ئەرشیفی مانگانە: ئه‌یلول 2018

كۆمسیۆن: 22 رێكخراوی بیانی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكەن

42592059_1918643151774165_2539702780185018368_n

هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری رێكخراوەكان و كونسوڵی وڵاتان رایگەیاند، سبەی هەینی ٢٨ی ئەیلول پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەست پێدەكات و لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. وتیشی، ١٧٠ هەزار و ٤٦٩ دەنگدەر لەرۆژی …

درێژەی بابەت

كۆمسیۆن ژمارەی سكاڵای لایەنە سیاسییەكانی لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشكرا كرد

42604386_251513558887847_6538170968865505280_n

ئارام نەجمەدین بەرێوەبەری فەرمانگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم بانگەشەیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جیاواز لەسەرجەم هەڵبژاردنەكان، بانگەشەكان بەشێوەیەكی هێمن بەرێوەچووەو سوپاسی سەرجەم قەوارە و كاندیدە پەسەندكراوەكان دەكەین كە پابەندی رێنماییەكان بوون، هەرچەندە لەم چەند رۆژەی كۆتایی وتاری توند هەبوە، بەڵام كاریگەری لەسەر بەرەوپێشچونی پرۆسەی …

درێژەی بابەت

زانکۆی نێودەوڵەتی (برۆکسێل) به راورد كارى بۆ مووچەى سه‌رۆك كۆماریی عێراق ده كات

rhgfgh

له ليكولينه وه يه كى به راورد كارى له زانکۆی نێودەوڵەتی (برۆکسێل) لە بەلجیکا ئاشكرای كردوه‌ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ساڵی (2006) بۆ (2014)ساڵانە بڕی سێ ملیۆن دۆلار مووچەکەی بووە، ده‌باره‌ی سه‌رۆك كۆماریی عێراق 15 ملیۆن دیناره‌و بودجه‌ی ساڵانه‌ش 51ملیار دیناره‌ هه‌روه‌ها موچه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی (13) ولاتی …

درێژەی بابەت

كارەبای سلێمانی: مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە، پێنج شەممە خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرێت

1527400152VE905

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سڵێمانی لە ئاگادارییەكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری خاوەن مولیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەكەین، كە سبەینێ پێنج شەممە (27/9/2018) لەكاتژمێر ۸ی بەیانی لای موەلیدەكانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مانگی (9)”. ش.ك

درێژەی بابەت

ئه‌ردۆغان: “به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كڕینی غازی سروشتی له‌ ئێران”

thumbs_b_c_29875cbc40165dbc06f2979676036d99

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كڕینی غازی سروشتی له‌ ئێران. له‌ میانی 73ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ نیویۆرك، ئه‌ردۆغان دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌نجامدا و تیایدا باسی له‌وه‌ كرد سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا كه‌ حكوومه‌تی تارانی كردووه‌ته‌ ئامانج، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كڕینی …

درێژەی بابەت

‌ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر سێ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

2692018857600_asaish2522016bb

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاترلە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەری راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن دوو کەسه‌وه‌ ده‌ویسترا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه‌. جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاک. ئاشكراشیكرد كه‌ دوو کەس بەنیاز بوون …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

draw2412015bb

نرخی دراوەكان لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 750 دینارە. 100 یۆرۆ 140 هەزار دینارە. 100 پاوەن 156 هەزار دینار. 100 لیرە 20 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن 8 هەزار دینارە.

درێژەی بابەت