Baba-Dome-flares-Kirkuk-oil-field

ئەحمەد عەسكەری: جارێكی تر رێگا بە كۆمپانیای (كار ) نادرێت لەو كێڵگه نه و تيانه كار بكات

ئەحمەد عەسكەری  ڕایگەیاند:  لەئێستادا كۆمپانیای نەوتی باكور سەرپەرشتی كێڵگە نەوتییەكانی هاڤانا و بای حەسەن دەكات و ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت، دەدرێتە پاڵاوگەكان و بەرهەمەكانی سوتەمەنی لێدابین دەكرێت، ئەوەشی دەمێنێتەوە هەناردە دەكرێت.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بەغدا رێگا نادات كۆمپانیای بەرهەمێنانی دیكە لەو دوو كێڵگە نەوتییە كاربكەن، بەڵكو بەرهەمی ئەو دوو كێڵگەیە لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكورەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
 عەسكەری ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، هەرچەندە بەرپرسانی پارتی بەردەوام بەڕێی بەغداوەن و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق دەكەن، بەڵام جارێكی تر رێگا بە كۆمپانیای كار نادرێت لەو دوو كێڵگەیە كار بكات.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *