عێراق

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی ناوچە كوردستانییەكان دەدات

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا كە چەند بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندی ناوچە كوردستانییەكان ھەموار بكرێتەوە. ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی تانەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوە و بڕیاریداوە كە دوو بڕگەی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ھەموار بكرێنەوە كە رێگری دەكرد لە دەنگدانی ئەو ھاووڵاتیانەی لە ناوچە كوردستانییەكان ئاوارە بوونە و …

درێژەی بابەت

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆبوه‌وه‌ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكه ئاشكرا كرا

دوای كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە رۆژنامەنووسانی گوت: “لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆك كۆمار باس لە ھەموار كردنەوەی دەستووری عێراق كرا. ئەوە خرایەڕوو كە ھەرێمی …

درێژەی بابەت

نێچيرڤان بارزانى پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتكرده‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكاريى ڕه‌واى هاووڵاتيان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پێويستى و گرنگيى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسياريه‌تى و پشتگيريى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ كابينه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ چاكسازى …

درێژەی بابەت

ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور زیاد كران

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی پێشنیارەکانی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکران”. بەشێر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، نوسراویان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردوە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە بە زیادکردنی سێ کەس بۆ لیژنەکە. ئاماژە بەوەشکراوە” بە …

درێژەی بابەت

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی، به‌هۆی وه‌ستانی هێڵی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی لای سكاڵانووسه‌كان، ئاگاداریی هاووڵاتییانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری دەكاتەوە. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییه‌كی له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاگاداری هاووڵاتییانی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری كراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی کەرکووک هێڵی پڕکردنەوەی فۆڕمی …

درێژەی بابەت

سەرۆک بەرهەم کۆبونەوەی لوتکەی سێ سەرۆکایەتیەکەو لایەنەکان بەڕێوەدەبات

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق لە ھەولێر دەستی پێ كرد. بەگوێرەی زانیارییەكان تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە. كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و …

درێژەی بابەت

ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف راگرت

بەھۆی ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی بەغدا، ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف راگرت. مەقسود ئەسعەدی، بەڕێوبەری گشتیی كۆمەڵەی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران رایگەیاند، سەرجەم گەشتەكانی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران بۆ بەغدا و نەجەف راگیراوە. راشیگەیاندووە، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی عێراق ھەیە و تا بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ھیچ گەشتێكی …

درێژەی بابەت

پارتی: نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی کورد بێت

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کێشانەی ئێستا لە عێراقن کێشەی کەڵەکەبوون، بەڵام دەبێت حکوومەت چارەسەریان بکات. راشیگەیاند، هەندێک کەس دەیانەوێت دۆخەکە بۆ خۆیانی بەکاربێنن و ئێمە نیگەرانین لەم دۆخەی ئێستا. لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوور، مەحمود محەمەد گووتی، ئەگەر دەستوور وەکوخۆی جێبەجێبکرایە، ئێستا …

درێژەی بابەت

مافی مرۆڤی عێراق، تاوەکو ئێستا 250 خۆپیشاندەر کوژراون

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، تاوەکو ئێستا 250 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 11 هەزار کەسیش برینداربوون.  لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌ ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردوو له‌ شاره‌كانی به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق 250 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 11 هه‌زار كه‌س له‌ …

درێژەی بابەت

سایكس بیكۆ نوێیەكە و چارەنوسی كورد

مامۆستا ناصح مجید سیاكس بیكۆ ئەو ڕێكەوتنە نهێنیە بوو ،كە وڵاتانی زل هێزی لە ساڵی 1916 ئەنجامیان دا بەمەبەستی دابەشكردنی وڵاتانی ئیسلامی لەنێوان خۆیاندا ،بەپێی ئەم ڕێكەوتنامەیە ،وڵاتی كوردان كە ناسراو بوو بەویلایەتی موسڵ ، درا بە فەرەنسیەكان و بەشی با باكوری كوردستانیش بە ناوچە ئەرمەنی نیشینەكانی توركیاشەوە دران بەوڵاتی …

درێژەی بابەت