەرێم وەڵامی راپۆرتەکەی ھیومان رایتس وۆچ دەداتەوە

ديندار زێبارى، سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم

باسک نێت-ھەولێر سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەر تاکێکی ھەرێمی کوردستان ئازادە لە ئەنجامدانی کاری میدیایی و دەربڕینی بیروڕای خۆی بە ئازادی لە چوارچێوەی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی کە تایبەت بەم بوارە لە ھەرێمی کوردستاندا کاریان پێ دەکرێت، لە ھەرێمی کوردستان خۆپێشاندان …

درێژەی بابەت

یەکێتی پێشنیاری نوێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەداتە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتیش پێی ڕازییە

15752017_s388whhw3

باسک نێت-سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوو پێشنیاری تری بۆ پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە کردوە و پارتیش بەو پێشنیارانە رازییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی گۆڕان ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧ بڵاویکردونەتەوە، یەکێتی بەھۆی بێھیوابوونی لە رازیکردنی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ: سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای موسڵ کۆنتڕۆڵدەکات

سوپاى عێراق

باسک نێت: سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای موسڵی کۆنتڕۆڵکرد و پێشڕەویش لەچەند ناوچەیەکی تر بەردەوامە. سوپای عێراق لەرۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنێک لەباکووری رۆژئاوای موسڵ کردووە، ئەوەش لەپێناوی کۆنتڕۆڵکردنی چەند گەڕەکێک لەو ناوچەیە. بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی روسیا یەوم، سوپای عێراق گەڕەکەکانی ھەرامات و کەنیسە و گەڕەکی مەشیرفەیان بەتەواوی …

درێژەی بابەت

ھێزێکی “پڕۆفیشناڵی سەربازی” بۆ ھەرێم دروستدەکرێت

11752017_jegecasdf

باسک نێت-ھەولێر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھاوکاری تیمێکی پسپۆڕ لەھەریەک لە وەزارەتەکانی بەرگری وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، ھەنگاو لەبواری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە دەنێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێک. ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، کە پێگەی فەرمی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران …

درێژەی بابەت