هەواڵ

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیان پێکرد

باسک نێت_سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیان پێکرد. بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ لە پۆلی چواری بنەڕەتییەوە ھەتا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکەن”. ھەروەھا وتیشی:”لەکۆی ٢٥٠٠ قوتابخانە، نزیکەی ٥٠٠ ھەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن لە پارێزگای سلێمانی”. ژ.ک

درێژەی بابەت

کارەبای سلێمانی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

باسک نێت_سلێمانی کارەبای سلێمانی ھاوڵاتیان لە ھەندێک کەس ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی ئەوانەوە داوای پارەیان لێدەکەن بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محاویلەکان. لە ڕاگەیەندراوێکدا، کارەبای سلێمانی دەڵێت:ھەندێک خەڵک بەناوی فەرمانگەکانی کارەبا، پارە لە ھاوڵاتیان کۆدەکەنەوە بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محەویلەکان. ڕاشیگەیاندووە: ئەوە پەیوەندی بە لایەنی کارەباوە نیە، بەفەرمیش دەزگانی …

درێژەی بابەت

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ساڵی ڕابردوو ٦٢٧ کەس دەستگیرکراون

باسک نێت-سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ٦٢٧ کەس لەسەر ڕاوکردن و سەرپێچی جۆراوجۆری دیکە دەستگیرکراون. پۆلیسی دارستانڤی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: لە ساڵی ٢٠١٧دا، ١٤١ کەس لەسەر ڕاوی باڵندەی کێوی، ١٨١ کەس لەسەر ڕاوە ماسی و نۆ کەسی دیکەش لەسەر ڕاوی ئاژەڵی کێوی …

درێژەی بابەت

مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە

باسک نێت_سلێمانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ـی کانونی دووەمی ٢٠١٧، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتنە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان و دۆخی ئیستای ھەرێمی کوردستان و پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێ دەکەن. شاندەکەی پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و لە فازڵ …

درێژەی بابەت

سروە عەبدولواحید: حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی بەجێ ھێناوەو دەبێت پاداشت بکرێن

باسک نێت: سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەدیمانەیەکی کەناڵی(المیادین)ی نزیک لەحزبوڵای لوبنان و رژێمی سوریا ستایشی رۆڵی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت: حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتیمانی خۆی بەجێھێناوە، ھەروەھا دەڵێت: ئێستا کاتی ئەوەیە کە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی پاداشت بکرێن. سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەو دیمانەیەی مەیادیندا دەڵێت: ئەو …

درێژەی بابەت

هەدەپە داواى هاوپەيمانيەتى لەحزبەكانى باكوورى كوردستان دەكات

باسک نێت: پارتى ديموكراتى گەلان(هەدەپە) بۆ بەشداريكردن لەهەڵبژاردنەكانى داهاتووى توركيا دوا لەچەند پارتێكى كوردى دەكات هاوپەيمانيەتى لەگەڵدا بكەن، ئيمام تاشجەر پەرلەمانتارى هەدەپە داواى لە لێدوانێكى رۆژنامەوانيدا حزبەكانى باكوورى كوردستان كرد لەگەڵ هەدەپە هاوپەيمانيەتييەك پێك بهێنن بەمەبەستى بەشداريكردن لەهەڵبژاردنەكانى داهاتووى توركيا. تائێستا هەدەپە بەرەسمى داواى لەحزباكانى(پارتى ديموكراتى كوردستان لەباكوور و پارتى …

درێژەی بابەت

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی گەڕایەوە کوردستان

باسک نێت-سلێمانی دوای نزیکەی دوو مانگ لەوەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی ٢٠١٧، کۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان. مەسعود مەلا ھەمزە سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول رایگەیاند:”کاک کۆسرەت گەیشتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتییەوە پێشوازی دەکرا. کۆسرەت …

درێژەی بابەت

وەزیری نەوتی عێراق: عەبادی داوای کردووە ئامادەبین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەولێر

باسک نێت: جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکردوون ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت. پێشبینیش دەکات لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە دانوستاندن بکرێت. وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژی ھەینی ٥-١-٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، …

درێژەی بابەت

موفتی وڵاتی میسر: بنکۆین حەرامە بەپێی شەرع

باسک نێت: دکتۆر شەوقی عەلام موفتی دیاری میسری دووپاتی دەکاتەوە کە ئاڵ و گۆڕی دراوی بنکۆین لەرووی شەرعییەوە حەرامەو نابێت کڕین و فرۆشتن و ھیچ مامەڵەیەکیتری پێوە بکرێت، ھەروەھا نابێت ھاوبەشی تیادا بکرێت بەو پێیەی نێوەندگیرێکی متمانەپێکراو نییە بۆ ئاڵ و گۆڕ لای لایەنە تایبەتمەندەکان، ھەروەھا وتی ئەم مامەڵەیە زیانی …

درێژەی بابەت

یاریزانێکی بەناوبانگی ئەڵمانی پشووەکانی لە مەککەی موکەڕەمە بەسەردەبات

باسک نێت: یاریزانی یانەی ھامبۆرگی ئەڵمانی مێرگیم مافرای بڕیاری داوە پشووەکانی زستانی ئەمساڵی لە مەککەی موکەڕەمە بەسەر ببات، مافرای تەمەن ٣١ساڵە بەشێوازێکی جیاواز پشووەکەی بەسەر دەبات و لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆ کەنارەکانی دەریا و ئوتێلە گەورەکان و شوێنە گەشتیارییە تایبەتەکان دەچێتە شاری مەککەو لەوێ دەمێنێتەوە. رۆژنامەی بایلدی ئەڵمانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ …

درێژەی بابەت