هەواڵ

لاھور شێخ جەنگی: ئەبوبەکر بەغدادی لە ژیاندا ماوە

باسک نێت: بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری ڕایگەیاند، دڵنیان ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لە ژیاندا ماوە. لاھور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری بە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لەسەدا ٩٩ دڵنیان لەوەی بەغدادی لە ژیاندا ماوە و ئێستا لە باشووری شاری ڕەقەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، داعش لەدوای …

درێژەی بابەت

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە (نوێكراوەتەوە)

باسک نێت: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی ڕاگەياند. پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو کە ” ئەمڕۆ ئەنجامە گشتییەکانی پۆلی (٩ی بنەڕەتی) ڕادەگەیەنێرێت”. ماڵپەری باسک نێت، لە ڕێگەی سایت و پەیجەکانییەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و خوێندکاران دەتوانن سەردانی سایتی باسك …

درێژەی بابەت

وێنە.. یەکەمین ساڵیادی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز لە تورکیا

باسک نێت: دوێنێ یەکەمین ساڵیادی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز بوو لە تورکیا و بە بۆنەیەوە ھەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و یادی بەرکەوتووانی ڕۆژی کودەتاکەیان کردەوە. ڕۆژی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦، بەشێک لە سوپای تورکیا ھەوڵیان دا بە کودەتا دەسەڵات لەدەستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربھێنن بەڵام شکستیان ھێنا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان …

درێژەی بابەت

دوو ھاووڵاتی کورد لە ورمێ لە سێدارەدران

باسک نێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ھاووڵاتی کورد لە شاری ورمێی رۆژھەڵاتی کوردستان لەسێدارەدران. بە پێی ھەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو ھاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ لەسێدارەدران، ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ناسنامەی ئەو دووکەسەی ئاشکراکردووە کە خەڵکی گوندەکانی سەر بە شاری ورمێن و ماوەی ٣ بۆ …

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە

باسک نێت: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنەوەو دابەزاندن و پەڕینەوە (عبور) لەزانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٧ ـ ٢٠١٨) بڵاودەکاتەوە، لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانیش پەیامێک ئاراستەی خوێندکاران دەکات. سەبارەت بەگواستنەوەی خوێندکاران وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندوە، ((خوێندکاران مافی گواستنەوەیان دەبێت لەگشت قۆناغەکان …

درێژەی بابەت

نمایشێکی سەربازی لەبەغدا بەبۆنەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ-ەوە بەڕێوەدەچێت

باسک نێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نمایشێکی سەربازی لەبەغدا دەستیپێکرد، بەبۆنەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەدەست داعش. نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، نمایشە سەربازییەکە، بەئامادەبوونی عەبادی بەڕێوەدەچێت. لەنمایشە سەربازییەکەدا، سەرجەم پێکھاتە سەربازیی و ئەمنییەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆو دەستەی حەشدی شەعبی بەشدارن. ١٠ی ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق …

درێژەی بابەت

ھەولێر؛ پیاوێک ھاوسەرەکەی و پیاوێکی دیکە دەکوژێت

باسک نێت-ھەولێر پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، پیاوێک لەھەولێر “بەھۆی خیانەتی زەوجییەوە”، ھاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی دیکەی کوشتووە. ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند:”روداوەکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی رزگاری روویداوە”. وتیشی:”بکوژەکە کە رۆیشتووەتە ماڵەوە، ئەو پیاوەی لەگەڵ خێزانەکەی بینیوەو دەستبەجێ ھەردوکیانی کوشتووە”. وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ھۆکاری رووداوەکەی بۆ “خیانەتی زەوجی” گەڕاندەوە. …

درێژەی بابەت

لەسەر داوای ئێران شاندێکی باڵای یەکێتی دەچێتە تاران

باسک نێت: نوێنەری یەکێتی لە تاران رایگەیاند، شاندێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ سەردانی تاران دەکات. ‎نازم دەباغ نوێنەری یەکێتی لە تاران رایگەیاند:”سبەی یەکشەممە شاندێکی یەکێتی سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوەو تاوتوێی چەند بابەتێک دەکەن. ‎ئاماژەی بەوەشکرد، شاندەکە پێکاتوون لە کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و مەحمود …

درێژەی بابەت

بەھۆی تەقەکردنەوە یەکێک لە وێستگەکانی میترۆی تاران داخرا

باسک نێت: بەھۆی شەڕ و تەقەکردنەوە لە یەکێک لە وێستگەکانی شاری تاران (شەھر رەی) دەرگاکانی ئەو وێستگەیە داخرا و ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان برینداربوون و ھێرشکارەکەیش لەلایەن پۆلیسەوە ، کوژراوە. بەپێی میدیاکانی ئێران ، رووداوەکە کاتێک سەریھەڵداوە کە کەسێک بە چەقۆ ھێرشیکردووەتە سەر مەلایەک ، چوار کەسی بریندار کردووە ، دواتر …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

باسک نێت: ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ڕووی لە بەرزبونەوە کردوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٩ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٤٦ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای …

درێژەی بابەت