عێراق

چیرۆکى ئەو کەسەی گازى خەردەلى بە ڕژێمى بەعس فرۆشت

فرانس ڤان ئانرات بازرگانێکی هۆڵەندی تەمەن ٧٥ ساڵە و تاوانبارە بە فرۆشتنی چەکی کۆکوژ و گازى خەردەل بەڕژێمی بەعس. ئەو چەکەی کە ئانرات بە ڕژێمی بەعسی فرۆشتووە لە جۆری گازی خەردەل بووە کە لە کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ی هەڵەبجەدا بەکارهات و لە کاتی دادگایکردنیشیدا ، کیمیابارانکردنى هەڵەبجە وەک بەڵگەیەک ڕووبەڕووی کرایەوە. …

درێژەی بابەت

سوپای عێراق: بەرپرسێکی باڵای سەربازی داعشمان دەستگیر کردووە

شانەی جەنگی سوپای عێراق ئەمڕۆ ١٣ ئازاری ٢٠١٧ ڕایگەیاند، لێپرسراوی پیشەسازییە حەنگییەکانی داعش  و یاریدەدەرێکی لە بەشێ ڕاستی شاری موسڵ دەستگیرکراون.  لە بەیاننامەیەکدا شانەی جەنگی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی دەزگای سەربازی لە ئۆپراسیۆنێکی “کەم وێنەدا” لێپرسراوی پیشەسازییە جەنگییەکانی داعش و یاریدەرێکیان دەستگیر کردووە، یاریدەدەرەکەی ئەو لێپرسراوە سەربازییەی داعش،  بەڕێوەبەری …

درێژەی بابەت

بەریتانیا بڕی ١٢ ملیار دۆلار قەرز دەدات بە عێراق

وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت، ڕایگەیاند حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی دەربڕێوە لەسەر پێدانی بڕی ١٢ ملیار و ٢٩ ملیۆن دۆلار بە عێراق، بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق بۆ ماوەی ١٠ ساڵ.  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولڕەزاق عیسا وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانییەکان گرێبەستکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لەڕێگەی …

درێژەی بابەت

عێراق نرخی بلیتی فرۆکەی بۆ ڕۆژنامەنووسان داشکاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ ٥ ئازاری ٢٠١٧ دەستیکرد بە کەمکردنەوەی نرخی بلیتی گەشتی ڕۆژنامەنووسان بە فڕۆکە بە ڕێژەی لە ٥٠%، بۆ ڕۆژنامەنووسە عێراقییانەی کە لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەیشت دەکەن.  موئەید لامی نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ ٥ ئازاری ٢٠١٧ بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات وەزارەتی گواستنەوە دەستیکردووە …

درێژەی بابەت

حەشدی شەعبی: هێزە ئەمنییەکان لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بینای پارێزگای نەینەوا

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و وەڵامدانەوەی خێرا، لە بەشی ڕاستی شاری موسڵ بە ئاراستەی بینای پارێزگاری نەینەوا پێشرەوییان کردووە ، لەلایەکی ترەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی گەمارۆی قەزای تەلەعفەریان داوە بە مەبەستی هێرشکردنە سەری. لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە “هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و وەڵامدانەوەی خێرا، لەمیحوەری دەواسەی ناوەڕاستی …

درێژەی بابەت

هێزه‌ عێراقیه‌كان فڕۆکەخانەى موسڵيان کۆنترۆڵکرد

  فەرماندەیەکی هێزە عێراقییەکان ڕایگەیاند، هێزەکانیان فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە. عەبدولعەزیز رەزا موسەوی، ئەفسەر لە هێزەكانی سوات ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەكانمان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵیان بەتەواوی كۆنتڕۆڵكردووەتە و لە ئێستاشدا شەڕ لە دەرەوەی فڕۆكەخانەكە بەردەوامە. ئەمەش لە دواى ئەوە هات ئەمڕۆ لە چوارچێوەى هێرشەکانى سوپا و هێزە عیراقییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەى بەرى ڕۆژئاواى …

درێژەی بابەت