کوردستان

وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم پەیامێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات و داوایان لێدەکات لیستی تایبەت بەموچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵی ٢٠١٦ـی فەرمانبەران ئامادەبکەن، ھەروەک ئەوەش زانراوە، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێمیش ئاشکرایدەکات، “ھەرکاتێک حکومەت بیەوێت موچە پاشەکەوتکراوەکان خەرجبکات، ئەوا لەماوەیەکی کەمدا کارەکە دەکرێت”، لەئابی ئەمساڵدا فەرمانبەران بەسیستمێکی نوێ موچە وەردەگرن. میدیاکانی پارتی بڵاویانکردۆتەوە، …

درێژەی بابەت

میدیاکانی یەکێتی: ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان

باسک نێت-سلێمانی جارێکی تر دەنگۆی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاودەبێتەوە و میدیای فەرمی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانیش ھەواڵی گەڕانەوەی بڵاوکردووەتەوە. سایتی “میللەت” پێگەی فەرمی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی، کە ئۆرگانێکی ئەو حیزبەیە لەھەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە “بڕیارە ئەمرۆ سێ شەممە ٩ـی ئایاری ٢٠١٧، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی …

درێژەی بابەت

وەزیری کشتوکاڵ روونکردنەوە لەسەر گۆشتی مریشک دەدات

باسک نێت-ھەولێر وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتی ھەرێم، لەسەر جێبەجێنەکردنی بڕیاری دیاریکردنی کێشی مریشک ھاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت: پێویستە یەکە ئیدارییەکان بڕیاری قەدەغەکردنی مریشک جێبەجێ بکەن ئەگەر لەدوو کیلۆ زیاتر بوو. عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتی ھەرێم رایگەیاند: لەبارەی کێشی مریشکەوە وەکو وەزارەت بڕیارمانداوە نابێت لەدوو کیلۆ …

درێژەی بابەت

خشتەیەکی نوێی پێدانی کارەبا بڵاودەکرێتەوە

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی خشتەیەکی نوێی پێدانی کارەبای نیشتمانیی دەکات و وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت:” تا کۆتایی ئەم مانگە لەشەوو ڕۆژێکدا ١٨ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە ھاوڵاتیان”. محەمەد ئەمین ھەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”تا ئێستا بە فەرمی خشتەی کارەبای نیشتمانیی بۆ مانگی ئایار دیارینەکراوە، …

درێژەی بابەت

وردەکاری کۆبونەوەکەی حکومەت و پێشمەرگە دێرینەکان ئاشکرادەکرێت

باسک نێت-سلێمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری گواستنەوەی لیستی موچەی پێشمەرگە دێرینەکان لەوەزارەتی داراییەوە بۆسەر وەزارەتی پێشمەرگە دەدات و ماوەی مانگێکیش بۆ کاری لیژنەیەکی باڵا دیاریدەکرێت بۆ یەکخستنی لیستی سەرجەم پێشمەرگە دێرینەکان. دوێنێ ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، پێشمەرگە دێرینەکان لەگەڵ ژمارەیەک وەزیرو بەرپرسانی حکومەتی …

درێژەی بابەت

كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە؛ ناکۆکییە سیاسی و ئیدارییەکان رێگرە لەدەرکردنی یاسایەکی تایبەت بەنەوت و گاز لە عێراق

باسک نێت: ناوەندی ستراتفۆری ئەمریکی، راپۆرتێکی لەسەر یاسای نەو‌و گاز لەعێراق بڵاویکردووەتەوەو تێیدا رایگەیاندووە ناکۆکی نێوان لایەنەکان لەعێراق رێگرە لەدەرکردنی یاسایەکی تایبەت بەنەوت و گاز. ناوەندی ستراتفۆر، لەراپۆرتەکەدا باسی لەوە کردووە، کە لەساڵی ٢٠٠٧ـەوە ئەوە دەیەمین ساڵە، کە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ ئەو یاسایە کردووە، بەڵام ناکۆکییەکان ڕێگە نادات بگاتە …

درێژەی بابەت

داعش وێنەی ئەو چەکدارانە بڵاودەکاتەوە کە ئەمڕۆ ھێرشیان کردە ‌سەر پێشمەرگە لە شاری کەرکوک

باسک نێت: ڕێکخراوی داعش وێنەی ئەو چەکدارانەی خۆیانی بڵاوکردەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/٥/٧ ھێرشیان کردبووە ‌سەر سەربازگەی کەیوان لە خۆرئاوای کەرکوک و سەرجەمی چەکدارەکانیش کوژران. ئاژانسی ئەعماقی سەر بەو ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە کە پێنج چەکداری ئەو گرووپە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیان کردوەتە ‌سەر سەربازگەی ئاسمانیی کەیوان لە خۆرئاوای کەرکوک. …

درێژەی بابەت

پنتاگۆن: لە سنووری کەرکووک داعش پەلاماری راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکای داوە

باسک نێت: فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا، دانی بەوەدا نا چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ھێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەک کە راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکای تێدا بووە. لە بەیاننامەیەکدا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، داعش ھێرشیکردووەتە سەر سەربازگەیەکی پێشمەرگە و راوێژکارە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ھیچ زیانێکی گیانی …

درێژەی بابەت

نەخۆشخانەی ھیوا ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

باسک نێت-سلێمانی نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی، بەرامبەر بەکارھێنانی ناوی ئەو نەخۆشخانەیە بەمەبەستی دەستکەوتی مادی، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەکەش داواکاریەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات. سیامەند خەلیل، بەڕێوبەری پەیوەندیەکان لە نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند:”پاش پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بەمەبەستی دابەشکردنی رێبەڕی ناوەندە تەندروستییە ئەھلییەکان و دابینکردنی بڕێک لەداھاتی فرۆشتنی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، …

درێژەی بابەت

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشدەخرێت

باسک نێت-سلێمانی لەچەند خوێندنگەیەکی شاری سلێمانی وادەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشخراوە، پەروەردەی شارەکەش ھۆشدارییان دەدات. نورەدین عوسمان، بەرپرسی بەشی تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند:”ھیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان نییەو ھەر مامۆستایەکیش ئەو کارە بکات، بەسەرپێچی لەڕێنماییەکان بۆی ئەژمار دەکرێت. ڕاشیگەیاند:”لێرەو لەوێ بیستوومانە ھەندێک خوێندنگە سێ ڕۆژ …

درێژەی بابەت