هەواڵ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێم

باسک نێت: ئەمڕۆ زەڕەنگەری حاجی ھێمن لە بازاڕی نەورۆزی شاری سلێمانی، ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:ـ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٩١ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٢٣ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٥٤ ھەزار دینارە. نرخی یەک لیرەی ستاندارد بە ٣٤١ ھەزار …

درێژەی بابەت

ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گۆڕان بەزۆرینەی دەنگ ھەڵبژێردرا. بەپێی ئەنجامی دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە بەدەستھێنای ٣٨ دەنگی جڤاتەکە وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردرا. ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش بەمشێوەیە ھەڵبژێردران جەمال حاجی محمەد بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی …

درێژەی بابەت

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

باسک نێت-سلێمانی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دیاریکردنی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستیپێکرد. لە ئێستادا خانەی ھەڵبژاردنی بزووتنەوەکەش ئامادەکاری کردوووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن. پێشتریش ژووری ھەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە، کە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی ‌و …

درێژەی بابەت

رێکخراوی ژیار کۆنگرەیەکی زانستی بۆ فەرموودەکانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ساز دەکات

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان ڕێکخراوی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ھەڵدەستێت بە سازدانی کۆنگرەیەکی زانستی لەسەر فەرموودە لە ژێر ناونیشانی (دیدی دروست بۆ فەرموودە – پێگە و کارپێکردنی) کە ئەم تەوەرانە لەخۆ ئەگرێ:- تەوەری یەکەم: پێگەی فەرموودە لە تەشریع دا: تەوەری دووەم: پێوەرە زانستیەکانی کۆکردنەوە و نوسینەوەی فەرموودە: تەوەری سێیەم: پێوەرە …

درێژەی بابەت

سلێمانی: کارمەندێکی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن خۆی کوشت

باسک نێت-سلێمانی پۆلیسی قەزا‌و ناحیەکانی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندێکی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن، شەوی رابردوو لەناحیەی عەربەت کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە. نەقیب سائیب سەلام وتەبێژی پۆلیسی قەزا‌و ناحیەکانی سلێمانی رایگەیاند “شەوی ڕابردوو کارمەندێکی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە کە ناوی گەرمیان محمەد عبداللە-یەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ ‌و دانیشتووی …

درێژەی بابەت

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی تەواوکاری دەدات

باسک نێت: پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوەو تاوتوێی چەند تەوەرێک دەکات، لەناویاندا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوکاری عێراق. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەکەدا دەنگدەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوکاری بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٧، ھەروەھا لەکۆبوونەوەکەدا پێداچونەوە دەکرێت بەو تانانەی پێشکەش کراون، لەبارەی ئەندامبوونی ھەندێک لەپەرلەمانتارانەوە. تەوەرێکی دیکە بەپێی کارنامەکە، دەنگدانە …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ لە بەغدا ڕێبوار تاڵەبانی لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان دادگایی دەکرێت

باسک نێت-کەرکوک بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی دادگایکردنی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر دۆسیەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی کەرکوک لە دادگای فیدراڵی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت. عیماد عامری بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ ڕێبوار تاڵەبانی ناچێتە بەردەم دادگا، بەڵکو بە نوێنەرایەتی خۆی دوو پارێزەر دەچنە بەردەم …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

باسک نێت: ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٨ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٤٥ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی …

درێژەی بابەت

لەبارەی جەنگی عێراقەوە، تۆمەتێکی نوێ ئاڕاستەی بەریتانیا دەکرێت

باسک نێت: لەدۆسیەی تێوەگلانی سەربازانی بەریتانیا لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەجەنگی ٢٠١٣ ی عێراقدا، حکومەتی بەریتانیا تۆمەتبارکراوە بەوەی رێگری دروستکردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسا. بەپێی ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی، ڕێگرییەکانی حکومەتی بەریتانیا لەڕێگای فشارخستنەسەر دەسەڵاتدارێتی رێکخستنی پارێزەران (SRA) – بووە کە دەزگایەکی سەربەخۆیە بۆ رێکخستنی کاروباری پارێزەران. ھاریت ھارمان، جێگری سەرۆکی پێشووی …

درێژەی بابەت

عێراق و ئێران یاداشتێکی سەربازی لەنێوانیان واژۆدەکەن

باسک نێت: وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان لەنێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی بەرگری -سەربازی واۆژکرد. یاداشتەکە، کە ئەمڕۆ لەنێوان عەمید حسێن دێھقان وەزیری بەرگری ئێران و لیوا عیرفان حەیالی ھاوتا عێراقییەکەیدا واژۆکرا، فراوانکردنی ھاریکاری بەرگری سەربازی لەبوارە جۆراوجۆرەکانی نێوان عێراق و ئێران لەخۆدەگرێت. ھەروەھا ھەردوو …

درێژەی بابەت