4354545

عەبادی وەڵامی توندی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەداتەوە

نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەڵامی لێدوانەكانی ڕكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكای سەبارەت بە هێزەكانی حەشدی شەعبی دایەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایدەكات، لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستێوەردانی ئاشكرایە لە كاروباری ناوخۆیی عێراق.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هێزەكانی حەشدی شەعبی، عێراقین و لە پارێزگاری لەم وڵاتەش گیانفیدایی زۆریان كردووە، وتیشی، هیچ لایەنێك مافی دەستێوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی عێراق و دیاریكردنی ڕێوشوێنی بەردەم عێراقییەكان نییە.

هەر لە بەیانامەكەی نوسینگەی عەبادیدا ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەو هێزانەی لە عێراق شەڕی دژ بە تیرۆریستان دەكەن بە تەنیا عێراقین و هیچ هێزێكی بێگانە لەم وڵاتەدا بوونی نییەو بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق یان لە هەر وڵاتێكی دیكە بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتی ئاسمانییە نەك بۆ شەڕكردن لە خاكی عێراق.

دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سەعوودیە ڕایگەیاندبوو ئەو هێزانەی ئێران كە لە عێراق شەڕی دژ بە داعشیان كردووە بە كۆتایی ئەم شەڕە دەبێت بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *