ئەرشیفی مانگانە: تشرینی دووه‌م 2017

هەڵمەتی واژوو كۆكردنەوەی بۆ گێڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان دەستی پێكرد

333

هەڵمەتی واژۆ كۆكردنەوە بۆ گێڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و هاوتاكردنەوەی لەگەڵ مۆچەخۆرانی حكومەتی فیدڕاڵی راگەیەنرا. لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە ئاماژە بۆ ئەوە كردەوە، “لە سۆنگەی هەستكردن بە خراپی باری گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە گشتی‌و چینی موچەخۆرانیش بە تایبەت، هاوكات بۆ پاراستنی …

درێژەی بابەت

وەزیری گواستنەوەی هەرێم رێگاچارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم ئاشكرا دەكات

news

دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەبڕیاری حكومەتی عێراقی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیەكان داخران‌و وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، نازانم كەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، چونكە خەڵكی كوردستان دەزانن لە هەموو ڕاستیەكانم خستۆتە بەردەمیان‌و هەوڵی جدیم داوە، تەنانەت بەهەموو جۆرەكانی پەیوەندی، پەیوەندی دەكەین بە وەزیری گواستنەوەی …

درێژەی بابەت

توركیا: مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات ناكۆكییەكانی سوریا چارەسەر ناكرێن

678678678

  سەرۆك وەزیری توركیا ئاشكرایدەكات، ناتوانرێت چارەسەری ناكۆكییەكانی ناو سوریا بكرێت بە مانەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات. بن عەلی یەڵدریم سەرۆك وەزیرانی توركیا لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەڕیتانیا رایگەیاند، ئەو ڕژێمەی ئێستا بەرپرسیارە لەوەی ڕوویداوە لە سوریادا. وتیشی، پێموانیە ئەگەرێك هەبێت بۆ بنیاتنانی ئاشتیەكی هەمیشەیی بە بەردەوامبوونی ئەسەد لەسەر دەسەڵات. لای …

درێژەی بابەت

وەزارەتی پەروەردە لەسەر مانەوەی پشووی رۆژانی شەممە بڕیار دەدات

4444

لە نوسراوێكیدا كە بۆ پەروەردە گشتییەكانی هەرێمی كوردستانی رەوانە كردووە، وەزیری پەروەردەی هەرێم داوا دەكات پەروەردەكان ڕا و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە نەهێشتنی پشووی شەممە بۆ پەروەردەكان دەرببڕن. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرواری 16ی ئەم مانگە لە نوسراوێكیدا كە ئاڕاستەی پەروەردە گشییەكانی كردووە داوا لە پەروەردەكان دەكات، …

درێژەی بابەت

كۆمپانیایه كي رووسی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە سنوری هەڵەبجە كشایەوە

6576575

  پاش ئەوەی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا بۆ گەڕان و پشكنینی نەوت دەستی بەكارەكانی كرد، بەڕێوەبەری گشتی گازپرۆم لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە ڕاشكاوانە دەڵێت تەنازولمان لەنەوتی بلۆكی ھەڵەبجە كردووە. كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لە روونكردنەوەیەكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە …

درێژەی بابەت

ئێران نهێنییەكی شاراوەی ئەمریكا ئاشكرا دەكات

8789789789

پەرلەمانتارێكی ئێرانی ئاشكرایدەكات، ئامانج لە گوشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، وەرگرتنی ئیمتیازی زیاترە‌و ترامپ پارەی دەوێت، چونكە ئەمریكا گەورەترین ئابوری قەرزداری جیهانی هەیە. مەحمود بەهمەنی ئەندامی پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی ئیلنای راگەیاند، پاش سەردانەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی ئاسیا كە بە یەكێك لە درێژترین سەردانی …

درێژەی بابەت

بۆردومانەكەی رووسیا گوندێكی سووریای بەتەواوەتی وێران كردووە

9623364A-42D4-47C1-92AF-561DED6B7B0B_w1023_r1_s

ڕوانگەی سووری ئاماری كوژراوانی هێرشە ئاسمانییەكەی ڕوسیای بۆ سەر ناوچەیەك لە دێرزوور بڵاوكردەوەو ئاشكرایدەكات، ٥٣ هاوڵاتی مەدەنی كە لە نێویاندا ٢١ منداڵ هەن، كوژراون. ڕووانگەی سووری ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، گوندەكە بە تەواوەتی وێران بووەو لە ئێستادا تیمەكان بە بەردەوامی تەرمی قوربانییەكان لە ژێر خانووەكان دەردەهێنن. ئەمەش لە ئەنجامی بۆردومانی …

درێژەی بابەت

كۆتا ژەمە خواردنی هیتلەر پێش خۆكوشتنی ئاشكرا كرا

6767676

  مێژوونوسێك، نامەیەكی كنسنتانسیا مانتسیارلی چێشتلێنەری هیتلەری سەركردەی نازییەكانی بڵاوكردەوە، كە ووردەكاری خواردنەكانی هیتلەر و كۆتا خواردنی ئەو سەرۆكەی تێدا شی كردوەتەوەتەوە. رۆژنامەی فوكوس بڵاویكردەوە، بەپێی زانیاری چێشتلێنەرەكەی، ئەدۆف هیتلەر زۆر خۆی لە خۆراك دەپاراست و بەرنامەی خۆراكی هەبوو گۆشتیشی نەدەخوارد، بەڵام ئەو كێكانەی كە چێشتلێنەرەكە دروستی دەكردن حەزی لێی …

درێژەی بابەت

بۆچی عێراق رازی نابێت دانوستان لەگەڵ كورد بكات؟

23718288_1509907409090778_1677990363_n

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و داگیركردنی كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە چەندین جار حكومەتی هەرێم داوای دانوستانی لەگەڵ حكومەتی ناوەند كردووەو وڵاتانی هەرێمی‌و جیهانیش ئەم دەستپێشخەریەیان بەلاوە پەسەند بووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق وەڵامی هەرێم ناداتەوەو ئەمڕۆ و سبەینێیان پێ دەكات، سیاسەتمەدارێكی كوردیش دەڵێت، فشاری وڵاتان بۆسەر عێراق …

درێژەی بابەت

لەماوەی 17 ساڵدا زیاتر لە 33 هەزار هاووڵاتی لە دەریای ناوەراست خنكاون

23

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت: لەساڵی 2000رەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 35 هەزار كۆچبەر لەكاتی كۆچیاندا لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاوون یاخود بێ سەروشوێن بوون. رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاماری ئەو كۆچبەرانەی خستەڕوو كە لەهەوڵەكانیان بۆبەجێهێشتنی وڵاتەكانیان و لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاوون یاخود بێ سەروشوێن بوون كە زیاترە لە 33هەزار و 760 كۆچبەر. ڕێكخراوەكە …

درێژەی بابەت