هەواڵ

روسیا ڕێکەوتننامەی سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکانی لەسوریا لەگەڵ ئەمەریکا ھەڵپەسارد

باسک نێت: ‌ روسیا ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکان لە سوریا ڕاگرت. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ رایگەیاندووە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە دوورخستنەوەی مەترسییەکان و زامنکردنی گەشتی ئاسمانی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لەسوریا کە لەگەڵ ئەمەریکا واژۆکرابوو، ھەڵدەپەسێرێت. ھەروەھا داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە …

درێژەی بابەت

بڕیارێک بۆ پێوەری کارەبای ماڵان دەردەچێت

باسک نێت-سلێمانی ‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دەبێت تەنھا ئەو پێوەری کارەبایانە لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بەکاربھێنرێت کە تاقیکردنەوە و پشکنینی بۆکراوە و ڕەزامەندی لەسەردراوە، وداوایەکیش ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی سیوان محەمەد، ڕایگەیاند:”بۆ دانانی پێوەری کارەبای ماڵان لەکارەبای نیشتیمانی چەند پێوەرێک پێشتر تێست کراوەو پشکنینی بۆکراوە، …

درێژەی بابەت

چەمچەماڵ؛ شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕویدا

باسک نێت-چەمچەماڵ ‌ بەھۆی شەڕی دوو بنەماڵە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، دوو کەس کوژران و یەکێکیش برینداربوو. بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ عەمید ئەحمەد نادر، ڕایگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ ٦ی نیسان، لەگوندی (لەک) لەناحیەی قادرکەرەم، بەھۆی کێشەی زەوی و زارەوە، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، لەئەنجامیشدا دوو کەس کوژراون و کەسێکی تریش …

درێژەی بابەت

وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی تاقیکردنەوەی وەزاری دەدات

باسک نێت: وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی زیادکردنی ژمارەی وانە کەوتووەکانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان لە سێ وانەوە بۆ چوار وانە، رەتدەکاتەوە و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش داوا لە خوێندکاران دەکات گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن. بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەریم لەتیف ئیسماعیل، ڕایگەیاند:”تائێستا لەوەزارەتی پەروەردە …

درێژەی بابەت

پاره‌ی جووتیاران گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم

باسک نێت: ‌ پارەی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن حکومەتی عیراقەوە رەوانەی بانکەکانی ھەرێم کرا و پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت: سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکرێت. ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و بەنداوەکان لە پەرلەمانی کوردستان خەڵەف ئەحمەد ڕایگەیاند:”بەڕێژەی ٣٨.٥%ی پارەی جوتیارانی ھەرێم کە بڕەکەی ٥٩٣  ملیار دینارە بۆ ساڵی ٢٠١٦ گەیشتۆتە بانکەکانی …

درێژەی بابەت

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

باسک نێت-سلێمانی ‌ ئەمڕۆ ٦ـی نیسانی ٢٠١٧، شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامییان کرد لەشاری سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد. ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، وتی:”لەگەڵ وەفدە ھاوبەشەکە لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و …

درێژەی بابەت

سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

باسک نێت: سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، بەهۆی لێدوانەكانی سەبارەت بە هیتلەر. جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئەو وڵاتە رایگەیاند “كێن لیڤینگستۆن سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن بەرداوەمە لەسەر لێدوانە شەڕانگێزییەكانی لەو كاتەی وەرگرتنی هەر پۆستێكی گشتی و نوێنەرایەتی كردنی لەناو پارتەكەی لێ قەدەغەكراوە، ئەوەش وادەكات رووبەرووی لێپرسینەوە …

درێژەی بابەت

ھەڵەبجە ئیدانەی کیمیابارانی ئیدلیبی کرد

باسک نێت-ھەڵەبجە بەمەبەستی کیمیاباران کردنی ھاوڵاتیانی سڤیلی خان شەیخونی ئدلب لە سوریا، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران و ژمارەیەک لەچالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. حیکمەت فایەق، بەناوی ئامادەبوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەکەی خوێندەوە و وتی:”ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانەکانی سوریا ئاڵۆزتر دەبن و ئافاتی شەڕ و کوشتار بەئاقاری ترسناکتردا …

درێژەی بابەت

ھەڵوێستی محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان

باسک نێت: سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ھەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی ریفراندۆمەوە ئاشکرادەکات و دەڵێت”ریفراندۆم ھی میللەتە نەک حزب و ھیچ حزبێکیش بۆی نییە بەناوی میللەتەوە قسەبکات”. سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان محەمەدی حاجی مەحموود، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی لەسەر پرسی ریفراندۆم، رایگەیاند:”یەکھەڵوێستی کورد دەربارەی پرسی ریفراندۆم گرنگە و دەبێت پێش …

درێژەی بابەت

هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوا دەکەن حیزبەکەیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆنەبێتەوە

باسک نێت: بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان یاداشتێکیان لەبارەی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنن” ناڕازین لە هەر دانیشتن و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەفدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی”. لە یاداشتەکەدا کە رۆژی دووشەممە 3-4-2017، بڵاوکراوەتەوە هاتووە:”ئێمە وەک بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، …

درێژەی بابەت