thumbs_b_c_d438131e895546c2c50841b17c0ce4e0

كاردانه‌وه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌مریكا، بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نیشاندا.

زاخارۆڤا له ‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند: “سه‌ره‌تا به‌هاری عه‌ره‌بی-یان بۆ گه‌لی سووریا به‌كارهێنا، دواتر داعش ئێستاش مووشه‌كه‌ زیره‌كه‌كانی ئه‌مریكا. گورز له‌ پایته‌ختی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ وه‌شێندرا كه‌ وێڕای ساڵانێك له‌ هێرشی تیرۆریستان هه‌وڵی دا له‌ سه‌ر پێی خۆی بمێنێته‌وه‌ و سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت”.

زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ “ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ ده‌سته‌بژێری جیهان راگه‌یاندووه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌ی ره‌وشتین” له‌ پشت هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ن و گوتی: “له‌ كاتێكدا داهاتووی ئاشته‌وایی باڵی به‌سه‌ر سووریادا كێشابوو، دووچاری ئه‌م هێرشه‌ بووه‌وه‌”.

زاخارۆڤا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ كۆشكی سپی به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری میدیاكان دڵنیابوو له‌ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له‌ سووریا و گوتی: “له‌ دوای ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌وه‌ ده‌بێت میدیاكانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له‌ به‌رپرسیاربوونی خۆیان تێبگه‌ن. ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆشكی سپی ده‌فری كیمیایی به‌كارده‌هێنا ئێستاش له‌بری ئه‌و میدیای واشنتۆن به‌كارده‌هێنێت”.

ب.هـ

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *