هەواڵ

ماکرۆن بووە سەرۆکی نوێی فەڕەنسا

باسک نێت: ئیمانیۆل ماکرۆن وەک سەرۆکی نوێی فەڕەنسا ھەڵبژێردراو مارین لوپێن-ی رکابەریشی دانی بە شکستی خۆیدا نا. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی خولی دووەمی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی حزبی “بۆ پێشەوە” سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لەسەدا ٦٥.٥ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا، ھەروەھا مارین لوپێن کاندیدی حزبی بەرەی نیشتمانی راستڕەو تەنھا لەسەدا ٣٥.٥ …

درێژەی بابەت

نەخۆشخانەی ھیوا ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

باسک نێت-سلێمانی نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی، بەرامبەر بەکارھێنانی ناوی ئەو نەخۆشخانەیە بەمەبەستی دەستکەوتی مادی، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەکەش داواکاریەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات. سیامەند خەلیل، بەڕێوبەری پەیوەندیەکان لە نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند:”پاش پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بەمەبەستی دابەشکردنی رێبەڕی ناوەندە تەندروستییە ئەھلییەکان و دابینکردنی بڕێک لەداھاتی فرۆشتنی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، …

درێژەی بابەت

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشدەخرێت

باسک نێت-سلێمانی لەچەند خوێندنگەیەکی شاری سلێمانی وادەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشخراوە، پەروەردەی شارەکەش ھۆشدارییان دەدات. نورەدین عوسمان، بەرپرسی بەشی تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند:”ھیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان نییەو ھەر مامۆستایەکیش ئەو کارە بکات، بەسەرپێچی لەڕێنماییەکان بۆی ئەژمار دەکرێت. ڕاشیگەیاند:”لێرەو لەوێ بیستوومانە ھەندێک خوێندنگە سێ ڕۆژ …

درێژەی بابەت

حکومەتی ھەرێم وەڵامی راپۆرتەکەی ھیومان رایتس وۆچ دەداتەوە

باسک نێت-ھەولێر سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەر تاکێکی ھەرێمی کوردستان ئازادە لە ئەنجامدانی کاری میدیایی و دەربڕینی بیروڕای خۆی بە ئازادی لە چوارچێوەی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی کە تایبەت بەم بوارە لە ھەرێمی کوردستاندا کاریان پێ دەکرێت، لە ھەرێمی کوردستان خۆپێشاندان …

درێژەی بابەت

یەکێتی پێشنیاری نوێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەداتە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتیش پێی ڕازییە

باسک نێت-سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوو پێشنیاری تری بۆ پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە کردوە و پارتیش بەو پێشنیارانە رازییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی گۆڕان ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧ بڵاویکردونەتەوە، یەکێتی بەھۆی بێھیوابوونی لە رازیکردنی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ: سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای موسڵ کۆنتڕۆڵدەکات

باسک نێت: سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای موسڵی کۆنتڕۆڵکرد و پێشڕەویش لەچەند ناوچەیەکی تر بەردەوامە. سوپای عێراق لەرۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنێک لەباکووری رۆژئاوای موسڵ کردووە، ئەوەش لەپێناوی کۆنتڕۆڵکردنی چەند گەڕەکێک لەو ناوچەیە. بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی روسیا یەوم، سوپای عێراق گەڕەکەکانی ھەرامات و کەنیسە و گەڕەکی مەشیرفەیان بەتەواوی …

درێژەی بابەت

ھێزێکی “پڕۆفیشناڵی سەربازی” بۆ ھەرێم دروستدەکرێت

باسک نێت-ھەولێر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھاوکاری تیمێکی پسپۆڕ لەھەریەک لە وەزارەتەکانی بەرگری وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، ھەنگاو لەبواری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە دەنێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێک. ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، کە پێگەی فەرمی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران …

درێژەی بابەت

وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم: لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دەستبەکاردەبێت

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ رۆژێک وەکو یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیارینەکراوە، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان پێدەچێت رۆژانی ٢٥ یان ٢٦ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی رەمەزان بێت. نەبەز ئیسماعیل بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”بەم نزیکانە لیژنەی بینینی مانگ لەھەرێم دەستبەکاردەبێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ …

درێژەی بابەت

وەزارەتی ناوخۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادری پەسەند کرد

باسک نێت-سلێمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی پەسەند کرد. بەپێی زانیارییەزکان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادر گەیشتووەتە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم و پەسەند کراوە. ئێستا سلێمانی لە بۆشایی یاساییدایە و پارێزگاری نییە، بەپێی ئەو زانیارییانەشی کە بڵاوکراونەتەوە ئەگەری زۆر ھەیە ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری پێشووی سلێمانی …

درێژەی بابەت

بۆ دووەم جار کۆبوونەوەی شاندی ھاوبەشی گۆڕان و یەکێتی دواخرا

باسک نێت-سلێمانی ھەرچەندە وابڕیار بوو دوێنێ شەممە شاندی ھاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی و بزوروتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە بەڵام کۆبونەوەکەیان دواخست بۆ ئەمڕۆ یەک شەممە و ئەمڕۆش دووبارە کۆبونەوەکەیان دواخرا. کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بڕیاربوو رۆژی شەممە لەشاری سلێمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەقسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆبوونەوەکەی بۆ ئەمڕۆ یەک شەممە دواخراوە، کە …

درێژەی بابەت