جیهان

ئێف بی ئای جارێكی‌ تر وێنه‌ی هێرشه‌كانی‌11ی‌ سێپته‌مبه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌

ماڵپه‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا (FBI) جارێكی تر وێنه‌ی دوای هێرشه‌كانی  11ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن، بڵاوكرده‌وه‌ دوای شه‌ش ساڵ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ یه‌كه‌م جار. ئه‌و وێنانه‌ كه‌ژماره‌یان 27وێنه‌یه‌ تێیدا تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون كه‌هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ڕزگاركردن و لێكۆڵه‌ران له‌ناو پاشماوه‌ی‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن. …

درێژەی بابەت

ناتۆ ئامێری دژه‌بۆمب ڕاده‌ستی عێراق ده‌كات

رێكخراوی ناتۆ له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا ژماره‌یه‌ك ئامێری دژه‌ بۆمب ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌كات. به‌پێی هه‌واڵێكی  وێبسایتی فه‌رمی ناتۆ، رێكخراوه‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی‌ رۆژی 26ی مانگی ئازاری ڕابردوو 160 ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی  بۆمبی ده‌ستكردی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردووه‌. جێنز ستۆڵتێنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دوێنێ هه‌ینی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی …

درێژەی بابەت

نه‌وت به‌ره‌و خراپترین ئاستی‌ وه‌رزی‌ هه‌نگاو ده‌نێت

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ دابه‌زی‌ و شه‌پۆلی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ كه‌ سێ رۆژی‌ خایاند كۆتایی هات و به‌ره‌و تۆماركردنی‌ خراپترین ئاستی‌ وه‌رزی‌ هه‌نگاو ده‌نێت له‌ساڵی‌ 2015 ه‌وه‌، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی‌ و ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ له‌باربردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م به‌هۆی‌ زیادبونی‌ ئاستی‌ كۆگاكردنی‌ ئه‌و وزه‌یه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا. نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برنت …

درێژەی بابەت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: بژاردەكانمان لە سوریا زۆر قورسن

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ توركیا باسی دروستكردنی ناوچەی ئارامیان كردووە لە سوریا، لە ئێستاشدا چەند بژاردەیەكی قورسیان لە بەردەستدایە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە. ریكس تیلەرسۆن وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بۆ تاوتوێكردنی‌ چەند پرسێك لەگەڵ دەسەڵاتدارانی‌ ئەو وڵاتە، لەگەڵ …

درێژەی بابەت

بڕیاری دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی كۆریای باشور دەركرا

دادگایەكی كۆریای باكور بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە پەسەندكردووە، كە تۆمەتی گەندەڵی درابووە پاڵ. دادگا كۆریەكە رایگەیاند، لێكۆڵەرەوان دەتوانن دەستبەجێ پارك گیون هی دەستگیربكەن و بۆ ماوەی 20 رۆژ بیهێڵنەوە، پێش ئەوەی بەشێوەی فەرمی سزا بدرێت. ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس. پێشتر دادگای دەستووری ئەو وڵاتە بەفەرمی بڕیاری …

درێژەی بابەت

لەندەن؛ دژی چونەدەرەوە لەیەكێتی ئەوروپا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

هەزاران كەس لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆیشاندانیان دژی چونەدەرەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا ئەنجامدا، ئەوەش پێش چوار ڕۆژ لەدەستبەكاربوون لە پڕۆسەی جێهێشتنەكە دێت لەلایەن تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانەوە. مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو زۆرینەی هاوڵاتیانی بەریتانیا لەراپرسییەكدا دەنگیاندا بەدەرچونی وڵاتەكەیاندا لەیەكێتی ئەوروپا. ئەمڕۆ شەممە، هەزاران كەس لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا رێپێوانیان …

درێژەی بابەت

گەڕی پێنجەمی دانوستانەكانی ژنێف بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دەستیپێكرد

گەڕی پێنجەمی دانوستانەكانی ژنێف ئەمڕۆ هەینی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا لەنێوان رژێمی سوریا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیپێكرد.  بەپێی هەواڵێكی ئەسۆشێتد پرێس،  ستیفان دی میستورا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ قەیرانی سوریا، دانوستانەكانی كردۆتەوە و پێشبینی  دەكرێت چەند رۆژێك بخایەنێت و تایبەت بێت بە دۆسییەكانی بەرێوەبردنی …

درێژەی بابەت

11كۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ توركیا خنكان

11كۆچبه‌ری‌ نایاسایی دوای ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌نزیك كه‌ناره‌ئاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی”كوش ئه‌داسی”له‌ پارێزگای ئه‌یدنی خۆرئاوای توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ به‌ئاراسته‌ی  یۆنان به‌رێكه‌وتبوون. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پاسه‌وانی كه‌ناره‌ئاوییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، زانیارییان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك كه‌ 22 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو  له‌نزیك كه‌ناره‌ئاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی ” كوش ئه‌داسی” ده‌ستبه‌جێ  تیمه‌كانیان به‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ر و سێ به‌له‌می …

درێژەی بابەت

فەڕەنسا وادەی دەستپێکردنی شەڕی شاری ڕەقەی ئاشکراکرد

وەزيرى بەرگرى فەرەنسا ڕايگەیاند، لە ئێستادا شاری ڕەقە گەمارۆدراوە و ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات. جين ئيڤ لەدريان وەزيرى بەرگرى فەرەنسا بە ميدياكانى فەرەنساى ڕاگەياندووە:”هەرچەندە چاوەڕواندەکرێت ئۆپراسیۆنێکی سەخت لە ڕەقە بەڕێوەبچێت بەڵام گرنگترین ئۆپراسیۆن دەبێت و فەڕەنساش بەردەوام جەختی لە گرنگی ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە کردووەتەوە”. ئەمەش لە …

درێژەی بابەت

ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشێكی نوێى بۆ ناوچه‌كانی ده‌روازه‌ی دیمه‌شق ده‌ستپێكرد

ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌مرۆ له‌ هێرشێكدا له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و رێگای سه‌ره‌كی به‌ره‌و شاره‌كه‌، هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه‌ كه‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ده‌ستیان دابوو. وته‌بێژی فه‌یله‌قی ڕه‌حمان وائیل عه‌لوان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌، به‌ رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند :”كاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ هێرشه‌ نوێیه‌كه‌مان ده‌ستپێكرد و هه‌موو ناوچانه‌مان …

درێژەی بابەت