هەواڵ

شۆڕش حاجی: سبەینی تەرمی نەوشیروان مستەفا دەنێژرێت

باسک نێت-سلێمانی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، سبەینێ شەممە کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ تەرمی نەوشیروان مستەفا بەخاکدەسپێردرێت. شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بەمیدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند:”سبەی کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تەرمی نەوشیروان مستەفا دەنێژرێە”. وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی:”تەرمی نەوشیروان مستەفا لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی سلێمانی دەنێژرێت”.

درێژەی بابەت

گۆڕان: ڕێباز و بەرنامەی نەوشیروان مستەفا بەردەوام دەبێت

باسک نێت-سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “بزووتنەوەی گۆڕان وێرای سەرەخۆشی لە کەس و کاری و خۆمان و گەلەکەمان دوپاتی دەکاتەوە کە لەسەر رێباز و بەرنامەی ئەو سەرکردە مەزنە بەردەوام دەبێت”. لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت “کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمرۆ …

درێژەی بابەت

نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد

باسک نێت-سلێمانی میدیای فەرمی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد . ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەوشیروان مستەفا دوو جار سەردانی بەریتانیای کردووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چاەرسەر ھەر جارێک بۆ ماوەی چەند مانگێک لەو وڵاتە ماوەتەوە و دواجار ڕۆژی ١٣ی ئایار …

درێژەی بابەت

بە وێنە و ڤیدیۆ: ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ناحیەی خورماڵی کرد

باسک نێت-ھەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەی کرد و لەلایەن جەماوەر و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ناحیەی خورماڵ بەگەرمی پێشوازی لێکرا. ھاوکات لە مەراسیمێکیشدا بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی …

درێژەی بابەت

بەوێنە؛ دووەم ڕۆژی سەردانی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ پارێزگای ھەڵەبجە

باسک نێت-ھەڵەبجە لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا، بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ـی ئایاری ٢٠١٧، مۆنۆمێنتی یادگاری ھەڵەبجە و چەندین خانەوادە و ماڵ و کەسایەتی شارەکەی بەسەر کردەوە. سەردانی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدوولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەیئیسلامی بۆ مۆنۆمێنتی یادگاری ھەڵەبجە. ھاوکات چەندین ماڵ و کەسایەتی ناسراوی …

درێژەی بابەت

بەوێنە: سەردانى ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئيسلامى بۆ پارێزگاى هەڵەبجە

  باسك نێت-هەڵەبجە سەر لە بەیانی ئەمرۆ شەممە ۱۳/٥/۲٠۱۷ شێخ عیرفان عەلی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و وەفدی یاوەری سەردانی پاریزگای ھەڵەبجەی شەھیدیان کرد و لە سەرەتای سەردانەکەیدا سەردانی مەڵبەندی یەکی بزوتنەوەی ئیسلامی کرد لە شاری ھەلەَبجەی شەھید و لە لایەن بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا   …

درێژەی بابەت

لەسەیدسادق کارەبای نیشتیمانی دەبێت بە٢٤ کاتژمێر

باسک نێت-سەیدسادق قائیمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاندوە، پێشنیارێکمان بۆ پارێزگای سلێمانی کردوە تا کارەبای نیشتمانی قەزای سەیدسادق ببێت بە٢٤ کاتژمێری بەبیست ئەمپێری. دیاری ڕەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند:”ئێمە پێشنیارێکمان بۆ پارێزگای سلێمانی کردوە تا کارەبای نیشتمانی قەزای سەیدسادق ببێت بە٢٤ کاتژمێری بەبیست ئەمپێری کە پێشتر ئەو پڕۆژەیە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەری …

درێژەی بابەت

پارتی زانیاری لەبارەی بکوژانی بەرپرسەکەی لەکەرکوک ئاشکرادەکات

باسک نێت: لوقمان کاکەیی، کارگێڕی لقی ٣ی پارتی دیموکرات لەکەرکوک ڕایگەیاند، سێ کەس دەستیان لە “شەھیدکردنی (محەمەد یونس)دا ھەبووە”و ناوەکانیان دراون بەپارێزگاری کەرکوک‌و ئاشکراشیکرد، کە ھەرسێ تۆمەتبارەکە سەر بەھێزەکانی پۆلیسی ئامادەن‌و لەکاتی ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبیڵێکی ژمارە سلێمانییان لابووە. لوقمان کاکەیی، بۆ پێگەی فەرمی حیزبەکەی راشیگەیاند، ”دوای ڕووداوی شەھیدکردنی (محەمەد یونس)، جێگری …

درێژەی بابەت

سەدر رەخنەی توند لەحەشدی شەعبی دەگرێت

باسک نێت: موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر رەخنەی توندی لەچەکدارانی حەشدی شەعبی گرت‌و بەمیلیشیا ناوی بردن. موقتەدا سەدر لەمیانی بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەشێک لەمیلیشیاکانی حەشدی شەعبی، تەنیا کاری ئاژاوەگێڕی دەکەن‌و بوونەتە مەترسی بۆ سەر خەڵکی عێراقی. سەرۆکی رەوتی سەدر راشیگەیاند، کە ئەگەر ئەو میلیشیایانەی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆیان بکرێت لوولەی تفەنگەکان …

درێژەی بابەت

یەکێتی داوای لەگۆڕان کردووە ھەڤاڵ ئەبوبەکر بکاتە پارێزگاری سلێمانی

باسک نێت: یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشنیازی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، کە ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھەڵبژێراوی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بکاتە پارێزگاری شارەکە، بەڵام بزووتنەوەکە رەتیکردووەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە سایتی شارپرێس میدیای گۆڕان بڵاویکردووەتەوە، لەکۆتا گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان، بەرپرسانی یەکێتی پێشنیازیان بۆ بەرپرسانی گۆڕان کردووە، کە ھەڤاڵ ئەبوبەکر …

درێژەی بابەت