کوردستان

مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بەردەوام دەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشكرایدەكات، دوای رۆژی دووشەمەی داهاتوو ناڕەزایەتییەكانمان بەردەوام دەبن و چاوەڕوانی وەڵامی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكانیش دەكەین. عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند، دوێنێ بە ئامادەبوونی نوێنەری مامۆستایانی زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان‌و كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كۆبووینەوەو وێنە راستەقینەكانی دۆخی هەرێمی كوردستانمان پێ …

درێژەی بابەت

بزووتنەوە: حكومەت بوونی نەماوە تاكو ئۆپۆزسیۆنی هەبێت

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، حكومەت بوونی نەماوە، تاكو هەندێك حزب خۆیان بكەنە ئۆپۆزسیۆنی. كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە راگەیاند، لە سەرەتاوە دەنگمان بەم حكومەتە نەداوە‌و پێشبینیشمان كردووە كە ئەم حكومەتە سەركەوتوو نابێت. وتیشی، لە ماوەی چوار ساڵەی رابردوو بەردەوام قسەمان لەسەر ئەم حكومەتە كردووە و بە حكومەتێكی شكستخواردوو ناومان …

درێژەی بابەت

حكومەتی هەرێم: یەك موچەیتر دابەش دەكەین و توانای دابەشكردنی موچەمان نییە

  سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كەسانەی دوو موچە وەردەگرن یاسایین و پێویستمان بەوە هەیە، گۆڕانكاری تێدا بكەین، چونكە دۆخی دارایی كوردستان ئەوە هەڵناگرێت. ئامانج رەحیم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دوای تەواوبوونی كۆبونەوەی حكومەت و پەرلەمان، وتیشی “بڕیار درا چوارچێوەیەكی یاسایی دابنرێت بۆ پێداچوونەوە بەو كەسانەی كە بە …

درێژەی بابەت

“دەبێت هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە ئەم حكومەتە نیازی چاكسازی نییە‌و هەموو هەنگاوەكان لەگەڵ ئەم حكومەتە بێ ئەنجامە”

ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی كیشەكانی هەرێم كۆدەبنەوەو ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت كۆبونەوەكان بێ ئەنجام دەبن. قارەمان قادر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند، كۆبونەوەی نێوان حكومەت و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەی یاسایی و دارایی و …

درێژەی بابەت

بەریتانیا پشتیوانی بۆ كورد ڕادەگەیەنێت و داوای كردنەوەی فرۆِكەخانەكان دەكات

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە فەرمی پشتیوانی بۆ پاراستنی مافەكانی گەلی كوكرد لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دا ڕادەگەیەنێت و بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی دەكات بۆ وڵاتەكەی. تێریزا مەی سەرك وەزیرانی بەریتانیا لە میانەی پەیوەندیەكدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “كوڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە خەبات بۆ پاراستنی ماف و ناسنامەی گەلی …

درێژەی بابەت

بزووتنەوەی ئیسلامی: بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان ئامادەییمان هەیە

بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی یاخود درێژەدان بەم حكومەتەی ئێستا پێشبینی دەكرێت هەڵبژاردنەكان پێش بخرێن. بەپێی زانیارییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانن لە كۆتای مانگی ئادار هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڕێوەبچن. كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند، بزووتنەوە هەر لە …

درێژەی بابەت

پارتی:عەبادی تووشی غروری سیاسی بووە
یەكێتی: عەبادی‌ ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ‌ حكومەتی‌ هەرێم بكات

  بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت، عەبادی‌ دەیەوێت كاتەكە بكوژێت تا كاتی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ عێراق نەیەتە پای گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان. هەفتەنامەی ئاوێنە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردەوە، هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی‌ بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە توشی جۆرێك لە “غروری سیاسی” بووە لەبەرانبەر …

درێژەی بابەت

بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستی پێكرد

بەهۆی نەبوونی موچەو پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان بۆ جارێكیتر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستی پێكردەوە. مامۆستایەك لە پارێزگای هەڵەبجەوە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (باسك نێت)ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی پارێزگاكە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد. وتیشی، مامۆستایان چاوەڕێی یەكتر دەكەن و بڕیار وایە لە …

درێژەی بابەت

فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەهەڵەبجەوە ئیدانەی ناونەهێنانی شارەكەیان لەبودجەی عێراق ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبونەوەو گفتوگۆیان لەسەر پشكی بودجەی هەڵەبجە و ناونەهێنانی وەك پارێزگا كرد و كۆمیتەیەكی هاوبەشیان بۆ ئەو پرسانە پێكهێنا. پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارە كۆبونەوە و …

درێژەی بابەت

بەیاننامەی ھاوبەشی (یەکگرتووی ئیسلامیی ، کۆمەڵی ئیسلامیی، بزووتنەوەی ئیسلامیی) بۆ پشتیوانی لەقودس و مزگەوتی ئەقسا

باسک نێت: بەناوی خوای گەورەو میھرەبان ھەر سێ لایەنی ئیسلامی لەکوردستان بەنیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆرەوە لەسیاسەتی نادروستی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر دۆزی فەلەستین و بەتایبەت پرسی شاری قودس دەڕوانن، کە لەتازەترین ھەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکادا قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت. ئەم ھەڵوێستەی ئەمریکا دەستدرێژییە بۆ سەر مافی ئایینی و مێژوویی نەتەوەیی …

درێژەی بابەت