Editor

نرخی ئه‌مرۆی دراوه‌كان له‌بازاره‌كانی هه‌ریم

ئەمڕۆ چوار شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 122.000 دینار.  100 یۆرۆ بە 134.730 دینارە 100 پاوەن بە 156.000 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.750 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.750 دینارە.

درێژەی بابەت

سەرۆک بەرهەم کۆبونەوەی لوتکەی سێ سەرۆکایەتیەکەو لایەنەکان بەڕێوەدەبات

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق لە ھەولێر دەستی پێ كرد. بەگوێرەی زانیارییەكان تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە. كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و …

درێژەی بابەت

لیژنەی داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

لیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەینەێت” لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردوودا كۆمەڵێ كەیس و سكاڵا بۆ لیژنەكەمان هاتووە كە دادگاكان مامەڵە بەیاسای ژمارە ۳٥ ناكەن و پەنا بۆ یاساكانی تری هەرێم یان عیراق دەبەن”. لیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنوسان لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوەشدەكات”دووبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتانە ترسی …

درێژەی بابەت

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات و داوا دەكات یاسای خانەنشینی هەموار بكرێتەوە یان هاوتای حكومەتی ناوەند بكرێت. یەكێكتی مامۆستایانی كوردستان  یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌و كه‌ تێیدا جه‌ختی له‌ چه‌ند داواكاریه‌كی ره‌وای مامۆستایان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ ئامانجی زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ وڵاتدا، …

درێژەی بابەت

ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف راگرت

بەھۆی ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی بەغدا، ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف راگرت. مەقسود ئەسعەدی، بەڕێوبەری گشتیی كۆمەڵەی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران رایگەیاند، سەرجەم گەشتەكانی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران بۆ بەغدا و نەجەف راگیراوە. راشیگەیاندووە، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی عێراق ھەیە و تا بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ھیچ گەشتێكی …

درێژەی بابەت

كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی كوردستان‌) ده‌ستیپێكرد بڕیاره‌ دواتر‌ بە بەشداریی به‌رهه‌م سأڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. به‌ گ،ێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌كان، ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی …

درێژەی بابەت

له‌ سلێمانی له‌م مانگەوە پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

بڕیارە شارەوانی سلێمانی لە یەکی تشرینی دووەم ەوە پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەربگرێت و شارەکە دەکرێتە چوار زۆن بۆ کۆکردنەوەی پارە لە هاوڵاتیان. ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی بە سێ کۆمپانیا سپێردراوە و پرۆسەی پارە …

درێژەی بابەت

حکومەتی هەرێم سەرجەم رۆژەکانی پشوی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم رۆژە پشوەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە کە سەرجەمیان 26 رۆژە. لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم رۆژانی پشو بەم شێوە دیاریکراوە:  -رۆژی یەکشەمە 10/11/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام.-رۆژی چوارشەمە 25/12/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا.-رۆژی چوارشەمە 1/1/2020 پشووی سەری ساڵی زاینی.-پشووی نیوەی ساڵ لە 18 …

درێژەی بابەت

هاتوچۆی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبیلە جام رەشەكان دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ بڕیارێكیان لەبارەی مۆڵەتدان بە ئۆتۆمبێلی جام رەش دەرنەكردووە ‌و تەنیا كۆمەڵێك پیشنیاز كراوە.  لە دوو رۆژی رابردوو، کۆمەڵێک بڕیار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە بە بڕێک پارە شۆفێرەکان دەتوانن جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەش بکەن.  لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی …

درێژەی بابەت

ئاسایشی سلێمانی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ خۆی وه‌ك به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ناساندبوو

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ خۆى وه‌ك به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ناساندوه‌ و ١١ ژنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌. له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاسایشى سلێمانى ئاشکرای کردووە: هێزه‌كانیان له‌ رۆژی ٢٠-١٠-٢٠١٩ كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵیان ده‌ستگیركردوه‌ کە په‌یوه‌ندی به‌ ٣٥ بۆ ٤٠ ژنی كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ هه‌بوه‌. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ماسنجەرەوە هەستاوە بە …

درێژەی بابەت