هەواڵ

ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردۆتە سەر گوندی (موبارەك)

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكرده وە، شەو ى رابردو ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردۆتە سەر گوندی (موبارەك) لەقەزای خانەقین و لەئەنجامیشدا شەڕو پێكدادان دروست بووە. سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە، كە چەكدارەكان هێرشی لەناكاویان كردوەو بەو هۆیەوە كارمەندێكی هێزەكانی سوات كوژراوەو دواتر چەكدارەكان ناوچەكەیان جێهێشتووە خويان حه شارداوه. ش.ك

درێژەی بابەت

چوار شەممەو پێنج شەممە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە مووچەی چەند وەزارەتێکی تر دابەش دەکات. بەپێی زانیاریەکان چوار شەممە ١٢ ی کانوونی یەکەم وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت”. هەروەها بۆ ڕۆژی‌ پێنجشەممە 13ی کانوونی یەکەم، موچەی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ …

درێژەی بابەت

ناديه مراد هێرش ده‌كاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرت له‌ لێدوانێكیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌ولێر شكستی هێناوه‌ له‌ پارێزگاری كردنی یه‌زیدیه‌كان ته‌نیا ته‌ماشایان ده‌كردین  . ناديه مراد ئاشكرای ده‌كات ئه‌مرۆ رۆژێكی مێژویه‌ بۆگه‌لی یه‌زیدی ،كه‌ قوربانی توندو تیژی سێكسین، ئه‌مرۆ چاكه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر شه‌ردا ، مرۆڤایه‌تی سه‌ركه‌وتووه‌ به‌سه‌ر …

درێژەی بابەت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دا له‌ خواردنی قارچك

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دا له‌ خواردنی قارچك وهه‌موو گژو گیایه‌كی سروشتی كه‌ بۆخواردن ده‌شێت، وه‌ داوا ده‌كات  فرۆشیاره‌كان سزا بدرێت . له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌ ، پێوسته‌ هاوڵاتیان ئاگاداربن له‌ خواردنی قارچك و هه‌موو ئه‌م گژو گیایانه‌ی بۆ خواردن ده‌شێت. چونكه‌ زیانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ ، وه‌ …

درێژەی بابەت

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دابه‌زی

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌كاتی داخستنی ده‌رگای ئاڵوگۆری دراو، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دابه‌زی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌یانی (100) دۆلار به‌ (120) هه‌زار و (400) دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا، نرخی دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌م شێوه‌یه‌ بوو : (100) پاوه‌ن (152) هه‌زار دینار (100) یۆرۆ (137) هه‌زار و (500) دینار …

درێژەی بابەت

ئەو تیمە وەرزشی و كلتوری و ڕۆشنبیرییانەی سەردانی ئێران دەكەن، لەپارەی ڤیزە دەبەخشرێن

لەكۆبونەوەی نێوان  هه ردوو پارێزگاری كوردستان (سنە) و پارێزگاری سلێمانی-دا بڕیاردرا، به‌لادانی پارەی ڤیزا لەنێوان هەردوولا بۆ چه‌ند توێژێكی دیاركراو. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر پێشنیازی ئێمە كونسوڵیەتی گشتی ئێران بڕیاریاندا، كە ئەو تیمە وەرزشی و كلتوری و ڕۆشنبیرییانەی سەردانی ئێران دەكەن، لەپارەی ڤیزە دەبەخشرێن. ئاماژەی …

درێژەی بابەت

ناوچەی سەوز بەڕووی هاولاتیان كرانەوە

هاتوچۆی بەغدا بەربەستەكانی ناوچەی سەوزی لابرد و لە كاتژمێر 5ی ئەم ئێوارەیەوە شەقامەكانی ناوچەی سەوز بەڕووی هاولاتیان كرانەوە. لەدوای ساڵی 2003وە كە پڕۆسەی ئازادی عیراق تەواو بوو و سەدام حسێن ڕووخێنرا، ناوچەی سەوز داخراوە و تەنها بارەگا فەرمیەكانی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و باڵیۆزخانەكان و ماڵی بەرپرسانی تێدابووە و كرابووە ناوچەیەكی دابڕاو …

درێژەی بابەت

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا، بوه هوى ئه‌و ه ى ئه و رێگهایه‌ دابخريت و هاتووچۆ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتوه. چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌لێزمه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌  چه‌ندین …

درێژەی بابەت

له بانە تەرمی دوو برای سینەماکار کورد بە خاک سپێردرا

بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵک و هونەرمەندانی شاری بانە و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان،دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی دوو برای سینەماکار و شانۆکاری کورد، رەحیم و کەیوان زەبیحی بە خاک سپێردرا. تەرمی ئەم دوو برایە ئێوارەی رۆژی هەینی بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرابوویەوە،هێزە ئەمنییەکانی بانە دەڵێن بکوژی ئەو دوو …

درێژەی بابەت

رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی خراپتر دەبێت

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان رووداوی کوشتن لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە و خەریکە دەبێت بە دیاردە. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا (زیا پترۆس) سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەر كاتێك رووداوی كوشتن لە شوێنێك رووبدات ئەوا ئەوە دەگەیەنێت كە هێزە ئەمنییەكان لەتوانایاندا نیە …

درێژەی بابەت