73082017_thumbs_b_c_145602013ddda125babd9c4f7a3ae146

سوپای عێراق ٥٠%ی ناحیەی عەیازییەی کۆنترۆڵکردووە

باسک نێت:

فەرماندەیەکی پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، سوپا و ھێزە ئەمنییەکان توانیویانە ٥٠%ی ناوچەکانی ناحیەی عەیازییە لە باکوری ڕۆژئاوای تەلەعفەر کۆنترۆڵبکەن.

رائید جەودەت فەرماندە لە پۆلیسی عێراق ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا ھێزە جیاوازەکانی سەر بە سوپای عێراق لە سێ قۆڵەوە لە پێشڕەویدان بەرەو ناوەندی ناحییەی عەیازییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکان توانیویانە نیوەی شارەکە کۆنترۆڵبکەن و ناوچەی پشتیوانی سەربازی و قەناسبەدەستیان لە سەر شوێنە بەرزەکان جێگیرکردووە.

ئەوەشی وتووە، تۆپخانەکانی سوپای عێراق بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن کە ھێشتا لە ژێر دەستی داعش ماون لە شارەکەدا و چەکدارانی داعشیش ھەوڵدەدەن لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی سوپا بکەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، پاش تێپەڕبوونی ھەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلەعفەردا، ھێزە عێراقییەکان کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزاکەیان ڕاگەیاند و لە ئێستادا تەنیا ناحیەی عیازییە و و چەند گوندێکی دیکە لەژێر دەستی داعشدا ماون.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *