کوردستان

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی بە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە و داوایانکرد وەک پێشتری لێبکرێتەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دژی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە دەروازەی سنوری خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان گرت لە خاڵە سنورەییەکان …

درێژەی بابەت

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌

كه‌شناسی  هه‌رێم بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی راگه‌یاند، به‌پێی داتاكه‌ “زۆرترین بڕی باران له‌ ئامێدی باریوه‌ كه‌ 14 ملیم بووه‌”. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ داتایه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی خستووه‌ته‌ڕوو.

درێژەی بابەت

لە ناو بنکەی پۆلیسی کفری پۆلیسێک برایەک و براژنەکەی دەکوژێت

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەناو بنکەی پۆلیسی کفری، پۆلیسێک برا و براژنێکی خۆی کوشتووە.عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەناو بنکەی پۆلیسی کفری، پۆلیسێک برا و براژنێکی خۆی کوشتووە. پۆلیسەکە تەقەی لە هەردوو قوربانییەکە کردووە و کوشتونی و ئێستا تەرمی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانین. وتیشی،  …

درێژەی بابەت

كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 و سلێمانی و دھۆك 9 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 13 پلەی …

درێژەی بابەت

بەبڕیارێكی ڕەسمی جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاسەكان قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردەدات كە جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاسەكان قەدەغە بكرێت و سزای مادیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دیاردەكرێت. بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە وێنەیەكی دەست باسك نێت كەوتووە، تێیدا ھاتووە: “ئاماژە بە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیھانی (WH0) كە تایبەت بە جگەرەكێشان لە شوێنە …

درێژەی بابەت

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شاندی كه‌نه‌كه‌ جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد ده‌كه‌نه‌وه‌

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شاندی كه‌نه‌كه‌ جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد ده‌كه‌نه‌وه‌(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌می2019) شاندێكی كۆنگره‌ی نه‌توه‌یی كوردستان- كه‌نه‌كه‌، له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان كردو له‌لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی و سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازیان لێكرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی …

درێژەی بابەت

بەڕێوەوبەری گشتی كارەبای سلێمانی رونکردنەوە لەبارەی کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی دەدات

سالار حسامەدین، بەڕێوەوبەری گشتی كارەبای سلێمانی، لە سیمپۆزمی بارودۆخی كارەبا رایگەیاند، ئەگەر خواست بەمجۆرە زیاد بكات و پێدانی كارەبا كەمبێتەوە بۆ حەوت كاتژمێر ئەوا ناتوانین هیچ كارەبا بەهاوڵاتیان بدەین. ناوبراو ئەوەشی رونكردەوەلەو كاتەدا ئەو كارەبایەیەی كە هەیە تەنها دەدرێت بە گرتوخانە و نەخۆشخانە و شوێنە پێویستەكان، ناتواندرێت بدرێت بە هاوڵاتیان.  …

درێژەی بابەت

قائیمقامی كەلار ئاگاداری خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەكاتەوە

قائیمقامی كەلار ئاگاداری خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەكاتەوە، كە لەكاتی ڕوودانی لافاودا، ئەگەر كارەبای نیشتیمانی نەبوو كار بە مۆلیدەكانیان بكەن و بەپێچەوانەوە خاوەنی مۆلیدەكە سزا دەدرێت. لە ئاگادارییەكەدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی” بۆ سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەكانی سنووری شاری كەلار، هەر شەوێك لە دوای سەعات یەكی شەو كارەبای نیشتیمانی پچڕاو كەشوهەوا بارانی زۆر …

درێژەی بابەت

سبه‌ى دووشه‌مه‌ قۆناغی دووه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان خه‌رج ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى رایگەیاند، سبه‌ى دوشه‌ممه‌ قۆناغی دوه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان، له‌گه‌ڵ كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵى 2017-2018 خه‌رج ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا داوا له‌ خوێندكارانی كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات، بۆ ده‌رماڵه‌ى …

درێژەی بابەت