هەواڵ

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی پەیەدەی کرد

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ـی کانونی دوەمی ٢٠١۸، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن ئەندامانی نوێنەرایەتییەکەوە پێشوازییان لێکرا. شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکھاتبوو لە بەڕێزان ئارام کەمال ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و مەلا محەمەد شارباژێڕی و عوسمان عەلی ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیە کوردستانیەکان، سەردانی نوێنەرایەتی …

درێژەی بابەت

دیموکراتی ترینی وڵاتی جیھان منداڵێکی مسوڵمانی پێقبوڵ ناکرێت

باسک نێت: یەکەمین لەدایک بوی ساڵی نوێی زاینی لەوڵاتی نەمسا، لەپاش تێپەڕینی چل و حەوت خولەک لەساڵی ٢٠١٨ ی زاینی، مندڵێک بوو لە نەخۆشخانەی ڤیەنا ی پایتەختی نەمسا. مندالەکە لەدایک و باوکێکی مسوڵمانی بەڕەگەز تورکن، بەڵام لەگەڵ بڵاو بونەوەی وێنەکەیان و دەرکەوتنیان وەکووئەوەی کە مسوڵمانن، ھەروەکو رۆژنامەی(ئوشترایش)ی نەمساوی ئاماژەی پێکردووە، …

درێژەی بابەت

لە سلێمانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ خۆی کوشت

باسک نێت-سلێمانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ فیشەکی بەخۆیەوە ناوە. بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کچە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، بەڵام بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشە و گیانی لە دەستدا. راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستا …

درێژەی بابەت

قەزای خورماتوو بەچڕی بۆمباران کرا

باسک نێت: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. ناو قەزای خورماتوو بەچڕی ھاوەنباران کرا، حەشدی شەعبیش چەکدارە کوردە خۆبەخشەکان تۆمەتباردەکات و کوردیش ھاوەنبارانکردنەکە بە پلانی گروپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی دەزانێت. عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە:”ئەمڕۆ لەپشت شاخی ھەنجیرەوە کە …

درێژەی بابەت

بانکی نێودەوڵەتی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات

باسک نێت-دەربەندیخان بانکی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەیەکی تایبەت تەرخان دەکات بە مەبەستی چاککردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو. ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە:”تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان کردوە و بە مەبەستی …

درێژەی بابەت

سوریا؛ بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕوسیا و سوریا دەیان کەس بونەتە قوربانی

باسک نێت: بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانییەکانی سوریا بەردەوامە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا لەناوچەکانی ریفی دیمەشق و ئیدلیب دەیان کەس کوژران و برینداربوون بەھۆی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ڕوسیاو رژێمی سوریاوە. ھەروەھا چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رووبەڕووی چەند ھێرشێکی زەمینی سوپای رژێم بوونەتەوە. ھاوکات لەھەردوو شارۆچکەی …

درێژەی بابەت

لەسلێمانی ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بەناو دوکانێکدا

باسک نێت-سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو شۆفێرێک کە ئۆتۆمبیلێکی لە جۆری تویتا لاندکروزەری پێبووە خۆیکردووە بەناو دوکانێکدا، بەھۆیەوە خاوەنی دوکانەکە بەسەختی برینداربووە. ھاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی شۆفێرێک کە مێرد منداڵ بووە خۆی کردووە بە مارکێتێکدا و زیانێکی زۆری لەدوکانەکە گەیاندووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، “خاوەنی سۆپەرمارکێتەکە …

درێژەی بابەت

جەستەی یەکێک لە سەرنشینەکانی کەشتیە نەوت ھەڵگرەکەی ئێران بەسوتاوی دۆزرایەوە

باسک نێت: ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی لەسەر زاری لایەنە پەیوەندیدارە فەرمیەکانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، جەستەی یەکێک لە سەرنشینەکانی پاپۆڕە نەوت ھەڵگرەکەی ئێران بە سووتاوی دۆزراوەتەوە. لەو بارەیەوە موحەمەد راستاد، سەرۆکی دەزگای دەریاوانی سنورە ئاوییەکانی ئێران بە ئیسنای راگەیاندووە، “جەستەی مردووەکە بۆ لێکۆڵینەوەی توێکاری ڕەوانەی شەنگەھای کراوە”. دوێنێ یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لە …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت بەرزبووەوە

باسک نێت: بەپێی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، ئەوەش بەھۆی کەمێک دابەزینی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەمرۆ دووشەممە کاتژمێر ٦:٤٤ خولەکی بەیانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە ٦١.٦٢ $، واتە ١٨ سەنت بەرزبووەتەوە. ھەروەھا …

درێژەی بابەت

وەزارەتی ناوخۆ لیستی موچە خۆرەکانی رەوانەی بەغدا دەکات

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی دەردەبڕێت ھاوشێوەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی، لیستی موچەخۆرەکانی رەوانەی بەغدا بکات بەمەبەستی وردبینی و ناردنی موچە، ڕاوێژکارێکی وەزارەتەکەش رەتیدەکاتەوە کەموکوڕی لە لیستی ناوەکانیان ھەبێت. لیوا سەعید محەمەد ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”ھەرچەندە تائێستا حکومەتی بەغدا داوای لیستی موچەخۆران و ئاماری ھێزەکانی ئاسایشی …

درێژەی بابەت