هەواڵ

نوسەر و شاعیرێکی ناسراوی شاری ھەڵەبجە کۆچی دواییکرد

باسک نێت-ژیار کامیل-ھەڵەبجە شەوی رابردوو مەھدی ھەورامی پێشمەرگەی دێرین و نوسەر و شاعیر و پێشکەشکاری بەرنامە ھەورامییەکان لە کەناڵە ئیسلامییەکاندا و کەسایەتی دیاری ھەڵەبجە و ھەورامان، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی کتوپڕەوە کۆچی دواییکرد. مەھدی ھەورامی یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ناوچەی ھەڵەبجە وھەورامان و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ …

درێژەی بابەت

وەزارەتی کشتوکاڵ ئامێرێکی نوێی ئاگرکوژێنەوە بۆ دارستانەکان دابیندەکات

باسک نێت: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئامێری ئاگرکوژێنەوە بۆ دارستانەکان دابیندەکات کە یەکەم جارە بێتە ھەرێمی کوردستان. عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی (IOM) لەسەر داوای ئەوان ١٥ ئامێری ئاگرکوژێنەوەی بۆ دابینکردوون بۆ پڕۆژەکانی دارستان لە ھەرێم. وەزیری کشتوکاڵ سوپاسی ڕێکخراوی کۆچی …

درێژەی بابەت

بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە سێ جوتیار برینداربوون

باسک نێت: بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکێک بە تراکتۆرێکدا لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە سێ جوتیار برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە. محەمەد عومەر بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی قەرەتەپە ڕایگەیاند:”بۆمبەکە کاتژمێر ٦ ی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی عەلی سەرای تەقیوەتەوە”. وتیشی، ئەو جوتیارانە بە تراکتۆر چوون بۆ گوندەکەیان و ویستوویانە لە زەوییە کشتوکاڵیەکانیاندا …

درێژەی بابەت

سۆران؛ ھاوڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵ “خۆی کوشت”

باسک نێت-سۆران بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ھاوڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا، بە گوولە گیانی لەدەستداوە و دەرکەوتووە خۆی کوشتووە. بەپێی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران، ئەو ھاوڵاتییە، ناوی ( غ ێ ع)ە لە دایکبووی ۱۹۷۳یە، و دانیشتووی گەرەکی شۆرش ی قەزای سۆران-ەو بەگولەیەکی کڵاشینکۆڤ لە ماڵەکەی خۆی کوژراوە. ئاماژەبەوەکراوە، “بەپێی …

درێژەی بابەت

سلێمانی؛ بەرێوەبەرایەتی ئاو ئاماری شەش مانگی سزاو غەرامەکانی راگەیاند

باسک نێت-سلێمانی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە سێ ھەزار ماڵ و دووکان و شوێنی گشتی سزادراون، و ئاگادارکراونەتەوە، بەھۆی بەفیرۆدانی ئاوەوە. ئامانج جەلال وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، ٢٤ملیۆن و ٨٩١ھەزار دینار غەرامەی ھاووڵاتییان کراوە لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو. بەوتەی …

درێژەی بابەت

شانەی راگەیاندنی جەنگی کوردستان و عێراق سەردانی سینتکۆم دەکەن

باسک نێت: شانەی راگەیاندی جەنگی کوردستان و عێراق بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ واشنتن و بەشداریان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھاوپەیمانانی شەرێ دژی داعش سەردانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکی سینتکۆم بکەن لە ویلایەتی فلۆریدا. ماوەی چەند رۆژێکە پێنتاگۆن بەرپرسانی سەربازی عێراق و ھەرێمی کوردستانی ‌بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ و پلانەکانی …

درێژەی بابەت

پێشبینییەکانی کەش و ھەوای شارەکانی ھەرێمی کوردستان

باسک نێت: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور و ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێردا، ئەگەری بارینی پشکە باران ھەیە، ھەروەھا سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و ھەندێک پەڵە ھەور لە ئاسمانی ھەرێمدا دەرکەوێت. کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ ڕاگەیاندووە و بەو پێیەش ئەمڕۆ …

درێژەی بابەت

نرخی دراو لە بازاڕەکانی ھەرێم

باسک نێت: نرخی دراوەکان لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ ھەینی بەمشێوەیە: ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ھەزار و ٧٥٠ دینارە. ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە. ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ ھەزار دینارە. ١٠٠ ھەزار تمەن بە ٣٣ ھەزار و ٥٠٠ دینارە. ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ ھەزار و ٥٠٠ …

درێژەی بابەت

بە ڤیدیۆ: پەڵەیەک کە ١٠ ھێندەی زەوی گەورەترە لەسەر خۆر دەردەکەوێت

باسک نێت: ئاژانسی ناسای ئەمریکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا (پەڵەیەک) ڕووبەرێک بە بڕی ١٠ ھێندەی زەوی گەورەتر لەسەر ڕووی خۆر دەردەکەوێت. بەگوێرەی وتەی پسپۆرەکان “تەلیسکۆپی Solar Dynamics Observatory توانیویەتی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی سەر ڕووی خۆر لەماوەی نێوان ٥ بۆ ١١ی تەمموز تۆماربکات، ڕووبەڕە دەرکەوتووەکە ناوی لێنراوە dubbed AR٢٦٦٥ و …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

باسک نێت-سلێمانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، بەڵام تەوەری کۆبوونەوەی دیار نییە. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ھەواڵی کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە وتی:”لەناو ئۆتۆمبیلدام بەرەو سلێمانی بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، بەڵام ھێشتا لام ڕوون نییە تەوەری کۆبوونەوەکە چییە”. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ١٨ی مانگی …

درێژەی بابەت