ئەرشیفی مانگانە: ئاب 2017

ئاماری حەوت مانگی رابردووی جیابوونەوەی ھاوسەرەکان لەسلێمانی

BH55H0 Rings

باسک نێت-سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، ئاماری حەوت مانگی رابردووی، جیابوونەوەی ھاوسەرەکانی لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا، ٨٦٥ حاڵەتی جیابوونەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە. لەمانگی کانونی دووەم، ١١٦حاڵەتی جیابوونەوە، تۆمارکراوە، و لەمانگی شوبات، ١٠٤حاڵەت، و لە ئازاریش ١٠٨حاڵەت، لەمانگی نیسانیش ١٥٤حاڵەت تۆمارکراوە. …

درێژەی بابەت

پێشبینی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

92172017_kash4

باسک نێت: کەشناسی ھەرێم، پلەکانی گەرماو پێشبینی کەشوھەوای ئەمڕۆو سبەی راگەیاند. بەپێی راگەیەنراوێکی بەشی پێشبینی کەشناسی، پلەکانی گەرما روو لە نزمبونەوە دەکەن بەڕێژەی بە (٢ تا ٥) پلەو تاوەکو رۆژی یەک شەممە ئەو نزمبونەوەیە بەردەوام دەبێت.

درێژەی بابەت

سەربازێکی ناتۆ لە ئەفغانستان کوژرا

6482017_US-NATO-e

باسک نێت: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان کەلەلایەن ھێزەکانی (ناتۆ)وە سەرپەرشتی دەکرێت رایگەیاند، دوێنێ لەئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابول، سەربازێکی سەر بەناتۆ کوژراوەو شەشی تریش برینداربوون. ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەکدا ئەوەی روونکردووەتەوە، خۆکوژەکە لەناوچەی “قەرەباغ” لە کابول، خۆی بەکاروانێکی ھێزە نێودەوڵەتییەکاندا تەقاندووەتەوەو، لەئێستادا بریندارەکان لەنەخۆشخانەیەکی ئەمەریکی لە بنگەی “باگرام” چارەسەر وەردەگرن و …

درێژەی بابەت

نرخی دراو لە بازاڕەکانی ھەرێم

A money counter counts 100 U.S dollar banknotes in Kiev, Ukraine, October 31, 2016.  REUTERS/Valentyn Ogirenko

باسک نێت: ئەمڕۆ دانا مەولود لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دراوەکان بەم شێوەیە: ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ھەزار و ١٠٠ دینارە. ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ ھەزار دینارە. ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ ھەزار دینارە. ١٠٠ ھەزار تمەن بە ٣٣ ھەزار دینارە. ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٦ ھەزار دینارە.

درێژەی بابەت

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

FB_IMG_1501574498118

باسک نێت: لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز لە ڕۆژھەڵات و لە شاری سنە ، سەردانی ماڵی کەسایەتی ناوداری ناوچەکە و ئیمام جومعەی شارەکە مامۆستا سید صلاحی کرد. شایانی باسە ڕابەری گشتی لە لایەن ماموستا سید صلاح و بنەماڵە و …

درێژەی بابەت

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر دەنگۆی گرانبونی شتومەک کۆدەبێتەوە

182412017_anjwmane hawler

باسک نێت-ھەولێر ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی ئێستای بازاڕ و دەنگۆی گرانبوونی نرخی شتومەک لە بازاڕدا ئەنجام دەدات. کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کاتژمێر١٠ و ٣٠ خولەک دەستیپێکردووە و دۆخی ئێستای بازار و دەنگۆی گرانبوونی نرخی شتومەک لە بازاڕدا تاوتوێ دەکرێت. ھاوکات بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، ئەنجومەنی پارێزگا …

درێژەی بابەت

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمدا

72672017_8443636

باسک نێت: ئەمڕۆ زەڕەنگەری حاجی ھێمن لە بازاڕی نەورۆزی شاری سلێمانی، ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:ـ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٩٣ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٢٥ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٥٦ ھەزار دینارە. نرخی یەک لیرەی ستاندارد بە ٣٤٤ ھەزار …

درێژەی بابەت