هەواڵ

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خوێندکارە یەکەمەکەی پارێزگای ھەڵەبجە

باسک نێت-ھەڵەبجە لە پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید بەنوێنەرایەتی بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی م.سەلام کەریم ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خوێندکار (ڕاڤین جەبار) کەلەپۆلی نۆیەمی بنەڕەتی توانیبووی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای ھەڵەبجە بەدەستبھێنێت و وێڕای خەڵاتی ڕێزلێنان، سڵاو و ڕێزی جەنابی ڕابەری گشتی بەخانەوادەکەیان گەیاند و ھیوای سەرکەوتنی …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ.. تاقیکردنەوەی چەکی لەیزەری ئەمریکی لە ئاوەکانی کەنداودا

باسک نێت: ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداودا چەکی لەیزەری تاقیکردەوە و بە وتەی کاپتنی ئەو کەشتییەی چەکەکەی لەسەر جێگیرکراوە تاقیکردنەوەکە بۆ نیشاندانی توانای چەکەکەیە بە ھەندێک وڵات. کریستو وێلس، کاپتنی ئەو کەشتییەی کە چەکەکەی لەسەر جێگیرکراوە دەڵێت “چەکەکە لە چەکێک کە بە سوتان و باروت کاردەکات وردترە و ئەم ھەنگاوە لەگەڵ …

درێژەی بابەت

لە سلێمانی گەنجێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

باسک نێت: پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، گەنجێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و تا ئێستاش ھۆکاری کوشتنەکەی نازانرێت. سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک مزگەوتی سەیوانی دووەم لە شاری سلێمانی گەنجێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا. ئاماژەی بەوەش کرد، گەنجەکە تەمەنی لەسەرو ٢٥ ساڵەوە بووە و خێزاندارە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی …

درێژەی بابەت

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم ھەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە

باسک نێت: دەربارەی ھەواڵی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کە گوایە بە ھۆکاری سیاسی لە تورکیا دەست بەسەر داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستاندا گیراوە، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکوومەت سەرلەبەری ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە. سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێگەی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەندێک لە دەزگا نابەرپرسەکانی ڕاگەیاندن ھەواڵێکی چەواشەکارییان …

درێژەی بابەت

جووتیارە ‌نموونەییەکەی ھەڵەبجە: دەبمە شاگردی دەوڵەتی کوردستان.. بەرھەمی کشتوکاڵی بەشی ھەناردەش دەکات

باسک نێت: جووتیارە نموونەییەکەی پارێزگای ھەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، بەروبوومی کشتوکاڵیی ھەرێمی کوردستان، بەشی پێداویستیی ناخۆ دەکات، ئەگەر زیاتریش نەبێ. ئەو جەخت دەکاتەوە کە، ئەگەر بە ھۆی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییەوە، ھیچ شتێکیش لە وڵاتانی دراوسێوە نەھێندرێ، جووتیاران دەتوانن بەرھەمی ناوخۆ دابین بکەن. (ئازاد محەممەد) کە جووتیارێکی نموونەییە لە پارێزگای ھەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی …

درێژەی بابەت

ھادی عامری:ریفراندۆم دوابخەن

باسک نێت: ھادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، داوا دەکات کورد لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز ببێتەوە تا نەبێتە ھۆی جیابوونەوەی زیاتر و کاتەکە بە نەگونجاو ناو دەبات”. ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە ئاھەنگەکانی سەرکەوتنی ھێزەکانی عێراق بەسەر چەکدارانی داعشدا لە …

درێژەی بابەت

قائیمقامیەتی سلێمانی پێنج کافتریا و شوێنی بلیاردی داخست

باسک نێت-سلێمانی بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە، شەوی ڕابردوو قائیمقامیەتی سلێمانی پێنج کافتریا و شوێنی بلیاردی داخست. گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری داخستن بۆ ھەریەکە لە کافتریاکانی (سەروەری، دەروازە، پیانۆ، رۆما و شارەزوور) دەرکراوە و تا ئەو کاتەی پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان دەبن …

درێژەی بابەت

گۆڕان: دوای ھەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن وەڵامی پارتی بۆ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی دەدەینەوە

باسک نێت: وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان لەسەر ئاستی باڵا پارتی پەیوەندیی پێوە کردووین و وتومانە دوای ھەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن وەڵامیان دەدەینەوە. شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند”ئێمە پێمان وتوون لەئێستادا خەریکی ھەندێ پرس و ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی گۆڕانین و دواتر وەڵامیان دەدەینەوە”. …

درێژەی بابەت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەرکەزییەتی پەسەند کرد

باسک نێت-سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەرکەزییەتی پەسەند کرد بۆ ئەوەی بکرێت بە پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران. ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و ڕێکەوت زەکی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژەی لامەرکەزییەت بەکۆی دەنگی پەسەند کرا “پرۆژەکە ئەوەیە کە کۆمەڵێ دەسەڵات کە پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی پێویستە …

درێژەی بابەت

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی ڕاگەیاند

باسک نێت: وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە تاوەکو یەکشەممەی داھاتوو موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، لە سبەینێ چوارشەممەوە تاوەکو یەکشەممەی داھاتوو، موچەی مانگی ٥ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت. ئەوە لەکاتێکدایە کە …

درێژەی بابەت