کوردستان

مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ به‌شداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

باسك نێت ئارام كمال ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شداری كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پێشه‌نگی كرد. كۆنفرانسه‌كه‌‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای پێشه‌نگ له‌ شاری سلێمانی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر محمودی موعه‌زه‌می و دكتۆر محمد سه‌یدا ) سازكرا بوو و خۆی له‌ زنجیره‌ سیمینارێك ده‌بینیییه‌وه‌ . وێرای گه‌یاندنی …

درێژەی بابەت

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كرایه‌ پشووی فه‌رمی

باسك نێت وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی راگەیاند “بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی سەرکردەی نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، بە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە ٢٠١٨/٣/١٤ لە سەرجەم دامو دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”. راشیگەیاندووە “هەروەها رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٨/٣/١٥ دەبێتە پشووی فەرمیی”. ب.هـ

درێژەی بابەت

حەیدەر عەبادی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە دووبارە هەردوو فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا كرانەوە، دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی نیشان دا هەردوو فڕۆكەخانەكە بكەونە ژێر دەسەڵاتی فیدرالی. لە روونكردنەوەیەكدا كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەداوە، لەبەر پەرۆشی لە ئاسانكاری بۆ گەشتكردنی …

درێژەی بابەت

بزووتنەوەى ئيسلامى بايكۆتى نمايشە حكومى و حزبييەكانى يادى كيميابارانى هەڵەبجە دەكات

بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان جارێكيتر دەگەينەوە بەرۆژە تراژيدييەكەى(١٦/٣) كە هەڵەبجە نغرۆى گڕو دوكەڵى ژەهراوى بەعسييەكان كراو لەچەند كاتژمێرێكى كەمدا پێنج هەزار كەس شەهيدو هەزارانيتر بريندارو دووچارى ئاسەوارى درێژخايەن بوون كە دواى٣٠ ساڵ لەو كارەساتە ئەو ئاسەوارانە لەسەر جەستەو ناو هەناوى بەشێك لەهەڵەبجەييەكاندا ماوە، جگە لە زيانى گيانى و مرۆيى شارەكەش …

درێژەی بابەت

گه نجانى كه ركوك له سه ر هه لكردنى ئاڵاى كوردستان ده ستگير ده كرين

سەرچاوەیەكی تایبەت لە ناو هيزه ئه منيه كانى كه ركوك ڕاگەیاند، گرتنی ئەو گەنجانە لە دوای سكاڵای موختاری گەرەكەكانی خۆیانەوە هاتووە بەوەی ئەوان دەیانەوێت ئاژاوە دروست بكەن لە ناو شاردا. هاوكات بڕیارە سبەی لە شاری كەركووك كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان بەرێوە بچێت و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و …

درێژەی بابەت

ناڕەزایەتیی مامۆستایان دەگۆڕدرێت‌و هەڵوێستی توندتر نیشان دەدرێت

باسك نێت مامۆستایانی ناڕازی داوای روونكردنەوە لە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكەن لەسەر ئەو نوسراوەی كە بۆ پەروەردەی قەزاكانی ناردووە، ئەگەرنا هەڵوێستی توندیان دەبێت. عوسمان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایان ناڕازی بە (باسك نێت)ی راگەیاند، ئەو نوسراوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ئاماژە بە كۆكردنەوەی هەندێك زانیاری‌و ناوی ئەو مامۆستایانە دەكات …

درێژەی بابەت

پرسى گەڕانەوەى ئیدارەى شنگال

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، بەشار کیکى رایگەیاند “گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شنگال مەرجى سەرەکییە بۆ رێگەگرتن لە دەستوەردانەکانى چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبى لە سنوورەکەدا”. بەشار کیکى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: “ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا لەگەڵ حکوومەتى عێراق و ئیدارەى قەزاى شنگال پرسى گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شنگالى تاوتوێکردووە، چەندرۆژێک وەک …

درێژەی بابەت

“شاندێکی ئەمنیی و هونەری عێراق سەردانی هەولێر دەکەن”

بە ئامانجی راوەدوونانی شانە نووستووەکانی داعش لە شاری کەرکووک، هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنیکی سەربازیی فراونیان ئەنجامدا. ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک، نەقیب حامد عوبێدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی ئیتحادی و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە گوندەکانی سەر بە ناحییەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە (٥٥ کلم …

درێژەی بابەت

مەسعود حەیدەر: سەرۆک وەزیران بەئامادەبوونی سەرۆک کۆمار بەڵێنیداوە تا ١٥ـی مانگ مووچەی فەرمانبەرانی بنێرێت

باسک نێت: مەسعود حەیدەر ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت”لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ماڵی سەرۆککۆمار بەفەرمی داوامان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت، چونکە مووچەخۆران چاویان لەجێبەجێکردنی بەڵێنەکانە و دۆخی ئابوری خەڵکیش خراپە”. ھە روە ھا لەبەرامبەردا حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەئامادەبوونی سەرۆک …

درێژەی بابەت

ئەمریکا: بودجە کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدادە و دەستێوەردانی تێدا ناکەین

باسک نێت: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێنج شەممە ٨/٣/٢٠١٨ رایگەیاند وڵاتەکەی لەبارەی کێشەی بودجەوە لەنێوان ھەرێم و بەغداد دەستتێوەردان ناکات چونکە ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە. ڕۆژنامەی حەیاتی لەندنی لەزاری ھیزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وە پێنج شەممە بڵاویکردوەتەوە” ئەمریکا رەتی کردوەتەوەکەلەبارەی کێشەی بودجەوە لەنێوان ھەرێم و بەغداد ەستتێوەردان بکات”. بە …

درێژەی بابەت