هەواڵ

پارەی چاودێری تاقیکردنەوەکان دابەشدەکرێت

باسک نێت-ڕانیە دوای تێپەربوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی تاقکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندنی ساڵی ٢٠١٥ – ٢٠١٦، پارەی چاودێری تاقیکردنەوەکان بەسەر مامۆستایان دابەش دەکرێت. بەگوێرەی ئاگادارییەکی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕانیە، کە وێنەیەکی دەست باسک نێت کەوتووە، سبەینێ ٢١ـی حوزەیران، پارەی چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ دابەشدەکرێت. بۆ …

درێژەی بابەت

سەرۆکی دەزگای ستاندەر لە ھەولێر دەستبەسەرکرا

باسک نێت-ھەولێر لەسەر سکاڵایەکی وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەسعود عەبدولخالق چالاکوانی سیاسی لەشاری ھەولێر دەرچوو، پارێزەرێکیش ڕایدەگەیەنێت:”لەبنکەی پۆلیس ئێمەیان کردە دەرەوەو مۆبایلی ناوبراویش دەستی بەسەردا گیرا”. بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠١٧، لەسەر سکاڵایەکی کەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، مسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر، دوای چوونی بۆ …

درێژەی بابەت

راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دوادەکەوێت

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم روونکردنەوە لەبارەی وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و٩ی بنەڕەتی دەدات و وتەبێژی وەزارەتەکەش تەئیکددەکاتەوە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەراوورد بەساڵانی دیکە دوادەکەوێت و ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات. سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:”بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی ئەمساڵ چەند بابەتێک دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزانەوە …

درێژەی بابەت

لە بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو ژمارەیەک موسڵماندا دەکێشێت

باسک نێت: لە باکووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو نوێژخوێنانی مزگەوتێک لەکاتی نوێژی تەراویحدا دەکێشێت، بەھۆیەوە کەسێک گیان لەدەست دەدات و ٨ کەسیش بریندار دەبن. بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سێ کەسی بەریتانی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان خۆیان بەنێو موسڵمانانی مزگەوتی خانەی چاودێری ئیسلامی لە نزیک مزگەوتی فێنسبێریدا کێشاوە …

درێژەی بابەت

نرخی دۆلار و نەوت لەئەمڕۆدا

باسک نێت: بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی حوزەیران ٢٠١٧، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێمی کوردستان، بەھای دۆلار بەبەراورد لەگەڵ ئێوارەی دوێنێدا بەجێگیری ماوەتەوە و نرخی نەوتیش لەبازاڕەکانی جیھاندا دابەزیوە. نوسینگەی مەولەوی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لەشاری سلێمانی، نرخی دراوەکانی ئاشکراکرد، کە بەمشێوەیەیە: ١٠٠دۆلاری ئەمریکی ١٢٥ھەزار دینار. ١٠٠یۆرۆ ١٣٨ ھەزار دینار. ١٠٠پاوەن …

درێژەی بابەت

سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

باسک نێت-سلێمانی ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوەو تێیدا جەختی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم کردەوە، بەو مەرجەی رێوشوێنەکانی بەیاسا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت. ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، ئامادەیی خۆیشی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نیشانداوەو پێداگریشی لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاری لەناو یەکێتیی و لەحکومەتدا کردووە. دەقی …

درێژەی بابەت

فازڵ میرانی: پارتی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی گۆڕان داناخات

باسک نێت-ھەولێر فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند حیزبەکەی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی بزووتنەوەی گۆڕان داناخات، ئەوەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان. فازڵ میرانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، ئەوان وەک پارتی “دۆخی ناوخۆیی گۆڕان لەبەرچاو دەگرن، بەتایبەتی دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، بۆیە دەرگایان بەڕوودا داناخەن”. لەبارەی ئەوەی …

درێژەی بابەت

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەموو ھاوکارییەکی خۆی بۆ د.عەبدوللەتیف دەربڕی

باسک نێت-سلێمانی پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەنارنجۆک ھێرشکرایە سەر مزگەوتی بەھەشت لەشاری سلێمانی، نوێنەری ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی سەردانی د.عەبدوللەتیفی کرد لە ئۆفیسی تایبەتی بەرێزیان لە مزگەوتی بەھەشت دواتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڕێز ڕابەری گشتی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز قسەی لەگەڵ بەڕێز د،عەبدوللەتیف کرد …

درێژەی بابەت

پەیامی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ڕسواکردنی دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی مزگەوتی بەھەشت لەسلێمانی

باسک نێت: ئەم سەرلەئێوارەیە(١٦/٦/٢٠١٧) دەستێکی رەشی دژ بەئیسلام و پیرۆزییەکانی لەشاری سلێمانی و لەکاتی نوێژی تەراویحدا بەنارنجۆک پەلاماری نوێژخوانانی مزگەوتی بەھەشتی داوەو ترسنۆکانە لەپەنای تاریکیدا تاوانێکی داخ لەدڵانەی گەورەی لەم مانگە پیرۆزەی رەمەزاندا ئەنجام داوە.. ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی ئەم تاوانە نەگریسە رسواو ئیدانە دەکەین و پێمان وایە خۆمان و ھەموو …

درێژەی بابەت

سلێمانی؛ بەنارنجۆک ھێرش کرایە سەر مزگەوتی بەھەشت

باسک نێت-سلێمانی ئەمشەو بەبۆمبی دەستی ھێرشکرایەسەر ماڵی مامۆستا عەبدول لەتیف سەلەفی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی بەھەشت لەشاری سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: سێ کەس لەو رووداوەدا برینداربوون، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: دوو برینداری رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە بەبۆمبی دەستی ھێرشکراوەتەسەر ماڵی مامۆستا عەبدول …

درێژەی بابەت