هەواڵ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێم

باسک نێت: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ، بەمشێوەیەیە: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٩٩ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٣٣ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٦٥ ھەزار دینارە. نرخی یەک لیرەی ستاندارد بە ٣٤٨ ھەزار دینارە. ژ.ک

درێژەی بابەت

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی؛ ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەرژەوەندی شیعەکان دایە

باسک نێت: وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، مشتومڕی گەرم لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە لەسەر کاتی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکھاتەی شیعە لەگەڵ ھەڵبژاردنەکاندایە لەکاتی خۆیدا چونکە ناوچەکانیان تاڕادەیەک ئارام و سەقامگیرەو دووربووە لەشەڕی داعش و دەنگدەرەکانیان لەشوێنی خۆیاندان. کامیل مەحموود وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەنوسراوێکیدا، ڕایگەیاندوە:”مشتومڕی گەرم لەنێوان لایەنە …

درێژەی بابەت

گرنگی عەفرین بۆ تورکیا؟

باسک نێت: عەفرین لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای حەلەب-ی سوریایەو ھاوسنورە لەگەڵ تورکیا بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر. باکوری عەفرین تورکیایە، حەلەب دەکەوێتە باشورییەوە کە بەدەست حکومەتی سوریاوەیە، لە ڕۆژھەڵاتییەوە ناوچەکانی عەزازو باب ھەن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی قەڵغانی فوراتدان‌و سەر بە تورکیان، لە ڕۆژئاوای عەفرین شاری ئیدلب ھەیە کە …

درێژەی بابەت

ئەنادۆڵ: یەکەکانی سەرسنوور بۆ ھێرش کردنەسەر عەفرین لەوپەڕی ئامادەباشیدان

باسک نێت: ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، یەکەکانی سەر سنوور و سوپای تورکیا “لەوپەڕی ئامادەباشیدان” بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “مەترسی ئەوە ھەیە لە چیاکانی ئامانۆس لە عەفرینەوە دزە بکرێتە ھاتای و بە چەک و تەقەمەنی کردەی تیرۆریستی لە تورکیا ئەنجامبدرێت، ئەوەش ھەڕەشە لە ئاسایشی سنووری تورکیا دەکات”. …

درێژەی بابەت

ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا

باسک نێت: ئاژانسی گەردوونیی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاند ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا. لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاژانسی ناسا ئاماژەی بەوە کردووە، قۆناغی گەرمبوونی پلەی گەرما لە جیھان بۆ ماوەیەکی زۆرە درێژەی ھەیە، پلەی گەرمی زەوی لە ٢٠١٧دا بە گوێرەی ساڵانی ١٩٥١-١٩٨٠ تێکرایی ناوەندی بە ڕێژەی ٠.٩ پلە بەرز بووەتەوە. …

درێژەی بابەت

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: ئەشکەنجەدانی تۆمەتباران لە ھەرێم بەردەوامە

باسک نێت-ھەولێر سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستاش لە ھەرێمی کوردستان ئەشکەنجەدانی تۆمەتباران بە مەبەستی دانپێدانان بە تاوانەکەیاندا بەردەوامە. زیا پترۆس بە دەنگی ئەمریکای وتووە: بەپێی بەدواداچوونی ئێمە، ھیچ حاڵەتێکی دەستگیرکردنی نایاسایی لە ھەرێمی کوردستان نەماوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا سووکایەتی پێکردن و ئەشکەنجەدان بەرامبەر …

درێژەی بابەت

وەزارەتی دەرەوەی سوریا: ھەر فڕۆکەیەکی تورکیا ھێرش بکاتە سەر عەفرین تێکیدەشکێنین

باسک نێت: جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ تێکشکاندنی ھەر فڕۆکەیەکی تورکیا کە بیەوێت ھێرش بکاتە سەر عەفرین. ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، فەیسەڵ میقداد ھۆشداری داوەتە تورکیا کە دەستێوەردانی سەربازی بۆ وڵاتەکەی ئاسان نییە و ھێزێ ئاسمانی سوریا ئامادەی بۆ تێکشکاندنی فڕۆکەکانیان ئەگەر سنوری ئاسمانییان ببەزێنن. ھەروەھا ھۆشداری …

درێژەی بابەت

گۆڕان و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدان

باسك نێت-هەولێر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی لە ئاستی باڵادا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان. کۆبوونەوەکە لەبارەگای ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت و عومەری سەیدعەلی رێکخەری گشتی گۆڕان و سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری یەکگرتوو بەشدارن. ئەم هەواڵە نوێ دەكرێتەوە… ژ.ك

درێژەی بابەت

کۆمپانیاییەکی گەورەی ئەمریکی بۆ نەوت دەگەڕێتەوە ھەرێم

باسک نێت: کۆمپانیای بواری نەوت شێڤرۆن، بڕیاریدا بگەڕێتەوەو دەست بە کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە. کۆمپانیای بواری نەوت، شێڤرۆن گروپ ڕایگەیاند، دەگەڕێنەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەرمانبەری خۆیان دەنێرن بۆ بەدواداگەڕانی نەوت و گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستاندا. کۆمپانیای شێڤرۆن گروپ، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکیەو بارەگاکەی لە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوە جیھانییەکان

باسک نێت: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، نرخی دراوەکان لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە: ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ ھەزار و ٧٥٠ دینارە. ١٠٠ پاوەن بە ١٧٠ ھەزار دینارە. ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ ھەزار دینارە. ١٠٠ ھەزار تمەن بە ٢٩ ھەزار دینارە. ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ ھەزار …

درێژەی بابەت