415569b3cf54a650407e77305ed326d8_XL

سزای سەرپێچیی کامێراکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان وه ردەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان راگه‌یاندراوێكی  لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌: ئاگاداری ھاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانن، یان فەحس موئەقەت، یان ژمارە کاتین، بۆ زانینی سزای کامێراکانی ھاتوچۆ و چونیەتیی وەرگرتنی بڕی سزاکە، ، کە تایبەتە بە بەشی کامێرای بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان.

ھاتوچۆی گەرمیان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ھاووڵاتییان بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەتوانن بڕی سزای سەرپێچیی کامێراکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان بدەن، چونکە بە پێچەوانەوە لە پاش ئەو وادەیە، ڕەوانەی پارێزگاکانی تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرێت.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *