عێراق

دزينى نەوتی رەش به تانکەر له كه ركوك بوه ته ديارده

لەشارەدێی تازەی سەر پارێزگای کەرکووك، پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بەسەر تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەشدا گرتووە، کە لەیەکێک لە بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوت دزيويانه. به‌ گوێره‌ی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون باندێکی گەورەن و دانیان بەوەداناوه‌ کە ماوەی زیاتر لەشەش مانگە نەوتی کەرکووك بەشەوان دەخەنە تانکەرەوە و بەقاچاخ لە ئێران ساخی دەکەنەوە. ئه‌مه‌ …

درێژەی بابەت

قەرزێك بەبڕی (75) ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران ده دەن

بەپێی راگەیەندراوێكی بەنكی رافیدەین، لەپێناو پشتیوانی كردن لەسیاسەتی بەنكی، بڕیاریانداوە قەرزێك بەبڕی (75) ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران بدەن تاكو یەكەی نیشتەجێ‌ كردن لەیەكێك لە یەكەكانی نیشتەجێ‌ كردن بكڕن لەهەر شوێنێكی عێراق بێت. بەنكی رافیدەین راشیگەیاندووە، قەرزەكە تەنها بەو كەسە دەدرێت كە داوای قەرزەكە دەدرێت و دەبێت كەسەكەش یەكەی …

درێژەی بابەت

عێراق کەمتەرخەم و بێباکە لە وەستاندنی گەشتەکانى تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی

لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا روونیکردووەتەوە؛ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق کەمتەرخەم و بێباکە بەرامبەر بڕیارەکانی حکومەتی تورکیا لەبارەی وەستاندنی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە؛ حکوومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی بۆ گوشارخستنە سەر حکوومەتی تورکیا نەبووە و روونیشیدەکاتەوە؛ بەغدا لەتوانایدایە گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەیەکی عێراق …

درێژەی بابەت

لافاو مەترسی لەسەر دانیشتوانی گوندی گەزوەشان دروستكردوه

دواى ئه وه ى لافاو مەترسی لەسەر دانیشتوانی گوندی گەزوەشانی لە شارەدێی سەرگەڕان دروستكردووە، پۆلیسی فیدراڵی گوندەكەی چۆڵكردووەو دانیشتوانەكەیان گواستۆتەوە بۆ گوندێكی نزیك لە گوندەكەی خۆیان. درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەی ئاستی لافاو لە چەمی گوندی گەزوەشانی هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە دانشتوانی گوندەكەیان گواستۆتەوە بۆ گوندێكی نزیك لە گرزوشانی. ملازمی یەك (قەیس عەبدولڕەزاق) …

درێژەی بابەت

هه‌وڵ هه يه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق

لێژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، “هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عێراق له‌ناو په‌رله‌مان له‌ئارادایه‌‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران كراوه‌، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قه‌كان پێكبهێندرێن و بكرێت به‌ پڕۆژه‌ یاسا، تاوه‌كو له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”. عه‌باس سروت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی …

درێژەی بابەت

به‌مزووانه‌ پاره‌ی كارمه‌ندان دابه‌ش ده‌كرێت

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، به‌مزووانه‌ پاره‌ی كارمه‌ندان كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار له‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بوونه‌، دابه‌ش ده‌كرێت. كۆمیسیۆنی باڵا له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان و گه‌یشتنی ته‌واوی پاره‌ و لیستی ناوه‌كان بۆ بانكه‌كان، رۆژی دابه‌شكردن و زانیاری پێویست …

درێژەی بابەت

پێشنیازی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی له‌ په‌رله‌مانتاران كرا

محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، په‌رله‌مان پێشنیازنامه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م دادگا خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ده‌بێت مافی خانه‌نشینی له‌ په‌رله‌مانتاران بسه‌ندرێته‌وه و مووچه‌ی خانه‌نشینییان ببڕدرێت و له‌ داهاتووشدا بكرێته‌ یاسا. له‌مباره‌شه‌وه‌ عه‌لی عجیاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاكسازی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، “پێشنیازی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی له‌ په‌رله‌مانتاران، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هه‌رچوار خولی په‌رله‌مان …

درێژەی بابەت

وه‌زیرێكى كورد دوو وه زاره ت له به غدا وه رده گرێت

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی كوردی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری داد راسپاردووه‌. له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌رواری 6/12/2018ى له‌سه‌ره‌، به‌نگین عه‌بدوڵڵا رێكانی, وه‌زیری شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كه‌ی، پۆستی وه‌زیری دادیش به‌ڕێوه‌ ده‌بات. له‌ فه‌رمانه‌ دیوانییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا دووپاتیشكراوه‌ته‌وه‌، “ئه‌و …

درێژەی بابەت

جارێكی دیكه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دواخرا

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌و به‌هۆی رێكنه‌وتنی لایه‌نه‌كانیش ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ماون له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا نیه‌. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ گرنگترینیان دروستكردنی لیژنه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با. دوای ئه‌وه‌ی …

درێژەی بابەت

قەرزەکانی سەر عێراق ١٣٣ ملیار دۆلارە

له لێدوانێکیدا وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی رایگه‌یاند عێراق ١٣٣ ملیار دۆلار قەرزارە. عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند “قەرزەکانی سەر عێراق ١٣٣ ملیار دۆلارە کە قەرزە دەرەکییەکانی ٧٣ ملیار دۆلار دەبێت و ٤٩ ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە”. وته‌بێژه‌كه‌ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی بۆ ئه‌نادۆڵ ئاشکراکردووە کە “لەنێو …

درێژەی بابەت